گه‌نجێك له‌سه‌ر سوننه‌ت ڕاوه‌ستاوه، به‌ڵام باوكه شیعه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت لایبدات، ئێوه ئامۆژگاریتان چیه بۆی
فه‌توا دهرهكـان : موحه‌مه‌د صاڵح - ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه : " من گه‌نجێكی ته‌مه‌نم پانزه ساڵم وتازه پابه‌ند بووم به ڕێنماییه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه، تاكه سه‌رچاوه‌یش كه ئاینه‌كه‌می لێوه فێربم ماڵپه‌ڕه ئیسلامیه‌كانه له‌تۆڕی ئینته‌رنێت، بۆ نمونه وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی به‌رێزتان، هه‌روه‌ها كه‌سێكیش نیه ده‌ستم بگرێت و بمبات بۆ مزگه‌وت، كه ته‌نها پێن میل له‌و جێگایه‌وه دووره كه منی لێ نیشته‌جێیه، ڕۆیشتنیش بۆ ئه‌و جێگایه زۆر مه‌ترسیداره، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش باوكم ده‌یه‌وێت واز له به‌كارهێنانی ئینتره‌نێت بهێنم بۆ ئه‌وه‌ی گرنكی زیاتر به خوێندنه‌كه‌م بده‌م، هه‌روه‌ها پێیشی ناخۆشه كه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ئێوه بكه‌م و شتی لێوه فێربم، چونكه باوكم شیعه مه‌زهه‌به، و پێم ده‌لێت : گوایه مه‌به‌ستی ئێوه‌یه كه ده‌ماغی من ده‌شۆرنه‌وه، وه زۆر سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه من گه‌رندنگیری مه‌زهه‌بی شیعه ببم، ته‌نانه‌ت شێوازی ئه‌و نوێژ كردنه‌ی كه ئه‌و ئه‌نجامی ده‌دات ته‌واو جیاوازه له نوێژی سه‌رجه‌م موسڵمانان، جا ئێستا من نازانم چی بكه‌م، وه ئایا ئامۆژگاری ئیوه چیه بۆ من ؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌صفی فراوان
- گه‌نجێك له‌سه‌ر سوننه‌ت ڕاوه‌ستاوه، به‌ڵام باوكه شیعه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت لایبدات، ئێوه ئامۆژگاریتان چیه بۆی ؟
- شاب استقام على السنَّة، ووالده الشيعي يريد صدَّه عن الهداية، فبم يُنصح؟
- گه‌نجێك له‌سه‌ر سوننه‌ت ڕاوه‌ستاوه، به‌ڵام باوكه شیعه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت لایبدات، ئێوه ئامۆژگاریتان چیه بۆی
گه‌نجێك له‌سه‌ر سوننه‌ت ڕاوه‌ستاوه، به‌ڵام باوكه شیعه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت لایبدات، ئێوه ئامۆژگاریتان چیه بۆی ؟
< كوردي >
شێخ محمد صالح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
شاب استقام على السنَّة، ووالده الشيعي يريد صدَّه عن الهداية، فبم يُنصح؟
< كردي >
محمد بن صالح المنجد
ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
گه‌نجێك له‌سه‌ر سوننه‌ت ڕاوه‌ستاوه، به‌ڵام باوكه شیعه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت لایبدات، ئێوه ئامۆژگاریتان چیه بۆی
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌لام كراوه:
پرسیار: من گه‌نجێكی ته‌مه‌نم پانزه ساڵم وتازه پابه‌ند بووم به ڕێنماییه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه، تاكه سه‌رچاوه‌یش كه ئاینه‌كه‌می لێوه فێربsم ماڵپه‌ڕه ئیسلامیه‌كانه له‌تۆڕی ئینته‌رنێت، بۆ نمونه وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی به‌رێزتان، هه‌روه‌ها كه‌سێكیش نیه ده‌ستم بگرێت و بمبات بۆ مزگه‌وت، كه ته‌نها پێنج میل له‌و جێگایه‌وه دووره كه منی لێ نیشته‌جێیه، ڕۆیشتنیش بۆ ئه‌و جێگایه زۆر مه‌ترسیداره، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش باوكم ده‌یه‌وێت واز له به‌كارهێنانی ئینتره‌نێت بهێنم بۆ ئه‌وه‌ی گرنكی زیاتر به خوێندنه‌كه‌م بده‌م، هه‌روه‌ها پێیشی ناخۆشه كه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ئێوه بكه‌م و شتی لێوه فێربم، چونكه باوكم شیعه مه‌زهه‌به، و پێم ده‌لێت : گوایه مه‌به‌ستی ئێوه‌یه كه ده‌ماغی من ده‌شۆرنه‌وه، وه زۆر سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه من گه‌ردنگیری مه‌زهه‌بی شیعه ببم، ته‌نانه‌ت شێوازی ئه‌و نوێژ كردنه‌ی كه ئه‌و ئه‌نجامی ده‌دات ته‌واو جیاوازه له نوێژی سه‌رجه‌م موسڵمانان، جا ئێستا من نازانم چی بكه‌م، وه ئایا ئامۆژگاری ئیوه چیه بۆ من ؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام: سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
یه‌كه‌م : سوپاسی خوای گه‌وره ده‌كه‌ین كه تۆی موه‌فق كردووه له‌سه‌ر هه‌ق وڕاستی ئه‌ی بێچووه شێر، وه داواكارین له خوای گه‌وره كه دامه‌زراوت بكات و موه‌فقت بكات له‌سه‌ر هه‌موو خێرێك، ئه‌وه بزانه كه تۆ له نیعه‌متێكی هێجگار گه‌وره‌دایت، ئه‌گه‌ر ته‌واوی ته‌مه‌ن و ماڵ وسامانیشت له پێناویدا سه‌رف كردبێت، ئه‌وه بزانه هێشتا هه‌ر زۆر كه‌مه، ئایا ده‌زانیت له‌م جیهانه‌دا كه چه‌ند ملیۆن كه‌س هه‌ن له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر مه‌زهه‌به‌كه‌ی باوكتن كه دار و به‌رد ده‌په‌رستن، ئایا تۆ ده‌زانیت كه ئه‌وانه هه‌موویان باوه‌ڕیان وایه كه قورئانی پیرۆز گۆڕاوه و ده‌ست كاری كراوه، وه جگه كه‌مێكیان نه‌بێت ئه‌گینا هه‌موویان هاوه‌ڵانی به‌رێزی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به‌كافر و بێباوه‌ڕ ده‌زانن، وه ئایا ده‌زانیت ئه‌وانه شیرك و هاوه‌ڵ په‌یداكردنی سه‌رده‌می نه‌فامیان زیندوو كرده‌وه‌ته‌وه، نه‌ك هه‌ر هینده به‌ڵكو چه‌ند وێنه و شێوازێكی نوێیشیان داهێناوه له شیرك و هاوه‌ڵ بڕیارداندا بۆ خوای گه‌وره .
ئێمه ته‌نها بانگه‌وازی خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كه خوای گه‌وره به تاك و ته‌نهایی بپه‌رسترێت، هه‌روه‌ها بانگهێشتی تۆش هه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ڕێز و شكۆی پێغه‌مبه‌ری خوات ( صلی الله علیه وسلم ) لابێت، وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تانه و ته‌شه‌ر له هاوه‌ڵان و شه‌ره‌ف و ناموسیان نه‌ده‌یت، هه‌روه‌ها هاوه‌ڵانمان خۆش بویت و هه‌ركاتێكیش ناویان هێنرا ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یان بۆ بنێرین، وه هه‌روه‌ها به خۆشویستن و پشتیوانیمان بۆیان خۆمان له‌خوای گه‌وره نزیك بكه‌ینه‌وه، به تایبه‌تی ئه‌هل وبه‌یتی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) خؤشمان بوێن و وه‌لامان هه‌بێت بۆیان، و به‌و خۆشویستن وولا بونه‌مان بۆیان له په‌روه‌ردگار زیاتر نزیك ببینه‌وه .
دووه‌م : سه‌باره‌ت به باوكیشت ئامۆژگاریت ده‌كه‌ین به :
1) هه‌تا ده‌توانیت به نه‌رم ونیانی له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵسوكه‌وت بكه.
2) خزمه‌تی بكه، له‌م پێناوه‌شدا هیچ كه‌م وكورتی مه‌كه، وبه‌خیلی وڕژدی مه‌نوێنه له چاكه و ئیحسان كردن له‌گه‌ڵیدا و یارمه‌تیده‌رێكی باشی به.
3) زۆر گرنگی بده به خوێندنه‌كه‌ت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌م مه‌به، نه‌وه‌ك خوا نه‌خواسته ببێت به‌هۆی زیاندان له ئاینه‌كه‌ت، چونكه ئه‌وه‌ی ئێمه حاڵی بوبین له نامه‌كه‌ت ئه‌وه‌یه باوكت ده‌یه‌وێت بابه‌تی خوێندنكه‌ت بكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگریت لێ بكات له‌وه‌ی تۆ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ئێمه یان هه‌ر ماڵپه‌ڕیكی تری به‌سوود بكه‌یت، له‌به‌ر ئه‌وه مه‌سئه‌له‌كه‌ی لا گه‌وره بووه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر به‌رێزت زۆر به ( جدي ) سه‌رگه‌می خوێندنه‌كه‌ت بیت وپله ونمره‌یه‌كه‌ی باش به‌ده‌ست بهێنه، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ڕیگاكانی شه‌یتان دابخه‌یت كه ده‌یه‌وێت له‌ڕێگایه‌وه باوكت هان بدات لێت و تاوه‌كو بیكات به بیانویه‌ك بۆ ڕێگرتنی هیدایه‌ت لێت .
4) له‌به‌رده‌م باوكت هه‌رگیز هه‌وڵ مه‌ده سه‌ردانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئیسلامیه به‌سوودانه بكه‌یت، هه‌روه‌ك له‌به‌رده‌م باوكتدا ئیلتزامت به مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سونه‌ت و جه‌ماعه‌ته‌وه به‌دیار مه‌خه، به پله‌ی زیاتر ده‌بێت به‌هیچ شێویه‌ك له‌م قۆناغه‌دا ده‌مه‌قاڵی و موجاده‌له‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌یت له‌سه‌ر كاره خێره‌كان، چونكه وه‌ها كارێك ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگری هیدایه‌تت لێ بكات .
5) نزا ودوعای خێر بۆ باوكت و ته‌واوی كه‌سوكارت بكه كه خوای گه‌وره هیدایه‌تیان بدات، وڕێگای ڕاستی و هه‌قیان پێ نیشان بدات، وه هـــه‌وڵ بده نزاكانت بۆیان با له سوژده، یان له سێ یه‌كی كۆتایی شه‌وه‌وه بیت .
6) كۆتا ئامۆژگاریشمان ئه‌وه‌یه، زۆر به حیكمه‌ت له‌گه‌ڵ باوكتدا هه‌ڵسوكه‌وت بكه، ته‌ناته‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو باوكت وویستی فێری نوێژیشت بكات له‌سه‌ر شێوازی مه‌زهه‌بی شیعی و نه‌توانی به‌رپه‌رچی بده‌یته‌وه لێی وه‌ربگره، و له‌به‌رده‌م ئه‌ودا وا پیشان بده كه گوێڕایه‌ڵی ئه‌ویت، به‌ڵام له‌سه‌ر شێوزای سونه‌ته‌ی سه‌حیح جێ به‌جێی بكه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به هه‌یئاته‌كانه‌وه هه‌یه ( وه‌ك ده‌ست گرتن و ... ) إن شا‌ء الله كارێكی ئاسانه، چونكه تۆ حوكمی كه‌سی زۆرلێكراوت هه‌یه، چونكه ئێستا تۆ له ته‌مه‌نێكدایت نا‌توانیت له باوكت جودا ببیته‌وه، ئارام بگره و دان به‌خۆتدا بگره تا ئه‌و كاته‌ی هه‌لی جودا بونه‌وه‌ت بۆ ده‌ڕه‌خسێت، تا ئه‌و كاته‌ش به‌ڵكو خوای گه‌وره هیدایه‌تی باوكیشت بدات، ئیتر پێویست به‌وه نه‌كات لێی جودا ببیته‌وه، وه یان ئه‌گه‌ر نا له پێناو پاراستن وپارێزگاری كردن له ئاینه‌كه‌ت لێی جودا ئه‌بیته‌وه .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام.