باوكیان وه‌صیه‌تێكی بۆ كردبوون خانویه‌كی بۆ بكه‌ن به وه‌قف، به‌ڵام جێ به‌جێیان نه‌كرد
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه:"باوكم وه‌فاتی كرد وماڵوموڵكی بۆ وه‌ره‌ثه‌كه‌ی به‌جێهێشت، خانویه‌ك نه‌بێت كه وه‌صیه‌تی كرد كه وه‌قفی بكه‌ن له‌ڕێگای خوادا بۆی، به‌شێوه‌یه‌ك بدرێت به‌كرێ وكرێكه‌ی بدرێت به هه‌ژاران و نه‌داران ( وه‌ك صه‌ده‌قه‌یه‌كی جاری ) به‌ڵام كه‌سوكار و وه‌ره‌ثه‌كه‌ی كاریان به‌م وه‌صیه‌ته نه‌كرد وئه‌و به‌شه‌یان فرۆشت به برا بچوكه‌كه‌یان، به‌ڵام من كه برا گه‌وره‌یانم به‌شه‌كه‌ی خۆمم نه‌فرۆشت وله‌خوا ترسام، به‌ڵام برا بچووكه‌كه‌م زۆری لێكردم كه منیش به‌شه‌كه‌ی خۆمی پێ بفرۆشم، ئایا دروسته بۆ من كه به‌شه‌كه‌ی خۆم بفرۆشم وپاشان پاره‌كه‌ی بده‌م به جهه‌تێكی خێری بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به مزگه‌وتێك بۆ باوكی ڕه‌حمه‌تیم وه‌ك صه‌ده‌قه‌یه‌كی جاری ".
- 1
باوكیان وه‌صیه‌تێكی بۆ كردبوون خانویه‌كی بۆ بكه‌ن به وه‌قف، به‌ڵام جێ به‌جێیان نه‌كرد
PDF 492.4 KB 2019-05-02
- 2
باوكیان وه‌صیه‌تێكی بۆ كردبوون خانویه‌كی بۆ بكه‌ن به وه‌قف، به‌ڵام جێ به‌جێیان نه‌كرد
DOC 3.5 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
باوكیان وه‌صیه‌تێكی بۆ كردبوون خانویه‌كی بۆ بكه‌ن به وه‌قف، به‌ڵام جێ به‌جێیان نه‌كرد
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: عبد السلام محمد پشده‌ری
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1435
أوصى والدهم بوقف ولم ينفذوه
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: عبدالسلام محمد البشدري
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
باوكیان وه‌صیه‌تێكی بۆ كردبوون خانویه‌كی بۆ بكه‌ن به وه‌قف، به‌ڵام جێ به‌جێیان نه‌كرد
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : باوكم وه‌فاتی كرد وماڵوموڵكی بۆ وه‌ره‌ثه‌كه‌ی به‌جێهێشت، خانویه‌ك نه‌بێت كه وه‌صیه‌تی كرد كه وه‌قفی بكه‌ن له‌ڕێگای خوادا بۆی، به‌شێوه‌یه‌ك بدرێت به‌كرێ وكرێكه‌ی بدرێت به هه‌ژاران و نه‌داران ( وه‌ك صه‌ده‌قه‌یه‌كی جاری ) به‌ڵام كه‌سوكار و وه‌ره‌ثه‌كه‌ی كاریان به‌م وه‌صیه‌ته نه‌كرد وئه‌و به‌شه‌یان فرۆشت به برا بچوكه‌كه‌یان، به‌ڵام من كه برا گه‌وره‌یانم به‌شه‌كه‌ی خۆمم نه‌فرۆشت وله‌خوا ترسام، به‌ڵام برا بچووكه‌كه‌م زۆری لێكردم كه منیش به‌شه‌كه‌ی خۆمی پێ بفرۆشم، ئایا دروسته بۆ من كه به‌شه‌كه‌ی خۆم بفرۆشم وپاشان پاره‌كه‌ی بده‌م به جهه‌تێكی خێری بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به مزگه‌وتێك بۆ باوكی ڕه‌حمه‌تیم وه‌ك صه‌ده‌قه‌یه‌كی جاری ؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودرود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
یه‌كه‌م : وه‌صیه‌ت كردن له ئیسلامدا به به‌ڵگه‌ی قورئان وسوننه‌ت و كۆده‌نگی زانایان كارێكی مه‌شروع و ڕێگا پێدراوه، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ كُتِبَ عَلَيْكُمْ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ إِنْ تَرَكَ خَيْرًا الْوَصِيَّةُ لِلْوَالِدَيْنِ وَالأَقْرَبِينَ بِالْمَعْرُوفِ حَقًّا عَلَى الْمُتَّقِينَ ♂ [ البقرة : 180 ] واتا : پێویستكراوه له‌سه‌رتان كاتێك یه‌كێكتان مه‌رگی نزیك بوه‌وه‌و سامان و ماڵ و داراییه‌كی به‌جێ ده‌هێشت، با وه‌سیه‌ت بكات كه هه‌ندێكی بدرێت به دایك و باوكی و خزمانی به‌شێوه‌یه‌كی جوان و له‌بارو ئه‌مه پێویست و ئه‌ركه له‌سه‌ر خواناس و پارێزكاران .
پێغه‌مبه‌ری خوایش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : « إِنَّ اللَّهَ تَصَدَّقَ عَلَيْكُمْ عِنْدَ وَفَاتِكُمْ بِثُلُثِ أَمْوَالِكُمْ زِيَادَةً لَكُمْ فِي أَعْمَالِكُمْ » [ رواه ابن ماجه (2709) وحسنه الألباني في صحيح ابن ماجه ] واتا : بێگومان خوای گه‌وره خێری پێكردوون به‌وه‌ی له‌كاتی وه‌فاتاندا ڕێگای پێداوون كه سێ یه‌كی ماڵوسامانه‌كه‌تان بكه‌ن به‌خێر بۆ ئه‌وه‌ی كاروكرده‌وه‌كانتانی پێ زیاد بكات - پاش مردنی - .دیار وه‌قفیش جۆرێكه له‌جۆره‌كانی خێری نه‌بڕواه ( الصدقة الجاریة ) كه مرۆڤ پاش مردنیشی سوودی پێ ده‌گات، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) باسی كردووه و فه‌رموویه‌تی : « إِذَا مَاتَ الإِنْسَانُ انْقَطَعَ عَنْهُ عَمَلُهُ إِلا مِنْ ثَلاثَةٍ : إِلا مِنْ صَدَقَةٍ جَارِيَةٍ ، أَوْ عِلْمٍ يُنْتَفَعُ بِهِ ، أَوْ وَلَدٍ صَالِحٍ يَدْعُو لَهُ » [ رواه مسلم 1631 ] واتا : هه‌ركاتێك مرۆڤ وه‌فاتی كرد كاروكرده‌وه‌ی ده‌بچڕێت، له سێ ڕێگاوه نه‌بێت، خێرێكی نه‌بڕاوه، یان زانست وزانیاریه‌ك كه سوودی هه‌بێت، یان مناڵێكی صاڵح و چاك كه نزا و دوعای خێری بۆ بكات .
وه‌صیه‌تیش دروست نییه زیاتر بێت له سێ یه‌كی ماڵوسامان، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی به سه‌عدی كوڕی ئه‌بی وه‌قاص كاتێك كه وویستی هه‌موو ماڵه‌كه‌ی بكاته خێر و صه‌ده‌قه پاش مردنی، پێ فه‌رموو : « الثُّلُثُ وَالثُّلُثُ كَثِيرٌ » [ رواه البخاری (2742) ومسلم ( 1628) ] واتا : سێ یه‌كی ماڵه‌كه‌ت بكه به‌خێر وصه‌ده‌قه هه‌رچه‌ند سێ یه‌كیش هێشتا هه‌ر زۆره .
جا ئه‌و خانوه‌یش كه جه‌نابت باست كردووه، ئه‌گه‌ر سێ یه‌كی ماڵ و سامانه‌كه یان كه‌متر ده‌بێت، ئه‌وه هه‌مووی ده‌بێت بكرێت به وه‌قف، خۆ ئه‌گه‌ر زیاتره له سێ یه‌كی ماڵ‌و سامانه‌كه‌ی باوكتان، ئه‌وه ده‌بێت ته‌نها هێنده‌ی سێ یه‌كی بكه‌ن به وه‌قف بۆ خێر وچاكه‌ی باوكتان .
دووه‌م : دروست نییه ئه‌و ماڵه‌ی كراوه به وه‌قف بفرۆشرێت، یان ته‌ملیك بكرێت، یان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیررێت، وه دروست نیه بۆ كه‌سوكاری مردویش ئه‌و ماڵه‌ی كراوه به وه‌قف تێكه‌ڵاوی ماڵی دابه‌شكراوی بكه‌ن، یان له نێو خۆیاندا دابه‌شی بكه‌ن ، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ی كه كاتێك عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ( خوای لێ ڕازی بێت ) وویستی پارچه‌یه‌ك زه‌وی له خه‌یبه‌ر بكاته وه‌قف، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پێی فه‌رموو : « لا يُبَاعُ أَصْلُهَا ، وَلا يُوهَبُ ، وَلا يُورَثُ .... » [ رواه البخاري (2764) ومسلم (1633) ] واتا : ئيتر دروست نيه ئه‌صڵی ئه‌و زه‌ویه بفرۆشرێت، یان ببه‌خشرێت، یان بكرێته به‌شێك له میرات ...
جا له‌به‌ر ئه‌وه دروست نییه بۆت كه ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕیت له‌سه‌ر فرۆشتنی به‌شه‌كه‌ی خۆت به برا بچووكه‌كه‌ت، به‌ڵكو ئه‌و خانووه ماڵی تۆ نییه تاوه‌كو بتوانیت بیفرۆشیت، ئه‌وه بزانه ئێستا تۆ بویت به له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م براكانتدا، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌نازولیان بۆ مه‌كه و به‌رده‌وام به له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆت، به‌ڵكو خوای گه‌وره ڕیگای ڕاستیش نیشانی ئه‌وان بدات، ئه‌وه‌ش بزانه گرێ به‌ستی فرۆشتنی به‌شی براكانی تریشت به برا بچوكه‌كه‌ت دروست نییه .
واجبه له‌سه‌ر جه‌نابیشت كه ئامۆژگاری براكانت بكه‌یت به‌وه‌ی له‌خوا بترسن و ئه‌و پاره‌یه‌ی له بریتی فرۆشتنی به‌شه‌كانی خۆیان له برا بچوكه‌كه‌ت وه‌ریان گرتووه بۆی بگێڕنه‌وه، وه هه‌موویتان له‌سه‌ر وه‌صیه‌تكه‌ی باوكتان بیكه‌ن به وه‌قف، له سزای خوا و پاشه ڕۆژی خراپی ئه‌و كاره‌تان بترسن، چونكه هه‌موو لاشه‌یه‌ك به ماڵی حه‌رام په‌روه‌رده بوو بێت ئاگری دۆزه‌خ له پێشتره به سوتاندنی، له‌خوای گه‌وره داواكارین كه هیدایه‌تتان بدات و مه‌فقتان بكات بۆ خێری دونیا و دواڕۆژتان ...
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ،،
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام ....