حوكمی به‌كارهێنانی نه‌عنا وگوڵه بابونج وگیا بۆن خۆشه‌كان بۆ حاجی
فه‌تـواده‌ر : شێخ عه‌بدوالله عه‌بدولرحمان ئه‌لجبرین
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ عبد الله بن عبدالرحمن ابن جبرين ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ئایا به‌كار هێنانی نه‌عنا ومه‌رامیه و گوڵه بابونج وهێل وهاوشێوه‌كانیان بۆ حاجی حوكمی چیه ؟
- 1
حوكمی به‌كارهێنانی نه‌عنا وگوڵه بابونج وگیا بۆن خۆشه‌كان بۆ حاجی
PDF 424 KB 2019-05-02
- 2
حوكمی به‌كارهێنانی نه‌عنا وگوڵه بابونج وگیا بۆن خۆشه‌كان بۆ حاجی
DOC 3.4 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
حوكمی به‌كارهێنانی نه‌عنا وگوڵه بابونج وگیا بۆن خۆشه‌كان بۆ حاجی
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ عبد الله بن عبدالرحمن ابن جبرين
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
حكم النعناع والمرامية والبابونج والهيل للحاج
« باللغة الكردية »
الشیخ عبد الله بن عبدالرحمن ابن جبرين
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
حوكمی به‌كارهێنانی نه‌عنا وگوڵه بابونج وگیا بۆن خۆشه‌كان بۆ حاجی
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ عبدالله الجبرین كرا ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت )
پرسیار : ئایا به‌كار هێنانی نه‌عنا ومه‌رامیه و گوڵه بابونج وهێل وهاوشێوه‌كانیان بۆ حاجی حوكمی چیه ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودرود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
من وای بۆ ده‌چم به‌كارهێنانی ئه‌م گژوگیایانه دروسته بۆ حاجی، چونكه ئه‌مانه پێیان ناوترێت ( طیب = عه‌تر وبۆنی خۆش ) وه به‌كارهێنانیان وه‌ك شه‌ربه‌ت یان كردنه ناو چا یان ئاو و خواردنه‌وه‌یان كارێكی ئاساییه، وه ناچێته چوار چێوه‌ی به‌كارهێنانی عه‌تر و بۆنه خۆش له‌خۆدانه‌وه، هه‌رچه‌ند هه‌ندێك له زانایان به‌كارهێنانی مێخه‌ك وهاوشێوه‌كانیان به ( مه‌كروه ) زانیوه، و به عه‌تر وبۆنه خۆشه‌كانیان له‌قه‌ڵه‌مداوه، به‌ڵام ڕوونتر و ڕاستر ئه‌وه‌یه كه به‌كارهێنانی ئه‌م گژوگیایانه له خواردن وخواردنه‌وه‌دا ( مه‌كروه ) نییه، چونكه هێل ونه‌عنا وهاوشێوه‌كانیان له خواردنه‌وه‌كاندا وه‌ك قاوه و شه‌ربه‌ت و ئاومیوه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێن و هیچ كه‌راهه‌تێكیش نابینرێت، چونكه به عه‌تر وبۆنی خۆش له‌خۆدان نایه‌ته ژماردن ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی شێخ ابن جبرین ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت.
پۆڵینه زانستیه‌كان: