هیچ گرفت نییه كه هه‌واڵ بدرێت له كه‌سانی تاوانبار وخراپه‌كار له‌ووڵاتانی غه‌یری ئیسلامی‌دا
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: " ئایا دروسته مرۆڤی موسڵمان له‌وولاتێكی غه‌یری ئیسلامی‌دا په‌یوه‌ندی بكات به هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵ بدات له‌و بازرگانه‌كانی كه بازرگانی به حه‌شیش و تلیاك وماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌كه‌ن، جا نازانرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن كه‌سانێكی موسڵمانیشیان تیكه‌ڵاو بووبێت، یان نا، ئایا ئه‌گه‌ر موسڵمانیان له‌گه‌ڵدا بێت، حوكمه‌كه جیاوازی هه‌یه ؟ وه ئه‌گه‌ر دروست نییه كه په‌یوه‌ندی بكه‌ین به پۆلیسه‌وه ئایا ده‌بێت چی بكه‌ین ؟ به‌تایبه‌ت من ده‌زانم كه ئامۆژگاری كردنی ئه‌و كه‌سانه هیچ سودێكی نییه، وه بازرگانی ئه‌وانیش به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ هیچ زیانیكی به‌من ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵام خۆ بێگومان زیان به كه‌سانێكی تر ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه له ووڵاتێكی ئیسلامی‌دا ڕوویدا ئایا دروسته په‌یوه‌ندی بكه‌یت به پۆلیسه‌وه و هه‌واڵیان پێ بده‌یت له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه ؟ زۆر هه‌وڵمدا له‌ڕێگای ماڵپه‌ڕه‌كه‌تانه‌وه وه‌ڵامێكم ده‌ست بكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆم ڕوون بویه‌وه ئه‌وه‌یه جه‌نابتان پێتان دروست نییه له‌وڵاتانی غه‌یره ئیسلامی‌دا هه‌واڵ به‌ده‌یت به هێزه‌كانی پۆلیس چونكه ئه‌و ووڵاتانه حوكم به شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره ناكه‌ن، به‌م پێیه‌ش بێت له‌م حاڵه‌تانه‌دا دروست نییه په‌یوه‌ندی كردن به پۆلیسه‌وه بۆ وه‌هاه كارێك، ئایا تێگه‌یشتنه‌كه‌ی من ڕاست و دروسته یان نا ؟".
- 1
هیچ گرفت نییه كه هه‌واڵ بدرێت له كه‌سانی تاوانبار وخراپه‌كار له‌ووڵاتانی غه‌یری ئیسلامی‌دا
PDF 368.9 KB 2019-05-02
- 2
وه‌صفی فراوان
هیچ گرفت نییه كه هه‌واڵ بدرێت له كه‌سانی تاوانبار وخراپه‌كار له‌ووڵاتانی غه‌یری ئیسلامی‌دا
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: عبد السلام محمد پشده‌ری
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
لا حرج في التبليغ عن المجرمين ولو في دول غير إسلامية
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: عبدالسلام محمد البشدري
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
هیچ گرفت نییه كه هه‌واڵ بدرێت له كه‌سانی تاوانبار وخراپه‌كار له‌ووڵاتانی غه‌یری ئیسلامی‌دا
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : ئایا دروسته مرۆڤی موسڵمان له‌وولاتێكی غه‌یری ئیسلامی‌دا په‌یوه‌ندی بكات به هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵ بدات له‌و بازرگانه‌كانی كه بازرگانی به حه‌شیش و تلیاك وماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌كه‌ن، جا نازانرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن كه‌سانێكی موسڵمانیشیان تیكه‌ڵاو بووبێت، یان نا، ئایا ئه‌گه‌ر موسڵمانیان له‌گه‌ڵدا بێت، حوكمه‌كه جیاوازی هه‌یه ؟ وه ئه‌گه‌ر دروست نییه كه په‌یوه‌ندی بكه‌ین به پۆلیسه‌وه ئایا ده‌بێت چی بكه‌ین ؟ به‌تایبه‌ت من ده‌زانم كه ئامۆژگاری كردنی ئه‌و كه‌سانه هیچ سودێكی نییه، وه بازرگانی ئه‌وانیش به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ هیچ زیانیكی به‌من ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵام خۆ بێگومان زیان به كه‌سانێكی تر ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه له ووڵاتێكی ئیسلامی‌دا ڕوویدا ئایا دروسته په‌یوه‌ندی بكه‌یت به پۆلیسه‌وه و هه‌واڵیان پێ بده‌یت له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه ؟ زۆر هه‌وڵمدا له‌ڕێگای ماڵپه‌ڕه‌كه‌تانه‌وه وه‌ڵامێكم ده‌ست بكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆم ڕوون بویه‌وه ئه‌وه‌یه جه‌نابتان پێتان دروست نییه له‌وڵاتانی غه‌یره ئیسلامی‌دا هه‌واڵ به‌ده‌یت به هێزه‌كانی پۆلیس چونكه ئه‌و ووڵاتانه حوكم به شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره ناكه‌ن، به‌م پێیه‌ش بێت له‌م حاڵه‌تانه‌دا دروست نییه په‌یوه‌ندی كردن به پۆلیسه‌وه بۆ وه‌هاه كارێك، ئایا تێگه‌یشتنه‌كه‌ی من ڕاست و دروسته یان نا ؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌م پرسیاره‌مان خسته به‌رده‌م شێخ عبدالرحمن بن ناصر البراك ( خوا بیپارێزێت ) له‌وه‌ڵامدا به‌ڕێزیان ووتیان :
بره‌ودان به حه‌شیش و تلیاك و ماده هۆشبه‌ره‌كان به‌هه‌موو پێوه‌دانگ و پێوه‌رێكی شه‌رعی و ژیری بێ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه دروسته بۆ وه‌ها كارێك هه‌واڵ بگه‌یه‌نیت به هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش كه كه‌سانێكی وه‌ها خه‌ریكی بازرگانی كردنن به‌و ماده هۆشبه‌رانه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن دروسته هه‌واڵ بده‌یت له‌كه‌سانی خراپه‌كار و دز و جه‌رده وپیاوخراپ و پیاوكوژ، مادام ئێمه هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بره‌ودان به حه‌شیش و تلیاك و ماده هۆشبه‌ره‌كان خۆی له‌خۆیدا خراپه وزیان گه‌یاندنه به كۆمه‌ڵگه، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ی بره‌و به‌و ماده هۆشبه‌رانه ده‌دا كه‌سێكی موسڵمان بوو، ئه‌وه له‌و كه‌سانه‌یه كه خراپه و فه‌ساد بڵاوده‌كاته‌وه له سه‌ر زه‌ویدا، ئه‌و كه‌سه یه‌كه‌مجار تاوانی به‌رامبه‌ر به خۆی كردووه، چونكه كارێكی وه‌ها كردووه كه كه‌سانی بێباوه‌ر به‌سه‌ر خۆیدا زاڵ و ده‌ست ڕۆشتوو بكات، و به غه‌یری حوكمی شه‌ریعه‌ت حوكمی به‌سه‌ردا بده‌ن، و به سزایه‌ك سزای بده‌ن كه خوای گه‌وره نازڵی نه‌كردووه، به‌ڵام به نسبه‌ت هه‌واڵ دان له كه‌سانێكی له‌و جۆره‌ش خۆی له‌خۆیدا مانا ڕێگری كردن و به‌ره‌هه‌ڵستی كردنه له خراپه و خراپه‌كاری، له‌م باره‌یه‌شه‌وه هیچ گرفتێك نابینم ( واتا : به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دروسته هه‌واڵ له‌و جۆره كه‌سانه بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی تاوان و خراپه بره‌وی پێ نه‌درێت و له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا كه‌م بكرێته‌وه = وه‌رگێڕ ) .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .