ئایا دروسته سه‌رپێچیه‌كی یاساكانی هاتوچۆ بكه‌یت ئه‌گه‌ر هۆكارێك هه‌بوو
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ محه‌مه‌د صاڵح المنجد وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه : " هه‌ندێك جار كه ئۆتۆمبیل لێده‌خوڕم به‌م لاولامدا یان له پێشمه‌وه ماتۆر سوارێك ماتۆڕ لێده‌خورێت، منیش ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه كه له‌پڕ پێیدا بكێشم، یان مه‌ساره‌كه‌ی خۆی لێ تێك بچێت، چونكه زۆربه‌ی ماتۆڕه‌كان هۆكاری ئاگاداركردنه‌وه‌ی وه‌ك (هۆڕن) و ئاوێنه‌یان نیه، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆی ڕووداوی هاتوچۆ و زیانی گیانی و مادی زۆر، ئایا له‌م حاڵه‌تانه‌دا من ده‌توانم تێپه‌ڕبم له‌و ماتۆڕه به خێرایه‌كی زیاتر له‌وه‌ی كه یاساكانی هاتوچۆ دیاری كردووه، چونكه به‌راستی من ده‌ترسم له‌وه‌ی بچمه زیندانه‌وه و مۆڵه‌تی سۆفێریه‌كه‌م لێ بسه‌نرێته‌وه، له هه‌مان ماتدا زۆر له‌وه‌ش ده‌ترسم كه ببم بۆ هۆكاری كوشتی ئه‌و ماتۆڕسواره، یان به‌هۆكاری ڕووداوی هاتوچۆی نه‌خوازراو به كه‌سانی دوای خۆم ؟
-
1
ئایا دروسته سه‌رپێچیه‌كی یاساكانی هاتوچۆ بكه‌یت ئه‌گه‌ر هۆكارێك هه‌بوو
PDF 501.8 KB 2019-05-02
-
2
ئایا دروسته سه‌رپێچیه‌كی یاساكانی هاتوچۆ بكه‌یت ئه‌گه‌ر هۆكارێك هه‌بوو
DOC 3.3 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
- ئایا دروسته سه‌رپێچیه‌كی یاساكانی هاتوچۆ بكه‌یت ئه‌گه‌ر هۆكارێك هه‌بوو
- ئایا دروسته سه‌رپێچیه‌كی یاساكانی هاتوچۆ بكه‌یت ئه‌گه‌ر هۆكارێك هه‌بوو
ئایا دروسته سه‌رپێچیه‌كی یاساكانی هاتوچۆ بكه‌یت ئه‌گه‌ر هۆكارێك هه‌بوو
< كوردي >
شێخ محمد صالح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
هل يجوز مخالفة قواعد المرور إذا وجد سبب لذلك
< كردي >
محمد بن صالح المنجد
ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
ئایا دروسته سه‌رپێچیه‌كی یاساكانی هاتوچۆ بكه‌یت ئه‌گه‌ر هۆكارێك هه‌بوو
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : هه‌ندێك جار كه ئۆتۆمبیل لێده‌خوڕم به‌م لاولامدا یان له پێشمه‌وه ماتۆر سوارێك ماتۆڕ لێده‌خورێت، منیش ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه كه له‌پڕ پێیدا بكێشم، یان مه‌ساره‌كه‌ی خۆی لێ تێك بچێت، چونكه زۆربه‌ی ماتۆڕه‌كان هۆكاری ئاگاداركردنه‌وه‌ی وه‌ك (هۆڕن) و ئاوێنه‌یان نیه، ئه‌مه‌ش هه‌ندێك جار ده‌بێته هۆی ڕووداوی هاتوچۆ و زیانی گیانی و مادی زۆر، ئایا له‌م حاڵه‌تانه‌دا من ده‌توانم تێپه‌ڕبم له‌و ماتۆڕه به خێرایه‌كی زیاتر له‌وه‌ی كه یاساكانی هاتوچۆ دیاری كردووه، چونكه به‌راستی من ده‌ترسم له‌وه‌ی بچمه زیندانه‌وه و مۆڵه‌تی شۆفێریه‌كه‌م لێ بسه‌نرێته‌وه، له هه‌مان كاتدا زۆر له‌وه‌ش ده‌ترسم كه ببم به هۆكاری كوشتنی ئه‌و ماتۆڕسواره، یان به‌هۆكاری ڕووداوی هاتوچۆی نه‌خوازراو به كه‌سانی دوای خۆم ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
پێویسته هه‌موو كه‌س پابه‌ندی یاساكانی هاتوچۆ بێت، چونكه ئه‌و یاسا وڕێسایانه له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان سه‌روه‌ت و سامانیان دانراوه، جا له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت بزانین كه سه‌رپێچی ئه‌و یاسا و ڕێنوماییانه‌ی هاتوچۆ ته‌نها نابێته هۆی زیان پێگه‌یاندن به‌و شوفێره و به ئۆتۆمبیله‌كه‌ی، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی زیان پیگه‌یاندی كه‌سانی تریش، بۆیه ده‌بینین ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه ڕۆژانه ڕوو ده‌ده‌ن له شه‌قام و ڕیگا وبانه‌كان زۆربه‌ی جار ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به چه‌ند لایه‌ن و كه‌سانێك، بۆیه له‌م حاڵه‌تانه‌دا به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی كه سه‌رپێچیه‌كه ده‌كات لای خوای گه‌وره وله‌به‌رده‌م یاساشدا زیاتره، وه زیمه‌ت و به‌رپرسیاریه‌تی له‌ڕووی خوێندان و كه‌فاره‌ت و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانه‌وه زیاتره ..
له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌م هۆكارانه ده‌بێت بزانیت كه پابه‌ند بوونت به یاساكانی هاتوچۆوه واجبه و نابێت سه‌رپێچیان بكه‌یت، وه ئه‌گه‌ر هاتوو حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه كه باستكردووه ڕوویدا هه‌وڵبده كه تۆ خێرایه‌كه‌ت كه‌م بكه‌یته‌وه تاوه‌كو ئه‌و ماتۆڕه لێت تێپه‌ڕ ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی وایش ڕوویدا كه ناچار بوویت لێی تێپه‌ڕ ببیت، ئه‌وه هیچ گرفت نیه و هیچی تێدا نییه و گوناهبار نابیت إن شا‌ء الله كه خێراییه‌كه‌ت زیاد بكه‌یت به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی دڵنیا بوویت له‌وه‌ی شه‌قامه‌كه خاڵیه له ئۆتۆمبیلی تر و نابێت به‌هۆی ڕوودانی ڕووداوی هاتوچۆ و زیان گه‌یاندن به كه‌سانی تر ..
له شه‌ریعه‌تی پاك وبێگه‌ردی ئیسلامیشدا ئه‌وه چه‌سپاوه كه دروسته له پێناو دوور خستنه‌وه نه‌كردنی خراپه وزیانێكی گه‌وره‌تر، خراپه وزیانێكی كه‌متر وسووك تر ئه‌نجام بده‌یت، جا ئه‌گه‌ر كاره‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی لێهات كه ترسی ئه‌وه‌ت هه‌بوو زیان به‌و ماتۆڕسواره بگه‌یه‌نیت یان سه‌رپێچیه‌كی یاساكانی هاتوچۆ بكه‌یت، وه ده‌بوو یه‌كێكی له‌و دوانه‌یش ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌وه وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا دروسته كامه‌یان خراپه وزیانی كه‌متره ئه‌نجامی بده‌یت، ئه‌وه‌یش به به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕیوایه‌ته‌ی كه هاتووه : عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا ، أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ لَهَا : " يَا عَائِشَةُ ؛ لَوْلَا أَنَّ قَوْمَكِ حَدِيثُ عَهْدٍ بِجَاهِلِيَّةٍ لَأَمَرْتُ بِالْبَيْتِ فَهُدِمَ ، فَأَدْخَلْتُ فِيهِ مَا أُخْرِجَ مِنْهُ ، وَأَلْزَقْتُهُ بِالْأَرْضِ ، وَجَعَلْتُ لَهُ بَابَيْنِ بَابًا شَرْقِيًّا وَبَابًا غَرْبِيًّا ، فَبَلَغْتُ بِهِ أَسَاسَ إِبْرَاهِيمَ " [أخرج البخاري (1586) ، ومسلم (1333) ] .
واتا : عائيشه‌ی دایكی ئیمانداران ( خوای لێ رازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) پێی فه‌رموو : ئه‌ی عائیشه ئه‌گه‌ر بهاتایه خزم و كه‌سو وهۆزه‌كه‌ت تازه له نه‌فامیه‌وه نه‌هاتبنایه ناو ئیسلامه‌وه، ( مه‌به‌ست لێی خه‌ڵكی مه‌ككه بوو ) ئه‌وا فه‌رمانم ده‌كرد كه كه‌عبه وماڵی خودا بڕوخێنن، و ئه‌وه‌ی كه كه لێیان جودا كردوه‌ته‌وه بمخستایه‌ته‌وه سه‌ری، وبمنوساندایه به زه‌ویه‌وه، وه دوو ده‌رگام بۆ دابنایه، ده‌رگایه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه وده‌رگایه‌كیش له ڕۆژئاواوه، تاوه‌كو ده‌گه‌یشته‌وه ئه‌و بناغه‌ی كه ئیبراهیم (علیه السلام ) له‌سه‌ری دروستی كرد بوو ..
دیاره بنیاتناوه‌ی كه‌عبه له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه‌ی كه سیدنا ئیبراهیم له‌سه‌ری دروستی كردبوو به‌رژوه‌ندیه‌كی زۆر باش بوو بۆ موسڵمانان، به‌ڵام ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه له‌گه‌ڵ خراپه و مه‌فسه‌ده‌یه‌كی گه‌وره ڕوو به‌ڕوو ده‌بویه‌وه، ئه‌ویش هه‌ڵهاتنی خه‌ڵكی و دوور كه‌وتنه‌وه‌یان بوو له ئیسلام به هۆی ڕوخاندنی كه‌عبه‌و پێ ناخۆش بوونیان به‌وه‌ها كارێك، به‌ڵام ئه‌وه بوو پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وازی له‌و به‌رژه‌وه‌ندیه گه‌وره‌یه هێنا له پێناو ڕوونه‌دان ودورخستنه‌وه‌ی ئه‌و خراپه و مه‌فسه‌ده گه‌وره‌یه .
له كتێبی ( شرح الزرقاني علی الموطأ به‌رگی 2/ لاپه‌ڕه 448 ) له شه‌رحی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه : ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وه‌ی چاك و باشه وازی لێهێنراوه له‌ترسی ڕوونه‌دانی خراپه و مه‌فسه‌ده‌یه‌كی گه‌وره‌تر ...
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ...سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام ..