ئایا حاجی له‌ ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ ده‌توانێت نوێژی سوننه‌تی ( الضحی ) بكات ؟

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عبد الله بن عبدالرحمن ابن جبرين ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا حاجی له‌ ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ ده‌توانێت نوێژی سوننه‌تی ( الضحی ) بكات ؟ وه‌ ئایا ده‌كرێت ڕێگری بكه‌یت له‌كه‌سێك كه‌ ئه‌و نوێژه‌ ده‌كات ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    ئایا حه‌ج له‌سه‌ر كه‌سی قه‌رزار واجبه‌

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ موحه‌مه‌د الشنقیطي

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2014 - 1435

    هل يجب الحج على المديون

    « باللغة الكردية »

    الشيخ محمد الشنقیطي

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1435

    ئایا حه‌ج له‌سه‌ر كه‌سی قه‌رزار واجبه‌

    ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی شێخ محمد الشنقیطي كرا :

    پرسیار : ئايا حه‌ج له‌سه‌ر كه‌سی قه‌رزار واجب ده‌بێت؟ .

    وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودرود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    خوای گه‌وره‌ حه‌جی ماڵه‌ حه‌رامكراوه‌كه‌ی فه‌رز كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ توانایان هه‌یه‌، یه‌كێكیش له‌ ماناكانی توانا بریتیه‌ له‌ بوونی ده‌سه‌ڵاتی مادی وپاره‌و پوڵ كه‌ به‌‌شی ڕۆشتن وهاتنه‌وه‌ و ژیان و گوزه‌رانی ماڵ ومنداڵێشی بكات تا له‌و سه‌فه‌ره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، دیاره‌ كه‌سێكیش قه‌رزار بێت مانای وایه‌ توانای نییه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌یشی هه‌یه‌تی وبه‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی خاوه‌ن قه‌رزه‌كان داوای لێ ده‌كه‌نه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌موو ئه‌و پاره‌ وپوڵه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی ته‌نها به‌شی ئه‌وه‌ی ده‌كرد بیداته‌وه‌ به‌ خاوه‌ن قه‌رزه‌كان بێگومان ئه‌م كه‌سه‌ له‌ڕووی شه‌رعه‌وه‌ به‌ كه‌سێكی به‌توانا دانانرێت، بۆیه‌ حه‌ج واجب نییه‌ له‌سه‌ر كه‌سێك كه‌ قه‌رز هه‌موو ماڵ وسه‌روه‌ت وسامانه‌كه‌ی گرتبێته‌وه‌، یان له‌سه‌ر كه‌سێك كه‌ قه‌رزی له‌سه‌ر بیت و نه‌توانێت قه‌رزه‌كانی بداته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ زانایان ئه‌و قه‌رزانه‌یان له‌م حوكمه‌ گشتگیره‌ جودا كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ ( قسط ) وبه‌ش به‌ش ده‌درێنه‌وه‌ به‌ خاوه‌نه‌كانیان، ووتویانه‌ : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ر كه‌سێكه‌ به‌ش به‌ش كرابوو به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر مانگێك به‌شێكی دیاری كراوی ده‌دایه‌وه‌ به‌ خاوه‌نه‌كه‌ی، وكۆتا به‌شی مانگی ذي القعده‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، له‌م حاڵه‌ته‌دا هیچ گرفتێك نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سه‌ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو حه‌ج بكات، خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ ..

    سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی صید الفوائد

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان