له‌نامه‌كه‌یدا داوای ئه‌وه ده‌كات نزای خێر بۆ بكه‌ن، وسوێندی ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌دات كه نامه‌كه‌ی بۆ ناردووه كه بینێرێته‌وه بۆ كه‌سانی تر
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: " نامه‌یه‌كم له خوشكێكی موسڵمانه‌وه كه له له‌نده‌ن داده‌نیشێت بۆ هات، له نامه‌كه‌یدا داوام لێ ده‌كات كه منیش جارێكی تر ئه‌و نامه‌یه بنێرمه‌وه بۆ ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لای من ناویان هه‌یه، و ده‌ڵێت : ئه‌مه ئه‌مانه‌ت بێت له گه‌ردنتا له ڕۆژی دواییدا، له‌و نامه‌یه‌دا داوای ئه‌وه‌ی لێكردووم، كه نزای شیفا وچاكبوونه‌وه‌ی خێرای بۆ پیاوه‌كه‌ی بكه‌م كه تووشی نه‌خۆشیه‌كه‌ی مه‌ترسیدار بووه، ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه‌تی : ( سوێندت ده‌ده‌م به‌خوا كه ئه‌م نامه‌یه پاش خوێندنه‌وه‌ی دانه‌خه‌یت، تا نه‌ینێریته‌وه بۆ ته‌واوی هاوڕێكانت، و نزای شیفا وچاكبوونه‌وه بۆ پیاوه‌كه‌م بكه‌ن، ئه‌وه‌ت له‌بیر نه‌چێت كه ڕۆژێك دێت تۆیش پێویستیت به نزای خێر ببێت .... پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌مه‌یه : ئایا دروسته ئه‌م جۆره نامانه بنێریت بۆ خه‌ڵكی ؟ من نامه‌وێت ئه‌م نامه‌یه بنێرمه‌وه بۆ خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر بزانم كه دروست نییه ناردنه‌وه‌ی ؟
Follow us: