سه‌فه‌ری كرد بۆ حه‌ج كردن به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی حه‌جه‌كه‌ی بكات وه‌فاتی كرد

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: " پیاوێك نیه‌تی حه‌جی هێنا، وه‌ كاتێك ڕۆیشت بۆ حه‌ج، پێش ئه‌وه‌ی حه‌جه‌كه‌ی بكات وه‌فاتی كرد، وه‌ ئه‌وه‌شی هه‌یبوو هه‌مووی له‌ پێناو حه‌ج كردنه‌كه‌یدا فرۆشت بوو، ئایا حوكمی ئه‌م كه‌سه‌ چیه‌ ؟ وه‌ ئایا به‌ حاجی داده‌نرێت؟".

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    سهفهری كرد بۆ حهج كردن بهڵام پێش ئهوهی حهجهكهی بكات وهفاتی كرد

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ موحهمهد ساڵح المنجد

    وهرگێڕانی: عبد السلام محمد پشدهری

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2014 - 1435

    سافر إلى الحج ولكنه مات قبل الحج فهل يعتبر حاجاً؟

    « باللغة الكردية »

    الشیخ محمد صالح المنجد

    ترجمة: عبدالسلام محمد البشدري

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1435

    سهفهری كرد بۆ حهج كردن بهڵام پێش ئهوهی حهجهكهی بكات وهفاتی كرد

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی ماڵپهڕی ئيسلام پرسار و وهلام كرا :

    پرسیار : پیاوێك نیهتی حهجی هێنا، وه كاتێك ڕۆیشت بۆ حهج، پێش ئهوهی حهجهكهی بكات وهفاتی كرد، وه ئهوهشی ههیبوو ههمووی له پێناو حهج كردنهكهیدا فرۆشت بوو، ئایا حوكمی ئهم كهسه چیه ؟ وه ئایا به حاجی دادهنرێت ؟

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودرود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    ئهگهر پیاوێك نیهتی خۆی یهك لایی كردهوه كه حهج ئهنجام بدات، وپاشان وهفاتی كرد، لهو دوو حاڵهت بهدهر نییه، یان ئهوهتانێ له پێش نیهتی ئیحرام بهستن وهفاتی كردووه، یان ئهوهتانی پاش نیهتی ئیحرام بهستن وهفاتی كردوه .

    ئهگهر هاتوو پێش نیهتی ئیحرام بهستن وهفاتی كرد، ئهوه خوای گهوره لهسهر نیهتهكهی پاداشتی دهداتهوه، بهڵام واجبه لهبری ئهو كهسه كهسێكی تر حهجی ئیسلامی بۆ ئهنجام بداتهوه، خۆ ئهگهر لهپاش نهیتی ئیحرام بهستن وهفاتی كرد، ئهوه خێر و پاداشتی حهجهكهی بۆ ههیه، نهك ههر هینده بهڵكو له ڕۆژی دواییدا به حاڵهتیكهوه زیندوو دهكرێتهوه كه خهریكی ووتنهوهی دروشمی ( لبیك اللهم لبیك .... ) دهبێت، لهم حالهتهدا پێویست بهوه ناكات كهسێكی تر حهجی لهبر بكاتهوه .

    لهم بارهیهشهوه پرسیار كرا له شێخ محمد بن صالح العثیمین ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) كهسێك پاره و پوڵی كۆ كردبێتهوه بۆ ئهنجامدانی حهج، بهڵام پێش ئهوهی حهجهكهی بكات وهفاتی كرد .

    ئهویش لهوهڵامدا ووتی : ئهو كهسهی كه نیهتی خۆی یهكلایی كردبێتهوه و ئهوهی ههیبوو فرۆشتی بۆ ئهوهی حهجی پێ بكات، بهڵام پێش ئهوهی حهجهكهی بكات مرد و وهفاتی كرد، ئومێدمان وایه كه خوای گهوره ئهجر وپاداشتی حاجیانی بۆ بنوسێت، چونكه نیهتی كاره باشهكهی هێناوه، وه ئهوهشی له ئهسباب و هۆكار كه پێویست بووه گرتویهتیه بهر، وه ههر كهسیش نیهتی كارێكی هێنا وئهوهی كه له توانایدا ههبوو بۆ ئهو كاره باشه له هۆكار وئهسباب گرتیه بهر ئهوا خوای گهوره پاداشتی ئهو كاره خێرهی بۆ دهنوسێت، خوای گهورهش فهرموویهتی : { وَمَنْ يُهَاجِرْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يَجِدْ فِي الأَرْضِ مُرَاغَماً كَثِيراً وَسَعَةً وَمَنْ يَخْرُجْ مِنْ بَيْتِهِ مُهَاجِراً إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ يُدْرِكْهُ الْمَوْتُ فَقَدْ وَقَعَ أَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ } [ النساء : 100]. واتا : ههركهسێك له پێناو رهزامهندی خوای گهوره كۆچی كرد ئهوا لهسهر زهوی ئارامگای باش و شوێنی حهسانهوهی باشی بهدهست دهكهوێت، وه ههركهسیك لهماڵهكهی چوویه دهرهوه به نیهتی ئهوهی كۆچ بكات بۆلای خوای گهوره وپیغهمبهرهكهی وپاشان لهڕیگادا مرد و وهفاتی كرد، ئهوا پاداشتهكهی لای خوای گهورهیه .

    ئهگهر هاتوو ئهو پیاوه ماڵهكهی فرۆشت بۆ ئهوهی حهجی پێ بكات، چونكه حهج یهكێكه له فهریزهكانی ئیسلام، ئهوا پاش خۆی بهو پاره وپوڵهی كه پێكهوهی نابوو بۆ حهج كردنهكهی كهسێكی تر حهجهكهی بۆ دهكات، یان ئهوهتانێ یهكێك لهكهسه نزیكهكانی بهو پارهیه حهجهكهی بۆ بكات، یان كهسێكی تر غهیری ئهوان، عهبدوڵای كوری عهباس ( خوایان لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه كه ئافرهتێك هاته خزمهت پیغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) و پێی وووت : دایكم لهسهر خۆی نهزر كردبوو كه حهج بكات، بهڵام ههتا مرد حهجی نهكرد، ئایا دهكرێت من حهجی بۆ بكهم ؟ لهوهڵامدا فهرمووی : بهڵێ، ئهمهش له ساڵی حهجی ماڵ ئاواییدا بوو . ( فتاوی ابن عثیمین 21/232) .

    ههروهها پرسیاری لێكراوه : پیاوێك له ووڵاتی خۆیهوه هات بۆ حهج بهلام فڕۆكهكهیان كهوته خوارهوه پێش ئهوهی بگاته جێ، ئایا ئهو كهسه به حاجی دادهنرێت ؟

    لهوهڵامدا ووتی : ئهگهر هاتوو ئهو كهسهی سهفهری كرد بۆ حهج پێش ئهوهی بگاته جێ وهفاتی كرد ئهوه به حاجی دانانرێت، بهڵام خوای گهوره لهسهر نیهتی خێری پاداشتی دهداتهوه، بهڵام ئهگهر هاتوو نیهتی ئیحرام بهستنی هێنا و ئهمجا وهفاتی كرد، ئهوه به حاجی دادهنرێت، به بهڵگهی ئهو فهرموودهیهی كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له بارهی ئهو پیاوهی كه ووشترهكهی لهقهی لێدابوو و وه خستبویه ژێر لهڕۆژی وهستانی عهرهفه فهرمووی : به ئاو سیدر بیشۆن، وه ههر بهو دوو پارچه قوماشهی بهریهوه كفنی بكهن، وه بۆنی خۆشی لێ مهدهن، و سهری دامهپۆشن، چونكه ئهو له ڕۆژی دواییدا به دهم ووتنهوهی ذیكری ( لبیك اللهم لبیك ... ) ـــهوه زیندوو دهكرێتهوه، لهگهڵ ئهوهشدا پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرمانی نهكرد بهوهی قهزای حهجهكهی بۆ بكهنهوه، ئهمهش بهڵگهیه لهسهر ئهوهی ئهو كهسه حهجهكهی بۆ نووسراوه و واجبی حهجی لهسهر كهوتوه وبهحاجی دادهنرێت ... ( فتاوی ابن عثیمین 21/252) .