وورده‌كاری له‌باره‌ی ده‌سته وتاقمه‌كانی شیعه‌وه
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه : " ئێمه پێویستمان به‌وه هه‌یه كه بزانین ئه‌و جیاوازیانه چین كه هه‌ن له نێوان ئه‌هلی سوننه و شیعه‌دا، بۆیه داواكارین له به‌ڕێزتان بیروباوه‌ڕی شیعه‌مان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه" .
-
1
وورده‌كاری له‌باره‌ی ده‌سته وتاقمه‌كانی شیعه‌وه
PDF 428 KB 2019-05-02
-
2
وورده‌كاری له‌باره‌ی ده‌سته وتاقمه‌كانی شیعه‌وه
DOC 3.3 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
وورده‌كاری له‌باره‌ی ده‌سته وتاقمه‌كانی شیعه‌وه
< كوردي >
شێخ محمد صالح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
التفصيل في فرق الشيعة
< كردي >
محمد بن صالح المنجد
ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
وورده‌كاری له‌باره‌ی ده‌سته وتاقمه‌كانی شیعه‌وه
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌لام كراوه :
پرسیار : ئێمه پێویستمان به‌وه هه‌یه كه بزانین ئه‌و جیاوازیانه چین كه هه‌ن له نێوان ئه‌هلی سوننه و شیعه‌دا، بۆیه داواكارین له به‌ڕێزتان بیروباوه‌ڕی شیعه‌مان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
شيعه زۆر شێواز و گرۆهیان هه‌یه، هه‌یانه بێ باوه‌ڕن، وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه عه‌لی ده‌په‌رستن و ده‌ڵێن : یا عه‌لی، یان فاطمه وحوسه‌ین و غه‌یری ئه‌وانیش ده‌په‌رستن ..
وه هه‌ندێكی تریان هه‌یه وباوه‌ڕیان وایه : كه جوبره‌ئیل ( سه‌لامی خوای لێ بێت ) خیانه‌تی له ئه‌مانه‌تی وه‌حی كردووه، و پێغه‌مبه‌رایه‌تی لای عه‌لی كوڕی ئه‌بو طالب بووه، نه‌ك موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدوڵای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) .
وه هه‌ندێكی تریش هه‌ن، له‌وانه وه‌ك ئیمامیه‌كان، كه ڕافیزه‌ی دوانزه ئیمامن، كه عه‌لی ده‌په‌رستن، و ده‌ڵێن : ئیمامه‌كانی ئه‌وان له فریشته‌كان و پێغه‌مبه‌ران به‌ڕێزترن .
وه زۆر جۆری تریان هه‌یه، هه‌یانه بێ باوه‌ڕن و هه‌شیانه بێ باوه‌ڕ نین، ئاسانترین و ساناترینیان ئه‌و ده‌سته و تاقمه‌یانه، كه ده‌ڵێن : عه‌لی له هه‌ر سێ خه‌لیفه‌كه‌ی ڕاشدین ( أبو بكر، و عومه‌ر، و عوسمان ) باشتر و به‌ڕێزتره، ئه‌م جۆره‌یان بێ باوه‌ڕ نین، به‌ڵام به‌هه‌ڵه‌دا چوون، چونكه عه‌لی ( خوای لێ ڕازی بێت ) چواره‌مین خه‌لیفه‌ی ڕاشدینه، بێگومان أبو بكر و عومه‌ر و عوسمان له‌و باشترن، كه‌واته فه‌زڵ وباشی ئه‌و به‌سه‌ر ئه‌و سێ خه‌لیفه‌ی تردا هه‌ڵه‌یه و پێچه‌وانه‌ی كۆده‌نگ و ئیجماعی هاه‌ڵانی به‌ڕێزه، به‌ڵام ده‌بێت بزانین ئه‌م جۆره‌یان بێباوه‌ڕ نابن، بۆیه ده‌بێت بزانین شیعه چه‌نج جۆره وده‌سته و تاقمن، ئه‌و كه‌سه‌شی ده‌یه‌وێت زیاتر شاره‌زایان ببێت با بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕاو بۆچوونی زانایان له‌باره‌یانه‌وه، وه‌ك په‌رتووكی ( الخطوط العریضه ) ی محب ا‌لدین الخطیب، وه په‌رتووكی ( منهاج السنة ) ی شیخ الاسلام ابن تیمیة، وه هه‌ندێك په‌رتووكی تری، وه‌ك په‌رتووكی ( الشیعة والسنة ) ی دكتۆر إحسان إلهي ظهیر، وه غه‌یری ئه‌وانه‌یش په‌رتووكی تریش زۆرن كه شه‌ڕ وخراپه‌ی شیعه‌یان به وودری ڕوون كردوه‌ته‌وه .
به‌ڵام پیسترین جۆریان شیعه‌ی دوانزه ئیمامی و شیعه‌ی نوصه‌یریه، وه پێشیان ده‌وترێت ( الرافضة ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ووته‌ی زه‌یدی كوڕی عه‌لیان ڕه‌د كرده‌وه كاتێك كه ڕازی نه‌بوو كه ته‌به‌را بكات له هه‌ردوو شێخی هاوه‌ڵان أبو به‌كری صدیق و عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ( خوایان لێ ڕازی بیت )، بۆیه هه‌ستان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وه‌ستانه‌وه و ڕه‌فزیان كرد، بۆیه ده‌بینین مه‌رج نیه هه‌ر كه‌سێك بانگه‌شه‌ی ئیسلام بوونی كرد ئیتر به موسڵمان هه‌ژمار بكرێت، بۆیه هه‌ركه‌سێك بانگه‌شه‌ی ئیسلامی كرد، ته‌ماشای بانگه‌شه‌كه‌ی ده‌كه‌ین، هه‌ركه‌سێك خوای گه‌وره‌ی به یه‌كخوای په‌رست وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی به‌راست زانی و باوه‌ڕی پێكرد، وشوێن ئه‌و وه‌حی و به‌رنامه‌یه كه‌وت كه ئه‌و هێناویه‌تی ئه‌وه ده‌ڵێین : ئه‌و كه‌سه موسڵمانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو بانگه‌شه وئیدعای ئه‌وه‌ی كرد كه ئیسلامه، به‌ڵام فاطمه یان شێخی به‌ده‌وی یان عیدڕوس و كه‌سانی تری ده‌په‌رست، ئه‌وه ئه‌و كه‌سه هه‌رچه‌نده بانگه‌شه و ئیدعای موسڵمانیه‌تیش بكات، به موسڵمان دانانرێت، له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه كه باوه‌ڕمان سه‌لامه‌ت بكات و بمان پارێزیت له شه‌ڕ و خراپه‌یان، هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك جنێو بدات به دین، یان نوێژه‌كانی نه‌كات، هه‌رچه‌ند به‌خۆیشی بڵێت موسڵمان، به‌ڵام به موسڵمان دانانرێت یان كه‌سێك گاڵته ولاقرتی به دین و به نوێژ و زه‌كات و ڕۆژوو یان به موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری ئیسبلام بكات ( صلی الله علیه وسلم ) یان به‌درۆی بزانێت، یان بڵێت : پێغه‌مبه‌ری كه‌سێكی نه‌زان و جاهیل بووه، و په‌یام و بانگه‌وازه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد و نه‌یگه‌یانده جێگای خۆی، و به‌جوانی بۆ خه‌ڵكی ڕوون نه‌كرده‌وه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه به بێ باوه‌ڕ داده‌نرین، خوای گه‌وره دینمان سه‌لامه‌ت بكات ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : مجموع فتاوى الشيخ ابن باز" (28/257)
ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام