ئایا كتێبی ( نهج البلاغة ) هی چی كه‌سێكه
فه‌تـواده‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شيخ محمد صالح وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه : " حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌و پرسیاره بكه‌م ئایا كتێبی ( نهج البلاغة ) تا چه‌ندێك ڕاسته، وه ئایا ڕای به‌ڕێزتان چیه له‌و باره‌یه‌وه ؟
-
1
ئایا كتێبی ( نهج البلاغة ) هی چی كه‌سێكه
PDF 510.9 KB 2019-05-02
-
2
ئایا كتێبی ( نهج البلاغة ) هی چی كه‌سێكه
DOC 3.3 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
- ئایا كتێبی ( نهج البلاغة ) هی چی كه‌سێكه؟
- لمن ينسب كتاب " نهج البلاغة "
- ئایا كتێبی ( نهج البلاغة ) هی چی كه‌سێكه؟
ئایا كتێبی ( نهج البلاغة ) هی چی كه‌سێكه؟
< كوردي >
شێخ محمد صالح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
لمن ينسب كتاب " نهج البلاغة "
< كردي >
محمد بن صالح المنجد
ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
ئایا كتێبی ( نهج البلاغة ) هی چی كه‌سێكه؟
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌لام كراوه :
پرسیار : حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌و پرسیاره بكه‌م ئایا كتێبی ( نهج البلاغة ) تا چه‌ندێك ڕاسته، وه ئایا ڕای به‌ڕێزتان چیه له‌و باره‌یه‌وه؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
كتێبی ( نهج البلاغة ) له‌و كتێبانه‌یه كه دراوه‌ته پاڵ پێشه‌وای موسڵمانان عه‌لی كوڕی ئه‌بو طالب ( خوای لێ ڕازی بێت )، ئه‌م كتێبه زۆرێك شتی تێدایه كه ڕاجیاوازی له‌سه‌ر دروست بووه له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر ئیسلام ده‌ژمێررێن، وه به‌پێی ئه‌و بنه‌ما زانستیه‌ی كه زانایانی ئیسلام له‌سه‌ری ده‌ڕۆن، له‌پێناو جێ به‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانه شه‌رعیه‌ی كه داوای ئه‌وه ده‌كات كه ده‌بێت هه‌موو شتێك كه ده‌درێته پاڵ كه‌سێك به‌دواداچۆنی بۆ بكرێت تاوه‌كو به‌ڕاستی ودروستی بسه‌لمێت ئایا ئه‌و ووته‌یه، یان ئه‌و شته (فعلا) ئه‌و كه‌سه وتویه‌تی یان هی ئه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆلای زانایانی پسپۆڕ تاوه‌كو دڵنیا بین له‌ڕاستی ئه‌وه‌ی دراوه‌ته پاڵ ئیمامی عه‌لی ( خوای لێ ڕازی بێت )، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و شته‌ی له هاوه‌ڵانه‌وه به ئێمه گه‌یشتوه ئه‌صڵ و ئه‌سه‌رێكی هه‌یه له شه‌ریعه‌تدا، به‌تایبه‌تی له كه‌سێكی وه‌ك ئیمامی عه‌لی یه‌وه بۆ ئێمه گوازرابێته‌وه ( خوای لێ ڕازی بێت )، ئه‌و پێشه‌وای به‌ڕێزه‌ی كه كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی زیاده‌ڕۆییان كردوه له ئاستیدا، وكۆمه‌ڵیك كه‌سیش كه‌مته‌رخه‌می و جه‌فایان نواندووه، به‌ڵام خوای گه‌وره ئه‌هلی سونه‌ت و جه‌ماعه‌ی موه‌فق كردوه كه له‌و نێوه‌نده‌دا ناوه‌ند گیر بن.
به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ لای ووته و ڕای زانایان له‌باره‌ی ئه‌م كتێبه‌وه، وه به وورد بوونه‌وه و به‌راوورد كردن له نێوان ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له‌و كتێبه‌دا هاتووه، وله‌گه‌ڵ ئه‌و ڕیوایه‌ته صه‌حیحانه‌ی كه له پێشه‌وا عه‌لیه‌وه سه‌لماوه ( خوای لێ ڕازی بێت ) بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه‌هه‌ندێك له‌و بابه‌تانه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌یه كه لێوه‌ی جێگیروو ثابت بووه .
ئیمامی زه‌هه‌بی ( خوای لێ ڕازی بێت ) له باره‌ی ژیانی ( مورته‌ضی كوڕی عه‌لی كوڕی حوسه‌ینی كوڕی موسی الموسوي یه‌وه كه له ساڵی (436) كۆچی دوایی كردووه، ده‌ڵێت : " هو جامع كتاب " نهج البلاغة" , المنسوبة ألفاظه إلى الإمام علي -رضي الله عنه- , ولا أسانيد لذلك , وبعضها باطل , وفيه حق , ولكن فيه موضوعات حاشا الإمام من النطق بها , ولكن أين المنصف؟! وقيل : بل جمع أخيه الشريف الرضي ... وفي تواليفه سب أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم , فنعوذ بالله من علم لا ينفع " [ سیر اعلام النبلا‌ء به‌رگی 17/ لاپه‌ڕه 589 ].
واتا : ئه‌م پیاوه كۆكه‌ره‌وه‌ی كتێبی ( نهج البلاغة ) یه، كه دراوه‌ته پاڵ ئیمامی عه‌لی ( خوای لێ ڕازی بێت ) وه هیچ سه‌نه‌دێكیشی نیه، بگره هه‌ندێكیشی باتڵ و ناهه‌قن، وه هه‌ندێكیشی هه‌ق وڕاستین، به‌ڵام ده‌بێت بزانین هه‌ندێك بابه‌تی تێدایه ( حاشا ) له‌وه‌ی كه ئه‌و ووتانه ووته‌ی ئیمامی عه‌لی بن وله‌زاری ئه‌وه‌وه ده‌رچوو بن، به‌ڵام ئه‌ی ئایا دانه‌ره‌كه‌ی كێیه؟ ووتراویشه كه برای ئه‌م مورته‌ضی یه كه ناوی ( الشریف الرضي ) یه ئه‌م كتێبه‌ی كۆكردوه‌ته‌وه،،،، له‌هه‌ندێك نوسین و بابه‌تیدا جنێودانی به هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوای ( صلی الله علیه وسلم ) تێدایه، په‌نا ده‌گرین به‌خوا له زانست و زانیاریه‌ك كه سوودی نه‌بێت.
شێخ الاسلام ابن تیمیة ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له باره‌ی ئه‌م كتێبه‌وه ووتویه‌تی: " أكثر الخطب التي ينقلها صاحب "نهج البلاغة "كذب على علي ، وعليٌّ رضي الله عنه أجلُّ وأعلى قدرا من أن يتكلم بذلك الكلام ، ولكن هؤلاء وضعوا أكاذيب وظنوا أنها مدح ، فلا هي صدق ولا هي مدح ، ومن قال إن كلام علي وغيره من البشر فوق كلام المخلوق فقد أخطأ، وكلام النبي صلى الله عليه وسلم فوق كلامه ، وكلاهما مخلوق ... وأيضا فالمعاني الصحيحة التي توجد في كلام علي موجودة في كلام غيره، لكن صاحب نهج البلاغة وأمثاله أخذوا كثيرا من كلام الناس فجعلوه من كلام علي، ومنه ما يحكى عن علي أنه تكلم به، ومنه ما هو كلام حق يليق به أن يتكلم به ولكن هو في نفس الأمر من كلام غيره ، ولهذا يوجد في كلام البيان والتبيين للجاحظ وغيره من الكتب كلام منقول عن غير علي وصاحب نهج البلاغة يجعله عن علي ، وهذه الخطب المنقولة في كتاب نهج البلاغة لو كانت كلها عن علي من كلامه لكانت موجودة قبل هذا المصنف منقولة عن علي بالأسانيد وبغيرها ، فإذا عرف من له خبرة بالمنقولات أن كثيرا منها بل أكثرها لا يعرف قبل هذا علم أن هذا كذب، وإلا فليبيِّن الناقل لها في أي كتاب ذكر ذلك، ومن الذي نقله عن علي ، وما إسناده ، وإلا فالدعوى المجردة لا يعجز عنها أحد، ومن كان له خبرة بمعرفة طريقة أهل الحديث ومعرفة الآثار والمنقول بالأسانيد وتبين صدقها من كذبها؛ علم أن هؤلاء الذين ينقلون مثل هذا عن علي من أبعد الناس عن المنقولات والتمييز بين صدقها وكذبها " [ منهاج السنة النبوية به‌رگی 8/ لاپه‌ڕه 55 ] واتا : زۆربه‌ی زۆری ئه‌و وتارانه‌ی كه خاوه‌نی كتێبی ( نهج البلاغة ) گواستونیه‌تیه‌وه، دۆریه به‌ده‌م عه‌لیه‌وه كراوه، چونكه عه‌لی ( خوای لێ ڕازی بێت ) زۆر به‌رزتر و به‌رێزتره له‌وه‌ی كه ئه‌و ووتانه بڵێت، به‌ڵام ئه‌وانه كۆمه‌ڵیك دۆریان هه‌ڵبه‌ستوه ووایان زانیوه كه مه‌دح وثه‌نایه، ئه‌و وتانه نه‌ڕاستن و نه‌مه‌دح وثه‌نایشن، وه هه‌ركه‌سێك بڵێت كه ووته‌ی عه‌لی و هه‌ركه‌سێكی تریش له مرۆڤه‌كان له سه‌روو ووته‌ی مه‌خلوقاته‌وه‌ن ئه‌وه بیگومان هه‌ڵه‌ی كردووه، چونكه ووته و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌سه‌ر ووته‌ی ئه‌وه‌ن، وه هه‌ردووكیشیان مه‌خلوق ودروستكراوی خودان .... هه‌روه‌ها واتا ومه‌به‌ستی ڕاست ودروست كه له‌ووته‌كانی عه‌لیدا به‌دی ده‌كرێت له ووته‌ی غه‌یری ئه‌ویشدا هه‌ر به‌دی ده‌كرێت، به‌لام خاوه‌نی كتێبی ( نهج البلاغة ) وجگه ئه‌ویش ووته و گوفتاری زۆرێك له خه‌ڵكیان هێناوه و دوایانه‌ته پاڵ عه‌لی ( خوای لێ ڕازی بێت )، هه‌ندێك له‌و ووتانه به‌ناوی عه‌لیه‌وه ده‌گێڕرینه‌وه عه‌لی ووتونی، وه هه‌ندێكی تریشی ووته‌ی ڕاستن و هه‌قن شایسته‌ی ئه‌وه‌ن كه ئه‌و ووتبنی، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ووته‌ی غه‌یری ئه‌ون، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین هه‌ندێك ووته‌ی جاحظ كه له ( البیان و التبین ) دا، ووتونی، یان له هه‌ندێك كتێبی تریشدا كه كه‌سانێكی جگه له ئیمامی عه‌لی ووتونی خاوه‌نی ( نهج البلاغة ) هاتووه وداوینیه‌ته پاڵ عه‌لی ( خوای لێ ڕازی بێت )، ئه‌و ووتارانه‌ی كه له‌و كتێبه‌دا نووسراونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بهاتایه هه‌مووی هی عه‌لی بونایه، ده‌بوایه پێش نووسینی ئه‌م كتێبه له جێگای تر و كتێبی تردا به سه‌نه‌دی صه‌حیحه‌وه له عه‌لیه‌وه گێڕرابنه‌وه، جا ئه‌و كه‌سه‌ی كه پسپۆڕی و خیبره‌ی هه‌بێت به‌و ووتار و بابه‌تانه‌ی كه بۆ خه‌ڵكی ده‌گوێزرێنه‌وه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆربه‌یان، به‌ڵكو زۆربه‌ی زۆریان پێش نووسینی كتێبی ( نهج البلاغه ) نه‌زانراوون، به‌مه‌ه‌ش دۆری ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه ڕوون ده‌بێته‌وه، وه گه‌ر نا با ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م زانیاریانه‌ی ناو ئه‌و كتێبه‌ی گواستوه‌ته‌وه ڕوونی بكاته‌وه له چی كتێبكی تردا ئه‌و وتانه‌ی عه‌لی هه‌یه، یان چی كه‌سێك له عه‌لیه‌وه ( ره‌زای خوای لێ بێت) گێڕاویه‌تیه‌وه، وه سه‌نه‌ده‌كانی كامانه‌ن، وه گه‌ر نا بانگه‌شه كردنی ڕووت هه‌موو كه‌سێك پێی ده‌وێرێت، وه هه‌ركه‌سێك پسپۆڕ و شاره‌زا بێت به ناسینی ڕێگاكانی ئه‌هلی حه‌دیث، وناسینی شوێنه‌وار وبابه‌ته گوازراوه‌كان و سه‌نه‌ده‌كان و بتوانێت ڕاستی و ناڕاستیان لێك جوودا بكاته‌وه، بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و ووتار و بابه‌تانه‌یان له عه‌لیه‌وه گواستوه‌ته‌وه زۆر دوورن له‌وه‌ی كه له‌و كه‌سانه بن كه ڕاست ودروستی له‌یه‌ك جودا بكه‌نه‌وه.
له‌و كه‌سانه‌شی ئاماژه‌یان داوه به درۆی ناو ئه‌م كتێبه ( خه‌طیبی به‌غدادی ) یه له كتێبی ( الجامع لاخلاق الراوي واداب السامع ) له‌به‌رگی 2/ لاپه‌ڕه 161 دا، هه‌روه‌ها ( قاضي ابن خه‌له‌كان ) و ( صه‌دفی ) و جگه له‌وانیش كه‌سانێكی تریش ئاماژه‌یان داوه به‌م مه‌سئه‌له‌یه، ده‌توانین ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی له باره‌ی كتێبی ( نهج البلاغة ) وه ووتراوه، كورتیان بكه‌ینه‌وه له‌م چه‌ند دێره‌دا :
له نێوان نووسه‌ری ئه‌م كتێبه وئیمامی عه‌لیدا ( خوای لێ ڕازی بێت ) حه‌وت ده‌سته له ڕیوایه‌تكاره‌كان بوونیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م نووسه‌ره هه‌ستاوه هه‌ر هه‌موو ئه‌و حه‌وت ده‌سته‌یه‌ی سڕیوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ناكرێت به‌بێ سه‌نه‌د ووته‌كانی وه‌ربگرین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ناوی ته‌واوی ئه‌و حه‌وت ده‌سته‌ش بهێنیت ده‌بێت لێكوڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی كه‌سه‌كان و ئاستی دادگه‌ریان بكرێت،،، نه‌بوونی زۆربه‌ی ئه‌م ووتارانه پێش ده‌ركه‌وتنی ئه‌م كتێبه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه به‌ناوی عه‌لیوه ( خوای لێ ڕازی بێت ) دانراوه،،،، مورته‌ضی خاوه‌نی ئه‌م كتێبه له‌و كه‌سانه نه‌بووه كه ڕیوایه‌ت بگێڕێته‌وه، نه‌ك هه‌ر هێنده بگره قسه كراوه له‌سه‌ر دین و عه‌داله‌تیشی ( واتا كه‌سێكی دیندار و عادلیش نه‌بووه )،،،، هێنده به‌سه كه به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر باتڵی و پڕوپوچی ئه م كتێبه كه جنێوی تێدایه بۆ گه‌وره هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم )،،، ئه‌و ووته و تانه و ته‌شه‌ر وجنیوانه‌ی له‌و كتێبه‌دا هاتووه له ڕه‌وشتی مرۆڤی باوه‌ڕدار ناوه‌شێته‌وه، چی جای له كه‌سێكی وه‌ك ئیمامی عه‌لیه‌وه ( خوای لێ ڕازی بێت )،،، زۆر ووته و ده‌سته‌واژه‌ی دژ به‌یه‌ك و ڕه‌كیكی تێدایه كه چاوه‌ڕوان ناكرێت له پێشه‌وایانی زمان‌زان و ڕوازنبێژانه‌وه ده‌رچوو بێت،،،، ئه‌و كتێبه لای شیعه‌ی ڕافیزه زۆر به دڵنیایی باوه‌ڕ و متمانه‌یان پێیه‌تی، به ئه‌ندازه‌ی صه‌حیحی و دروستی قورئانی پیرۆز باوه‌ڕیان پێیه‌تی، هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌شی لێی گیراوه، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شیعه له‌كاروباری دینه‌كه‌یاندا ڕه‌چاوی بنه‌ماكانی جێگیركردن و دڵنیا بوونی ڕاست ودروست ناكه‌ن له نقڵ كردنی ڕیوایه‌ته‌كاندا ....
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه باسمانكرد بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه كتێبی ( نهج البلاغة ) هی ئیمامی عه‌لی نیه ( خوای لێ ڕازی بێت )، وه ته‌واوی ئه‌و ووتار و گوفتارانه‌شی تێیدا هاتوون ناكرێن له بابه‌ته شه‌رعیه‌كاندا بكرێن به به‌ڵگه و ده‌لیل، سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌شی كه ئه‌و كتێبه ده‌خوێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری هه‌ندێك له ڕسته و ده‌سته‌اوژه‌كانی ببێت، حوكمی وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی كتێبه‌كانی تری زامن وایه، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ووتار و گوفتارانه بدرێنه پاڵ پێشه‌وای باوه‌رداران عه‌لی كوڕی ئه‌بوطالیب ( خوای لێ ڕازی بێت ) بۆ زیاتر شاره‌زا بوون ده‌توانیت ته‌ماشای كتێبی ( كتب حذر منها العلما‌ء به‌رگی 2 / لاپه‌ڕه 250 ) بكه‌یت ..
خوای كه‌وره‌ش زاناتره ..