حوكمی كردنه‌وه‌ی جێگا وشوێنێك بۆ فرۆشتنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به سێكسه‌وه
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه:" ئایا حوكمی كردنه‌وه‌ی شوێنێك بۆ فرۆشتنی ئه‌و به‌رهه‌م و ئهدهواتانهی كه په‌یوه‌سته به سێكسه‌وه چیه ".
- 1
حوكمی كردنه‌وه‌ی جێگا وشوێنێك بۆ فرۆشتنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به سێكسه‌وه
PDF 623.8 KB 2019-05-02
- 2
وه‌صفی فراوان
حوكمی كردنه‌وه‌ی جێگا وشوێنێك بۆ فرۆشتنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به سێكسه‌وه
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: عبد السلام محمد پشده‌ری
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1436
حكم فتح محل خاص لبيع المنتجات المتعلقة بالجنس
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: عبدالسلام محمد البشدري
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1436
حوكمی كردنه‌وه‌ی جێگا وشوێنێك بۆ فرۆشتنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به سێكسه‌وه
ئـه‌م پـرسیــاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : ئایا حوكمی كردنه‌وه‌ی شوێنێك بۆ فرۆشتنی ئه‌و به‌رهه‌م و ئهدهواتانهی كه په‌یوه‌سته به سێكسه‌وه چیه ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان ودرود وصهڵات وسهلام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه ده‌فرۆشن په‌یوه‌ستن به سێكسه‌وه، دوو جۆرن :
جۆری یه‌كه‌م : ئه‌و شوێنانه‌ی كه كه‌لوپه‌لی سێكسی ده‌فرۆشن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ووڵاتانی بێباوه‌ڕدا هه‌یه، ئه‌م دووكان و شوێنانه ئه‌م تێبێنیانهیان له‌سه‌ره :
هه‌ندێك كه‌لوپه‌لیان تێدایه بێگومان حه‌رامه فرۆشتنیان، وه‌ك بوكه‌ڵه‌ی ئافره‌ت، و وچۆك ( ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوان ) و ئه‌ندامی مێینه‌ی ئافره‌ت، و هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی تر كه كه‌سانی ڕه‌گه‌ز باز به‌كاری ده‌هێنن، هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی تریان تێدایه حه‌ڵاڵه فرۆشتنیان وه‌ك جلوبه‌رگ و بۆنی خۆش و هه‌ندێك مه‌رهه‌م وهاوشێوه‌ی ئه‌م شتانه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی هاتوچۆی ئه‌م دوكان وشوێنانه ده‌كه‌ن زۆربه‌یان كه‌سانی خراپ وفاسق و زینا كار و خاوه‌ن ڕه‌وشتی ناپه‌سه‌ندن، ئه‌گه‌ر جه‌نابت پرسیار له‌م باره‌ی ئه‌م جۆره‌یانه دوكان و شوێنانه‌وه ده‌كه‌یت، ئه‌وه بێگومان كردنه‌وه‌یان حه‌رامه، حه‌رامه كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره دوكانانه و كاركردنیش تێیاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری حه‌رامی پێ ئه‌نجام ده‌درێت، و خراپه و خراپه‌كاری لهڕیگایانهوه بڵاو ده‌كرێته‌وه، و گوناهی گه‌وره و فاحشهیان پێ بره‌و ده‌درێت، و هه‌میشه‌یش له‌گه‌ڵ كه‌سانی خراپ و فاسق و زیناكار و ڕه‌گه‌ز بازدا مامه‌ڵه ده‌كه‌یت، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ▬ وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ♂ [ المائدة : 2 ] واتا : ئه‌ی باوه‌ڕداران یارمه‌تی و کۆمه‌کیی یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر چاکه‌و خواناسی، نه‌که‌ن یارمه‌تی وکۆمه‌کی یه‌کتر بکه‌ن له‌سه‌ر گوناهو ده‌ستدرێژی، له خوا بترسن و پارێزکار بن، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر به‌توندی تۆڵه ده‌سێنێت .
بۆیه واجبه له‌سه‌ر موسڵمان به‌پێی توانا ڕێگری بكات له كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره دوكان و جێگایانه، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : « مَنْ رَأَى مِنْكُمْ مُنْكَرًا فَلْيُغَيِّرْهُ بِيَدِهِ ، فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِلِسَانِهِ ، فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِقَلْبِهِ ، وَذَلِكَ أَضْعَفُ الإِيمَانِ » [ رواه مسلم 78 ] واتا : هه‌ركه‌سێك خراپهێكی بینی _ئه‌گه‌ر توانای هه‌بوو _ با به‌ده‌ستی بیگۆڕێت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌وه با به زمانی بیگۆڕێت _ واتا با به ئامۆژگاری و بانگه‌وازی خێر ڕیگری لێ بكات _ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یتوانی ئه‌وا با به دڵی پێی ناخۆش بێت، ئه‌وه‌ش لاوازترین پله‌ی باوه‌ڕه .
جۆری دووه‌م : ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ناویان لێناوه « دوكانی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی سێكسی حه‌ڵاڵ » ئه‌م دوكان وجێگایانه خاوه‌نه‌كانیان ده‌ڵێن : ئێمه هیچ كه‌لوپه‌لێك نافرۆشین كه له ڕووی شه‌رعه‌وه حه‌رام بێت، وه‌ك فرۆشتنی جلوبه‌رگ و بۆن و مه‌رهه‌م و ده‌واو و ده‌رمانی سێكسی، وهاوشێوه‌ی ئه‌م كه‌لوپه‌لانه، ئه‌م دوكانانه هه‌رچه‌ند خاوه‌نه‌كانیان له ڕووی شه‌رعه‌وه پابه‌ندن به ڕێنوماییه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام، به‌ڵام خۆی له‌خۆیدا دوو خراپه و مه‌فسه‌ده‌ی لێ ده‌بێته‌وه :
خراپه‌ی یه‌كه‌م : ده‌بێته بڵاوبونه‌وه‌ی جێگا و دوكانه‌كانی فرۆشتنی كه‌لوپه‌له سێكسیه‌كان به‌هه‌موو شێوه به‌ناو بانگهكانیهوه، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی شه‌رم و شكۆ له‌نێو كۆمه‌ڵگه و تاكه‌كانیدا كه شه‌رع فه‌رمانی پێكردووه، له لایه‌كی تریشه‌وه شوێن كه‌وتن و شوێن پێهه‌ڵگرتنی بێباوه‌ڕ و كه‌سانی خراپه‌كاره، له‌و ڕووه‌وه كه سێكس ( نه‌ك زه‌واج كردن ) بكه‌ن به یه‌كێك له ڕه‌وشه‌كانی ژیان، به شێوه‌یه‌ك كه‌س شه‌رم نه‌كات له ئه‌نجامدانی زینا و داوێن پیسی و باسكردن و بره‌و پێدانی له نێو خه‌ڵكیدا، ته‌نانه‌ت له نێوان مناڵ و دایكان وباوكاندا .
خراپه‌ی دووه‌م : زۆربه‌ی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی موشته‌ری و هاتوچۆركهرانی ئه‌م جێگا و شوێنانه‌ن كه‌سانێكی خراپه‌كار و فاسقن كه شه‌رم وشكۆیان نه‌ماوه، به تایبه‌ت ئێمه ده‌زانین كه ئه‌م جێگا وشوێنانه له‌و ووڵاتانه‌دا ڕێگا به‌كردنه‌وه‌یان ده‌درێت كه له هه‌موو ڕه‌وشت و به‌ها پیرۆزه‌كان داماڵراوون، به‌ڵام به نسبه‌ت ئه‌و پیاوانه‌ی كه خێزاندارن زۆرێكیان هه‌ر شه‌رم ده‌كه‌ن بچنه ناو ئه‌م شوێنانه‌وه، چونكه له حاڵه‌تی پێویستی بوونیشیان به هه‌ندێك له‌و به‌رهه‌مانه ئه‌وا ده‌ڕۆن له كۆگاكانی جلوبه‌رگ و بۆنی خۆش فرۆشتن و ده‌رمانخانه‌كاندا ده‌یكڕن و خۆیان ده‌پارێزن له هاتوچۆكردن بۆ ئه‌و جێگایانه .
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌شی كه كه‌لوپه‌لێك ده‌فرشێت بزانێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه لێی ده‌كڕێت له كارێكی حه‌رامدا به‌كاری ده‌هێنێت ئه‌وا دروست نییه بۆی پێی بفرۆشێت .
شێخ الاسلام ابن تیمیة ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌ڵێت :
« كل شعار وعلامة يدخل بها المر‌ء في زمرة من تكره طريقته ، بحيث يبقى كالسيما عليه : فإنه ينبغي اجتنابها ، وإبعادها ، وكل لباس يغلب على الظن أنه يستعان بلبسه على معصية : فلا يجوز بيعه وخياطته لمن يستعين به على المعصية والظلم » [ شرح العمدة ( 2 / 386 – 387 ) ] واتا : هه‌موو شیعار و نیشانه‌یه‌ك مرۆڤ وا لێ بكات كه بیخاته نێو تاقم و كۆمه‌ڵێكه‌وه كه ڕێگا و ڕێچكه‌یان خرا بێت، به‌جۆرێك بیكات به سیما وشكڵێك به‌سه‌ره‌یه‌وه، ئه‌وه ده‌بێت لێی دوور بكه‌وێته‌وه و نزیكی نه‌كه‌وێته‌وه، هه‌ر جلوبهرگێكیش مرۆڤ گومانی زۆری له‌سه‌ر ئه‌وه بێت كه بۆ گوناهو خراپه‌كاری له‌به‌ر ده‌كرێت ئه‌وا دروست نییه فرۆشتن و دروین به‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌زانیت یارمه‌تیده‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر گوناهو تاوان .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .