شاهیدیدان بۆ كه‌سێكی دیاریكراو به‌چوونه به‌هه‌شت یان به‌چوونه ناو دۆزه‌خ
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: گوێم له‌ووتاری هه‌ندێك زانایان بوو، كه به زانایانی سه‌له‌فی به‌ناوبانگن، گوایه خه‌ڵكانێكن هه‌ن ده‌ڵێن : من دایكم بێباوه‌ڕ بوو، و ده‌زانم ده‌چێته دۆزه‌خه‌وه، وه ده‌ڵێن : ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی كه‌كه‌سێك بچێته دۆزه‌خه‌وه، ئایا ئه‌مه كارێكی دروسته ؟ وه ئایا ده‌كرێت بڵێین كه‌سێك به‌هۆی ئاینه‌كه‌یه‌وه ده‌چێته دۆزه‌خه‌وه ؟
- 1
شاهیدیدان بۆ كه‌سێكی دیاریكراو به‌چوونه به‌هه‌شت یان به‌چوونه ناو دۆزه‌خ
PDF 365.3 KB 2019-05-02
- 2
شاهیدیدان بۆ كه‌سێكی دیاریكراو به‌چوونه به‌هه‌شت یان به‌چوونه ناو دۆزه‌خ
DOC 2.6 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
شاهیدیدان بۆ كه‌سێكی دیاریكراو به‌چوونه به‌هه‌شت یان به‌چوونه ناو دۆزه‌خ
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
الشهادة لمعيّن بالجنة والنار
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
شاهیدیدان بۆ كه‌سێكی دیاریكراو به‌چوونه به‌هه‌شت یان به‌چوونه ناو دۆزه‌خ
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : گوێم له‌ووتاری هه‌ندێك زانایان بوو، كه به زانایانی سه‌له‌فی به‌ناوبانگن، گوایه خه‌ڵكانێكن هه‌ن ده‌ڵێن : من دایكم بێباوه‌ڕ بوو، و ده‌زانم ده‌چێته دۆزه‌خه‌وه، وه ده‌ڵێن : ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ی كه‌كه‌سێك بچێته دۆزه‌خه‌وه، ئایا ئه‌مه كارێكی دروسته ؟ وه ئایا ده‌كرێت بڵێین كه‌سێك به‌هۆی ئاینه‌كه‌یه‌وه ده‌چێته دۆزه‌خه‌وه ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
بنه‌مایه‌كی ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت هه‌یه كه ده‌ڵێت : شاهیدی دان بۆ كه‌سێكی دیاریكراو به چوونه به‌هه‌شت یان به‌چوونه دۆزه‌خ، یه‌كێكه له بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به عه‌قیده و بیروباوه‌ڕه‌وه، كه ده‌بێت له قورئان وسوننه‌ته‌وه وه‌ربگیرێت، وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌جال بۆ عه‌قڵ و ئیجتهاد نه‌ماوه‌ته‌وه له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا .
جا له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ركه‌سێك شه‌رع ( قورئان وسوننه‌ت )شاهیدی چوونه به‌هه‌شت یان چوونه دۆزه‌خی بۆ بدات، ئێمه‌یش ئه‌و شاهیدیه ده‌ده‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ئومیده‌خوازین كه كه‌سێكی چاكه‌كار بچێته به‌هه‌شته‌وه، وه ده‌ترسین له‌وه‌ی كه‌سی خراپه‌كار وگوناهباریش بچێته دۆزه‌خه‌وه، خوای گه‌وره‌ش زانایه به عاقیبه‌ت و سه‌ره‌نجامی هه‌موو كه‌سه‌كان .
شاهیدی دان بۆ كه‌سێك به چوونه به‌هه‌شت یان به‌چوونه دۆزه‌خ، ده‌كرێت به دوو به‌شه‌وه :
یه‌كه‌م : شاهیدیدانی گشتی / كه په‌یوه‌سته به وه‌صفێكه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێیت : هه‌ركه‌سێك شه‌ریك وهاوه‌ڵی گه‌وره بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه بێباوه‌ڕ بووه و له ئاینی پیرۆزی ئیسلام چووه‌ته ده‌ره‌وه و جێگای دۆزه‌خه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێین : هه‌ركه‌سێك ڕۆژوو بگرێت باوه‌ڕی به فه‌رزبوونی هه‌بێت به ئومێدی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره پاداشتی خێری له‌سه‌ر ده‌داته‌وه، ئه‌وا په‌روه‌ردگار له‌گوناهه‌كانی پێشووی هه‌موو خۆش ده‌بێت، وه هه‌ركه‌سێك حه‌جێكی پاكوخاوێن و بێ غه‌ل و غه‌ش بكات، پاداشتی هیچ شتێك نییه به‌هه‌شت نه‌بێت، نموونه‌ی ئه‌م ده‌قانه وهاوشێوه‌كانی له قورئان و سوننه‌تدا زۆرن .
ئه‌گه‌ر كه‌سێك بپرسێت: ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی له غه‌یری خودا ده‌پاڕێته‌وه و هاواری تێ ده‌كات كه بیخاته به‌هه‌شته‌وه، یان بیپارێزێت له چوون دۆزه‌خ، وه بۆشیان ڕوون كردبوه‌وه كه كارێكی له‌و شێوه‌یه دروست و ڕێگا پیدراو نییه، و له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌شی مرد، ئایا ده‌وانێن بڵێین ئه‌م كه‌سه بێباوه‌ڕ بووه و ده‌چێته ئاگری دۆزه‌خه‌وه؟
یان بوترێت : هه‌ركه‌سێك حه‌جێكی پاكوخاوێن وبێ غه‌ل وغه‌ش و بێ فسق وفجور بكات، و له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته بمرێت، ئایا جێگا‌و ڕیگای كوێیه . یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه كۆتا ووشه‌ی له دونیا ده‌رچوونی ( لا اله إلا الله ) بێت ئه‌وا له به‌هه‌شتدایه، ئه‌مانه و نموونه‌ی تری له‌م شێوه‌یه، هه‌موو ئه‌وه‌ی باسكرا شاهیدیدانه به وه‌صفی كه‌سه‌كان نه‌ك شاهیدیدان به كه‌سێكی دیاریكراو .
دووه‌م: شاهيدیدانی تایبه‌تی، یان شاهیدی دان بۆ كه‌سێكی دیاریكراو یان بۆ كه‌سێكی ناوهێنراو، به‌وه‌ی له به‌هه‌شتدایه، یان له ئاگری دۆزه‌خدایه، ئه‌مه‌یان دروست نییه، جگه له‌هه‌قی ئه‌وكه‌سدا نه‌بێت كه خوای گه‌وره یان پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌واڵیان له‌باره‌یه‌وه داوه، كه له‌به‌هه‌شتدایه، یان له دۆزه‌خ .
ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره یان پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) شاهیدی بده‌ن بۆ كه‌سیكی دیاریكراو، كه بێگومان ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی پیغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) شاهیدی دا بۆ ئه‌و ده هاوه‌ڵ كه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه، له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه چوار خه‌لیفه‌كانی ڕاشدین، أبو بكر و عومه‌ر و عوسمان و عه‌لی ( خوایان لێ ڕازی بێت ) .
وه رهه‌كه‌سێكیش به‌دیاری كراوی شه‌رع ( قورئان وسوننه‌ت ) شاهیدی چونه دۆزه‌خی بۆ دابێت، ئه‌وه بێگومان له ئه‌هلی دۆزه‌خه، وه‌ك ( ئه‌بو له‌هه‌ب ) و ژنه‌كه‌ی، كه قورئان باسی كردوون، وه‌ك ( أبو طالب ) و ( عه‌مری كوڕی لوحه‌ی ) كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) خۆی له فه‌رمووده‌دا باسی كردوون كه له دۆزه‌خدان .
له‌خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه به ڕه‌حم و كه‌ره‌م و منه‌تی ذاتی هه‌ق ته‌عالای خۆی كه له ئه‌هلی به‌هه‌شتمان بگێڕێت.
وصلى الله على نبينا محمد وعلی اله وصحبه وسلم .
پۆڵینه زانستیه‌كان: