حوكمی كڕین وفرۆشتنی پشیله‌

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه:" ئایا حوكمی كڕین وفرۆشتنی پشیله‌ چیه‌ له‌ شه‌ریعه‌تدا ".

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    حوكمی كڕین وفرۆشتنی پشیله

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ موحهمهد ساڵح المنجد

    وهرگێڕانی: عبد السلام محمد پشدهری

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2014 - 1436

    حكم بيع القطط

    « باللغة الكردية »

    الشیخ محمد صالح المنجد

    ترجمة: عبدالسلام محمد البشدري

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1436

    حوكمی كڕین وفرۆشتنی پشیله

    ئـهم پـرسیــاره ئاڕاستهی ماڵپهڕی ئیسلام پرسیار و وهڵام كراوه :

    پرسیار : ئایا حوكمی كڕین وفرۆشتنی پشیله چیه له شهریعهتدا ؟

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    زۆربهی زۆری زانایان لهسهر ئهو ڕایهن كه كڕین وفرۆشتنی پشیله دروسته، بهڵام لهههمان كاتیشدا ههندێكی تر بهلایانهوه حهرامه، ئهوانیش ههریهك له ظاهریهكان و ڕیوایهتێكی تری ئیمام ئهحمهد، ابن المنذریش له ئهبو هورهیرهوه گێراویهتیهوه كه ئهویش بهلایهوه وایه كڕین وفرۆشتنی پشیله حهرام بێت .

    بهڵام ئهو ڕایهی كه بهلایهوه وایه كه كڕین وفرۆشتنی پشیله حهرام بێت ڕایهكی پهسهند بێت، ئهویش به بهڵگهی ئهوهی كه له پێغهمبهری خواوه ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری كردوووه له كڕین وفرۆشتنی، وه هیچ ڕیوایهتێكی تریش نییه پێچهوانه و دژبێت بهو ڕێگری كردنه .

    عَنْ أَبِي الزُّبَيْرِ قَالَ : سَأَلْتُ جَابِرًا عَنْ ثَمَنِ الْكَلْبِ وَالسِّنَّوْرِ قَالَ : زَجَرَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ ذَلِكَ. [ رواه مسلم -1569-].

    واتا : ئهبو زوبهیر ئهڵێت : پرسیارم كرد له جابر لهبارهی پاره ونرخی سهگ و پشیلهوه، لهوهڵامدا ووتی : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) سهرزهنشتی ئهم كارهی كردووه .

    عَنْ جَابِرٍ بن عبد الله رضي الله عنهما قَالَ : نَهَى رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ ثَمَنِ الْكَلْبِ وَالسِّنَّوْر [رواه أبو داود (3479) والترمذي (1279) وصححه الالباني في صحيح أبي داود] .

    واتا : جابری كوڕی عهبدوڵڵا ( خوایان لێ ڕازی بێت ) دهڵێت : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری كردووه له پاره و نرخی سهگ وپشیله (واتا : لهوهرگرتنی پارهكهیان وكڕین وفرشتت پێیانهوه ) .

    مهبهستشی له ووشهی ( السنور ) پشیلهیه .

    ههندێك له زانایان ئهم ڕیوایهتانهیان به لاواز داناوه، بهڵام له ڕاستیدا ڕاكهیان ڕایهكی پهسهند نییه و دهدرێته دواوه .

    ئیمامی نهوهوی ووتویهتی : " وأما ما ذكره الخطابي وابن المنذر أن الحديث ضعيف فغلط منهما ، لأن الحديث في صحيح مسلم بإسناد صحيح " [المجموع 9/269] .

    واتا : ئهوهی خهطابی و ابن المنذر ووتویانه لهبارهی ئهم فهرموودهیهوه كه گوایه لاوازه، ههڵهیان كردووه، چونكه فهرموودهكه له صهحیحی موسلیمدا هاتووه به سهنهدێكی صهحیحهوه .

    شهوهكانیش ووتویهتی: " رداً على الجمهور الذين حملوا النهي في الحديث على كراهة التنزيه ، وأن بيعه ليس من مكارم الأخلاق والمروءات ، فقال : " ولا يخفى أن هذا إخراج للنهي عن معناه الحقيقي بلا مقتضِ " [نيل الأوطار 6/227].

    واتا : شهوكانیش وهك وهڵامێك بۆ جمهوری زانایانیان ووتویهتی : ئهو ڕێگریهی له فهرموودهكهدا هاتووه لهبارهی كڕین وفرۆشتنی پشیلهوه بۆ كهراههته نهك بۆ حهرامی، شهوكانی دهڵێت : كڕین وفرۆشتنی پشیله ئاكار و ڕهوشتێكی جوان نییه، وه لای هیچ كهسێكش شاراوه نییه لادانی مانای ( نههی = ڕێگری كردنه ) له مانا بنهڕهتیهكهی خۆی بهبێ بهڵگه و ووتهیهكی خوازراو .

    بهیههقیش لهم بارهیهوه ووتویهتی : " وقد حمله بعض أهل العلم على الهر إذا توحش فلم يقدر على تسليمه ، ومنهم من زعم أن ذلك كان في ابتداء الإسلام حين كان محكوماً بنجاسته ، ثم حين صار محكوماً بطهارة سؤره حل ثمنه ، وليس على واحد من هذين القولين دلالة بينة " [ سنن البيهقي 6/18 ] .

    واتا : لهوهڵامی جمهوری زانایانیان بهیههقی دهڵێت : ههندێك له زانایان ئهم ڕێگری و نههی كردنهیان بهوه لێكداوهتهوه ئهگهر هاتوو ئهو پشیلهیه پشیلهیهكی كێوی بێت، و مرۆڤ نهتوانێت لهكاتی كڕین وفرۆشتندا تهسلیم به كڕیارهكهی بكات، ههندێكی تریش وای بۆچوون : ئهم ڕێگری كردنه لهسهرهتای هاتنی ئیسلامهوه بووبێت كاتێك كه به پیس حوكمی دراوه بهسهریدا، بهڵام كاتێك حوكمی پاكی پاشماوهی پشیله درا ئیتر لهو كاتهوه پاره و كرێن وفرۆشتنهكهیشی حهڵاڵ بووبێت، بهیههقی لهبارهی ئهم ووتانهوه دهڵێت : بهڵام لهڕاستیدا لهسهر ئهم دوو ڕایه هیچ بهڵگهیهكی ڕوون وئاشكرا نییه .

    ابن القيم به دڵیناییهوه بهلایهوه كڕین وفرۆشتنی پشیله حهرامه له ( زاد المعاد ) دا دهڵێت : " وكذلك أفتى أبو هريرة رضي الله عنه وهو مذهب طاووس ومجاهد وجابر بن زيد وجميع أهل الظاهر ، وإحدى الروايتين عن أحمد ، وهو الصواب لصحة الحديث بذلك ، وعدم ما يعارضه فوجب القول به " [ زاد المعاد 5/773 ] .

    واتا : ههروهها ئهبو هورهیره ( خوای لێ ڕازی بێت ) فهتوای به حهرامی كڕین وفرۆشتنی داوه، ئهمهش مهزههبی طاوس وموجاهید و جابر و زهید و سهرجهم ئههلی ظاهره، لهگهڵ ڕیوایهتێكی ئیمام ئهحمهد، ئهم ڕایهش ڕایهكی پهسهند وڕاسته، ئهویش لهبهر صهحیحی ڕیوایهتهكهی، و لهههمان كاتیشدا هیچ بهڵگهیهكی تر پێچهوانه ودژی نییه، بۆیه واجبه بهو فهرموودهیه فهتوا بدرێت .

    ابن المنذریش ووتویهتی : " إن ثبت عن النبي صلى الله عليه وسلم النهي عن بيعه فبيعه باطل ، وإلا فجائز" [ المجموع 9/269 ].

    واتا : ئهگهر هاتوو له پێغهمبهری خواوه ( صلی الله علیه وسلم ) ثابت بوو كه ڕیگری كراوه له كڕین وفرۆشتنی پشیله ئهوه كڕین وفرۆشتنی باتڵه، وه گهر نا دروسته .

    بهڵام وهك له پێشهوه ئاماژهمان پێدا له پێغهمبهری خوا (صلى الله عليه وسلم ) ثابت بووه كه ڕێگری كردووه له كڕین وفرۆشتنی پشیله، وهك له صهحیحی موسلیمدا هاتووه .

    له فهتواكانی لیژنهی ههمیشهیشدا هاتووه : "لا يجوز بيع القطط والقردة والكلاب وغيرها من كل ذي ناب من السباع لأن النبي صلى الله عليه وسلم نهى عن ذلك ، وزجر عنه ولما في ذلك من إضاعة المال ، وقد نهى النبي صلى الله عليه وسلم عن ذلك " [فتاوى اللجنة الدائمة : 13/37 ] .

    واتا : كڕین وفرۆشتنی پشیله و مهیمون و سهگ و هاوشێوهكانیان لهو ئاژهڵانهی كه كهڵپهیان ههیه دروست نییه، چونكه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕێگری كردووه لێی، و سهرزهنشتی كارێكی لهو شێوهیهی كردووه، له ههمان كاتدا ماڵ وسامان بهفیرۆدانه، و پێغهمبهریش نههی كردووه لێی .

    خوای گهورهش زاناتره .

    سهرچاوه : ماڵپهڕی ئیسلام پرسیار و وهڵام .