ئامۆژگاری بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه به‌رپرسه‌كانیان فه‌رمانی ناشه‌رعیان پێ ده‌كه‌ن
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه:" داواكارم چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن به‌و فه‌رمانبه‌ره موسڵمانانه بۆ ئه‌وه‌ی ڕازی نه‌بن به جێ به‌جێكردنی فه‌رمانی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه داوای ئه‌نجامدانی كارێكیان لێ ده‌كه‌ن له‌ڕووی شه‌رعه‌وه دروست نییه، وه هه‌لی ئه‌وه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خسێنن كه داوای كارێكی له‌و شێوه‌یه‌یان لێ بكه‌ن ؟".
- 1
ئامۆژگاری بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه به‌رپرسه‌كانیان فه‌رمانی ناشه‌رعیان پێ ده‌كه‌ن
PDF 645.8 KB 2019-05-02
- 2
ئامۆژگاری بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه به‌رپرسه‌كانیان فه‌رمانی ناشه‌رعیان پێ ده‌كه‌ن
DOC 4.8 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
ئامۆژگاری بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه به‌رپرسه‌كانیان فه‌رمانی ناشه‌رعیان پێ ده‌كه‌ن
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1436
نصيحة للموظفين الذين يأمرهم رؤساؤهم بما لا يجوز شرعا
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق القسم الكردي في موقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1436
ئامۆژگاری بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه به‌رپرسه‌كانیان فه‌رمانی ناشه‌رعیان پێ ده‌كه‌ن
ئـه‌م پـرسیــاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه:
پرسیار: داواكارم چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن به‌و فه‌رمانبه‌ره موسڵمانانه بۆ ئه‌وه‌ی ڕازی نه‌بن به جێ به‌جێكردنی فه‌رمانی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه داوای ئه‌نجامدانی كارێكیان لێ ده‌كه‌ن له‌ڕووی شه‌رعه‌وه دروست نییه، وه هه‌لی ئه‌وه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خسێنن كه داوای كارێكی له‌و شێوه‌یه‌یان لێ بكه‌ن ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
ئامۆژگاری ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌كه‌ین كه به‌رپرسه‌كانیان داوای جێ به‌جێكردنی كارێكی ناشه‌رعییان لێ ده‌كه‌ن، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گوێڕایه‌ڵییان نه‌بن، چونكه وه‌ك ئاشكرایه بنه‌مایه‌كی گرنگمان هه‌یه ده‌ڵێت : ( لا طاعة لمخلوق في معصیة الخالق ) واتا : نابێت گوێڕایه‌ڵێ دروستكراوه‌كانی خوا بكه‌یت به بێ فه‌رمانی وسه‌رپێچی كردنی په‌روه‌ردگاری خالقی گه‌ردوون، پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : « لَا طَاعَةَ فِي مَعْصِيَةٍ ، إِنَّمَا الطَّاعَةُ فِي الْمَعْرُوفِ » [ رواه البخاري (7257) ، ومسلم (1840)] .
واتا : گوێڕایه‌ڵی كردن ( بۆ مه‌خلوقات) نابێت له سه‌رپێچی كردنی خوای گه‌وره‌دا بێت، به‌ڵكو ته‌نها ده‌بێت گوێڕایه‌ڵی كردن له‌و كارانه‌دا بێت كه كاری چاكه وڕیگا پێدراوون .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی:« لَا طَاعَةَ لِمَخْلُوقٍ فِي مَعْصِيَةِ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ » [ رواه أحمد 1098] .
واتا : نابێت گوێڕایه‌ڵێ دروستكراوه‌كانی خوا بكه‌یت به بێ فه‌رمانی وسه‌رپێچی كردنی په‌روه‌ردگاری گه‌وره وباڵاده‌ست .
پێویسته ئامۆژگاری ئه‌و به‌رپرس و به‌رێوه‌به‌ره‌یش بكرێت و خوای گه‌وره‌یان به‌بیر بهێنرێته‌وه، و ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون بكرێته‌وه كه خواردنی ماڵی حه‌رام ئامانجه‌كه‌ی سه‌رگه‌ردانییه، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌گوێیان كردن ئه‌وه سوپاسی خوای گه‌وره بكرێت، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر كاری حه‌رامی خۆیان ئه‌وا دروست نییه فه‌رمانبه‌ر به‌شداری بێت له كارێكی حه‌رامی له‌و شێوه‌یه‌دا، ئه‌گه‌ر هاتوو توانی كاره‌كانی خۆی بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵاوی حه‌رام بێت یان یارمه‌تیدانی حه‌رامی تێدا بێت، ئه‌وه بۆی دروسته كه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر كاری خۆی تا ئه‌و كاته‌ی كارێكی تر به‌دی ده‌كات و سه‌رپێچی شه‌رع و خوای گه‌وره‌ی تێدا نابینێت .
خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر نه‌یتوانی كاره‌كه‌ی بكات به‌بێ تێكه‌ڵاو بوونی له‌گه‌ڵ كاری ناشه‌رعی و حه‌رامدا، ئه‌وا دروست نییه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵكو پێویسته وازی لێ بهێنێت، و به‌شوێن كارێكی تردا بگه‌ڕێت، و به یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ش ده‌ستی ده‌كه‌وێت، چونكه خوای گه‌وره كه‌فاله‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی كردووه كه له‌خوای گه‌وره ده‌ترسێت و ته‌قوای خوای هه‌یه كه ڕزق و ڕۆزی بۆ دابین بكات و به‌ره‌كه‌ت بخات تێیه‌وه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : { وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجاً * وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لا يَحْتَسِبُ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ إِنَّ اللَّهَ بَالِغُ أَمْرِهِ قَدْ جَعَلَ اللَّهُ لِكُلِّ شَيْءٍ قَدْراً } [ سورة الطلاق : 2 -3 ] .
واتا : جا ئه‌وه‌ی له خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئه‌وه خوا ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه * له شوێنێکه‌وه ڕزق و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت که حسابی بۆ نه‌کردبێت و خۆی پێی نازانێت، جا ئه‌وه‌ی پشت به خوا ببه‌ستێت، ئه‌و زاته‌ی به‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری بێت، چونکه به‌ڕاستی خوا کار‌و فه‌رمانی خۆی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت، بێگومان خوا بۆ هه‌موو شتێک نه‌خشه‌یه‌کی دیاریکراوی بڕیارداوه (که ده‌بێت په‌یڕه‌وی بکرێت) .
پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : «إِنَّكَ لَنْ تَدَعَ شَيْئًا اتِّقَاءَ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ إِلَّا أَعْطَاكَ اللَّهُ خَيْرًا مِنْهُ » [ رواه أحمد (20739) وصححه شعيب الأرنؤوط في تحقيق المسند ] .
واتا : بێگومان تۆ واز له هیچ شتێك ناهێنیت له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوا و ترسان لێی، ئیلا په‌روه‌ردگار باشتر و چاكترت پێ ده‌به‌خشێت .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .