ئایا پیاو بۆی هه‌یه داوای ووشه‌ی نهێنی سه‌ر مۆبایلی ژنه‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر گومانی هه‌بوو له كارێكی
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه:" ئایا پیاو بۆی هه‌یه داوای ووشه‌ی نهێنی سه‌ر موبایلی ژنه‌كه‌ی یان كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی بكات، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كاتێك هه‌ندێك نیشانه‌ی به‌هێزی لابوو كه ژنه‌كه‌ی پێده‌چێت كه‌وتبێته‌وه ناو هه‌ندێك كاری حه‌رامه‌وه ".
- 1
- 2
وه‌صفی فراوان
ئایا پیاو بۆی هه‌یه داوای ووشه‌ی نهێنی سه‌ر مۆبایلی ژنه‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر گومانی هه‌بوو له كارێكی
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: عبد السلام محمد پشده‌ری
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1436
هل يجوز للزوج أن يطلب من زوجه كلمة المرور الخاصة بهاتفها إذا كان يرتاب في أمرها؟
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: عبدالسلام محمد البشدري
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1436
ئایا پیاو بۆی هه‌یه داوای ووشه‌ی نهێنی سه‌ر مۆبایلی ژنه‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌ر گومانی هه‌بوو له كارێكی
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : ئایا پیاو بۆی هه‌یه داوای ووشه‌ی نهێنی سه‌ر موبایلی ژنه‌كه‌ی یان كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی بكات، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كاتێك هه‌ندێك نیشانه‌ی به‌هێزی لابوو كه ژنه‌كه‌ی پێده‌چێت كه‌وتبێته‌وه ناو هه‌ندێك كاری حه‌رامه‌وه ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان ودرود وصهڵات وسهلام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
پێویسته باوه‌ڕدار گومانی باش ببات به موسڵمان، وه لایه‌نی گومانی خێری زاڵتر بێت به‌سه‌ر لایهنكهی تردا، وه ته‌واوی كاره‌كانی به چاوێكی سه‌لامه‌ت بوون و پاراستن لێك بداته‌وه، وه دوور بكه‌وێته‌وه له دوو دڵی و گومانی خراپ به كه‌سانی تر كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر نییه، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ▬ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيرًا مِنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ وَلَا تَجَسَّسُوا ♂
[ سورة الحجرات : 12 ] واتا : ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، زۆر خۆتان بپارێزن له‌گومانی خراپ، له‌ڕاستیدا هه‌ندێك له‌و گومانانه گوناهو تاوانن (بۆیه حه‌ق وایه له‌هه‌موو گومانێک خۆپارێزبین) وه به‌شوێن که‌مو کووڕیی و عه‌یب و عاری یه‌کتردا مه‌گه‌ڕێن و سیخوڕی مه‌که‌ن به‌سه‌ر یه‌كه‌وه ...
له باره‌ی ته‌فسیری ئه‌م ئایهتهیشهوه له په‌رتووكی ( الزواجر عن اقتراف الكبائر ) دا هاتووه و ده‌لێت : « فِي الْآيَةِ النَّهْيُ الْأَكِيدُ عَنْ الْبَحْثِ عَنْ أُمُورِ النَّاسِ الْمَسْتُورَةِ وَتَتَبُّعِ عَوْرَاتِهِمْ , قَالَ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( لَا تَجَسَّسُوا وَلَا تَنَافَسُوا وَلَا تَحَاسَدُوا وَلَا تَبَاغَضُوا وَلَا تَدَابَرُوا وَكُونُوا عِبَادَ اللَّهِ إخْوَانًا كَمَا أَمَرَكُمْ ) , وَقَالَ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( يَا مَعْشَرَ مَنْ آمَنَ بِلِسَانِهِ وَلَمْ يَفِضْ الْإِيمَانُ إلَى قَلْبِهِ : لَا تَغْتَابُوا الْمُسْلِمِينَ وَلَا تَتَبَّعُوا عَوْرَاتِهِمْ فَإِنَّ مَنْ يَتَّبِعْ عَوْرَاتِ الْمُسْلِمِينَ يَتَّبِعْ اللَّهُ عَوْرَتَهُ وَمَنْ يَتَّبِعْ اللَّهُ عَوْرَتَهُ يَفْضَحْهُ وَلَوْ فِي جَوْفِ رَحْلِهِ ) . وَقِيلَ لِابْنِ مَسْعُودٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ : هَلْ لَك فِي الْوَلِيدِ بْنِ عُقْبَةَ وَلِحْيَتُهُ تَقْطُرُ خَمْرًا ؟ فَقَالَ : إنَّمَا نُهِينَا عَنْ التَّجَسُّسِ فَإِنْ يُظْهِرْ لَنَا شَيْئًا أَخَذْنَاهُ بِهِ »
[ الزواجر عن اقتراف الكبائر 2/10 ] .
واتا : له‌م ئایه‌ته‌دا خوای گه‌وره ڕێگری كردووه له‌وه‌ی مرۆڤ بگه‌ڕێت به شوێن نهێنی و كار وباره شاراوه‌كانی خه‌ڵكیدا، و شوێن عه‌یب و عار وههڵماڵێنی عه‌وره‌تیان بكه‌وێت، پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ئه‌ی باوه‌ڕداران به‌سه‌ریه‌كه‌وه سیخوڕی مه‌كه‌ن و پێشبڕكێی ناشه‌ریفانه له‌گه‌ڵ یه‌كتری مه‌كه‌ن، ئیره‌ی و حه‌سوودی مه‌به‌ن، ویه‌كتری زویر مه‌كه‌ن و پشت له‌یه‌كتری هه‌ڵمه‌كه‌ن، به‌لكو له پێناو خوای گه‌وردا برای یه‌كتری بن، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه به زومان باوه‌ڕیان هێناوه به‌ڵام باوه‌ڕ نه‌چوه‌ته ناو دڵه‌كانیانه‌وه، غه‌یبه‌تی موسڵمانان مه‌كه‌ن، وه شوێن عه‌یب وعار و عورهتیان مه‌كه‌ون، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی شوێن عه‌یب وعار و عوهرتی موسڵمانان بكه‌وێت، خوای گه‌وره‌ش عه‌یب وعار ونهێنیه‌كانی ئه‌و هه‌ڵده‌ماڵێت، وه هه‌ركه‌سێكیش خوای گه‌وره شوێن عه‌یب وعار وعه‌وره‌تی كه‌وت ئه‌وه بێگومان ئابڕوی ده‌بات ئه‌گه‌ر له نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیشیدا بێت، ووتیان به عه‌بدوڵای كوڕی مه‌سعود( خوای لێ ڕازی بێت) ئایا سه‌باره‌ت به وه‌لیدی كوڕی عوقبه هیچ شتێكت هه‌یه كه بێلێیت كاتێك ده‌بینیت ڕیشی عاره‌ق و مه‌ی لێ ده‌چۆڕێت ؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی : ئێمه ڕێگریمان لێكراوه كه سیخوڕی به‌سه‌ریه‌كه‌وه بكه‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر شتێكیشمان بۆ ڕوون بوویه‌وه ئه‌وه ده‌ستی پێوه ده‌گرین .
جا له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌صڵ وایه كه دروست نییه بۆ پیاو له كاتی ئاسایی‌دا داوای ووشه‌ی نهینی تایبه‌تی سه‌ر موبایلی یان كۆمپیوته‌ری ژنه‌كه‌ی بكات، چونكه ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه خۆی له‌خۆیدا جۆرێكه له شك وگومان و تۆمه‌ت دان پاڵ، پێده‌چێت سه‌ر بكێشێت بۆ تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان ژن وپیاو كه دواتر چاره‌سه‌كردنی زۆر ناڕه‌حه‌ت بێت .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو پیاو هه‌ندێك به‌ڵگه و نیشانه‌ی وا به‌هێزی لابو كه ڕوون بووبویه‌وه كه ژنه‌كه‌ی كه‌وتوه‌ته ناو هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتی ناشه‌رعی و حه‌رامه‌وه، هیچ ڕێگریه‌ك نییه كه داوای ووشه نهێنیه‌كی سه‌ر مۆبایل و كۆمپیوته‌ری ژنه‌كه‌ی بكات لێی، نه‌ك هه‌ر هێنده به‌ڵكو بۆیشی هه‌یه فێڵێ لێ بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی بزانێت به‌خۆی بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ڕاستیه‌كانی بۆ ده‌ربكه‌وێت و ئه‌وه‌ی ده‌یویست به‌ده‌ستی بهێنێت ...
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ...
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام
پۆڵینه زانستیه‌كان: