ئایا باشتر وایه‌ زه‌كات له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌ربكرێت ؟

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوڕی صالح ئه‌لمونه‌جید دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه : " بیستومه‌ كه‌ ده‌ڵێن ده‌ركردنی زه‌كات له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا خێری زیاتره‌ وباشتره‌ له‌ ده‌ركردنی له‌ مانگه‌كانی تردا، ئایا ئه‌مه‌ ڕاسته‌ ؟ وه‌ ئایا به‌ڵگه‌ چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ؟ بۆ زانینیشتان كاتی فه‌رمی ده‌ركردنی زه‌كاته‌كه‌ پێده‌چیت پێش ڕه‌مه‌زان یان دوای ڕه‌مه‌زان بێت " ؟.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    ئایا باشتر وایه زهكات له مانگی رهمهزاندا دهربكرێت ؟

    < كوردي >

    شێخ موحهمهد كوڕی صالح ئهلمونهجید

    —™

    وهرگـێران:دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    هل الأفضل إخراج الزكاة في رمضان؟

    < كردي >

    الشيخ محمد بن صالح المنجد

    —™

    ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتیوان صابر عهزیز

    ئایا باشتر وایه زهكات له مانگی رهمهزاندا دهربكرێت ؟

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی ماڵپهڕی ئیسلام پرسیار و وهڵام كراوه :

    پرسیار : بیستومه كه دهڵێن دهركردنی زهكات له مانگی رهمهزاندا خێری زیاتره وباشتره له دهركردنی له مانگهكانی تردا، ئایا ئهمه ڕاسته ؟ وه ئایا بهڵگه چیه لهسهر ئهمه ؟ بۆ زانینیشتان كاتی فهرمی دهركردنی زهكاتهكه پێدهچیت پێش ڕهمهزان یان دوای ڕهمهزان بێت .

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    یهكهم : زهكات ئهگهر هاتوو ساڵی بهسهردا گهڕایهوه واجبه دهربكرێت، زهكاتی دهغڵ ودان نهبێت كه دهبیت لهكاتی دروێنه و هاتنه بهرههمیدا دهربكرێت، وهك خوای گهوره فهرموویهتی : ﴿ آتوا حَقَهُ يَومَ حَصَادِهِ ﴾ [ سورة الانعام : 141 ] , واتا : زهكاتی دهغڵ ودان و بهروبومی كشتوكاڵتان لهكاتی دروینه و هاتنه بهرههمیدا دهربكهن .

    غهیری كشتوكاڵ، زهكاتی ماڵو سامان ونهختهكان واجبه ههر كه ساڵی بهسهردا گهڕایهوه ( ساڵی كۆچی ) پهله بكرێت له دهركردنی، چونكه خوای گهوره فهرموویهتی : ﴿ سابقوا إلى مغفرة من ربكم وجنة عرضها كعرض السماء والأرض ﴾ [ سورة الحديد : 21 ] , واتا : پێشبڕكێ بكهن له پێناو لێخۆشبوونی پهروهردگارتان و بهدهستهێنانی بهههشتێك كه پانتایی و فراوانیهكهی هێندهی فراوانی وپانتایی ئاسمانهكان و زهوی دهبێت .

    ابن بطال دهڵێت : بێگومان خێر لهوهدایه كه پهله بكرێت له دهركردنی چونكه، بهڵاو ئافاتهكان دینه پێش، وڕێگریهكانیش دهبنه هۆی نهتوانینی دهكردنی، ومردنیش سڵ لهكهس ناكاتهوه، ودواخستنیشی شتێكی باش نیه .

    ابن حجر ووتویهتی : غهیری ئهویش ئهمهیان بۆ زیاد كردووه : دوانهخستنی زهكات گهردنی مرۆڤ پاكتر دهكاتهوه، وپێداویستیهكانیش پرتر دهكاتهوه، وه دورتریشه لهو دواخستنهی كه بهخراپه باسكراوه، وه لای پهروهردگاریش زیاتر لێی ڕازیه، وه گوناهو تاوانهكانیش زیاتر دهسڕێتهوه .

    دووهم : دروست نیه، ماڵوسامان ئهگهر ساڵی بهسهردا گهڕایهوه زهكاتهكهی دوابخرێت، مهگهر عوزرێكی شهرعی دروست ههبێت .

    سێههم : دروسته لهبهر بهرژوهندی ههژاران دهركردنی زهكات پێش كاتی خۆی دهربكرێت .

    پێشخستن و پهله كردن له دهركردنی زهكاتیش : واتا بۆ نموونه زهكاتی دوو ساڵ یان كهمتر پێش ئهوهی ئهو ماڵ وسامان ومهڕوماڵاته یان ئهو پارهیه ساڵی بهسهردا بگهڕێتهوه دهربكرێت .

    بهڵگهش بۆ ئهم مهسئهلهیه : عن علي ( رضي الله عنه ) " أنَّ النبي صلى الله عليه وسلم : تعجَّل من العباس صدقة سنتين " [ رواه أبو عبيد القاسم بن سلام في " الأموال " ( 1885 ) . وقال الألباني في " الإرواء " ( 3 / 346 ) : حسن .

    وفي رواية ], واتا : عهلی كوڕێ ئهبو طالب ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) زهكاتی دوو ساڵی پێشتر له عهباسی مامی وهرگرتووه .

    لهڕیوایهتێكی تردا هاتووه : عن علي أن العباس سأل رسول الله صلى الله عليه وسلم في تعجيل صدقته قبل أن تحل فرخص له في ذلك [ رواه الترمذي ( 673 ) وأبو داود ( 1624 ) وابن ماجه ( 1795) ] ، واتا : عهلی دهگێڕێتهوه عهباس داوای كرد له پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كه زهكاتی ماڵ وسامانهكهی بۆ پێش بخات، ئهویش ڕازی بوو وه ڕیگای پێدا .

    چوارهم : خێر وزهكات و ئیحسان كردن به خهڵكی له مانگی ڕهمهزاندا باشتره و خێرتره له مانگهكانی تر، به بهڵگهی : عنْ ابْنِ عَبَّاسٍ ( رضي الله عنه ) قَالَ : " كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَجْوَدَ النَّاسِ ، وَكَانَ أَجْوَدُ مَا يَكُونُ فِي رَمَضَانَ حِينَ يَلْقَاهُ جِبْرِيلُ وَكَانَ يَلْقَاهُ فِي كُلِّ لَيْلَةٍ مِنْ رَمَضَانَ فَيُدَارِسُهُ الْقُرْآنَ فَلَرَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَجْوَدُ بِالْخَيْرِ مِنْ الرِّيحِ الْمُرْسَلَةِ " [ رواه البخاري (6) ومسلم (2308( ], واتا : عهبدوڵای كوڕی عهباس ( خوای لێ ڕازی بێت ) دهگێڕێتهوه، ودهڵێت : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بهخشندهترین كهس بووه، وه لهمانگی ڕهمهزانیشدا له ههموو كاتهكانی تر بهخشندهتر بووه، كاتێك جوبرهیل دهگهیشت به خزمهتی، چونكه جوبرهیل ههموو شهوێكی رهمهزان دههاته خزمهتی و قورئانی پێدهگوتهوه، پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له شنه بای ههڵكردوو بهخشندهتر بووه له خێر وچاكهدا .

    ئیمامی نهوهوی ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) دهڵێت : لهم فهرمووده پیرۆزهوه سوودگهلێكی زۆری تێدایه، لهوانه : سوننهته خێرو خێرات و بهخشندهی زیاتر بكرێت له مانگی ڕهمهزاندا .

    جا ههر كهسێك زهكاتهكهی له ڕهمهزاندایه، یان له دوای رهمهزانهوهیه، بهڵام پهلهی كرد و له مانگی رهمهزاندا دهری كرد، بۆ ئهوهی فهزڵی زیاتری دهست بكهوێت لهو مانگهدا، ئهوا ئاساییه و هیچ گرفتێك نیه، بهڵام ئهگهر هاتوو زهكاتی ماڵوسامانهكهی پێشتر دهبوو دهری بكردایه، بۆ نموونه له مانگی ( رهجهب ) دا، بهڵام ئهو كهسه وویستی دوای بخات بۆ مانگی ڕهمهزان ئهوا دروست نییه، چونكه دروست نییه زهكات لهكاتی دیاری كراوی خۆی دوابخرێت، ئهگهر لهبهر عوزرێكی شهرعی وهرگیراو نهبێت .

    پێنجهم : ههندێك جار ههندێك هۆكار دێنه پێش كه پهله بكرێت له دهركردنی زهكات له غهیری ڕهمهزاندا باشتر و ئهفزهڵتر بێت، وهك ئهوهی ئهگهر هاتوو نههامهتی و ڕووداو و برسیهتیهك ڕووی كرده ههندێك لهووڵاتی موسڵمانان، لهم كاتهدا دهركردنی زهكات زۆر باشتر و ئهفزهڵتره لهوهی كه له مانگی ڕهمهزاندا دهری بكهیت، ههروهك چۆن زۆرێك له خهلكی و دهوڵهمهندهكان زهكاتهكانیان له مانگی ڕهمهزاندا دهردهكهن و پێدوایستی ههژارانی پێ چارهسهر دهكهن، دواتر دهبینیت كه له غهیری ڕهمهزان ههژارێك نابینیت زهكاتهكهتی بدهتێت، لهم حاڵهتدا دهركردنی زهكات لهمانگی ڕهمهزاندا باشتره وخیردارتره، ههرچهنده ببێت بههۆی دواكهوتنی زهكاتهكهش لهكاتی خۆی، ئهویش لهبهر موراعات كردنی بهرژهوهندی ههژار و نهداران .

    شهشهم : شیخ ابن عثمین ( رهحمهتی خوای لێ بیت ) ووتویهتی : يجوز تأخير الزكاة لمصلحة الفقراء لا للضرر بهم ، فمثلاً عندنا في رمضان يكثر إخراج الزكاة ويغتني الفقراء أو أكثرهم ، لكن في أيام الشتاء التي لا توافق رمضان يكونون أشدّ حاجةً ، ويقل من يخرج الزكاة ، فهنا : يجوز تأخيرها لأن في ذلك مصلحة لمستحقها . " [ الشرح الممتع " ( 6 / 189) ] .

    واتا : دروسته لهبهر بهرژوهندی ههژاران نهك زیان پێگهیاندنیان، زهكات دهركردن دوابخرێت، بۆ نموونه : لای ئێمه له ڕهمهزاندا زۆرێك له خهڵكی زهكاتی ماڵوسامانیان دهردهكهن و بهو شیوهیهش پێداویستی ههژاران و نهداران یان زۆربهیان پڕ دهكرێتهوه، بهڵام له ڕۆژانی زستاندا كه هاوكاتی مانگی ڕهمهزان نیه، و ههژاران زیاتر پێویستیان به زهكات و یارمهتی دان ههیه، لهم كاتهشدا خهڵكی زۆر كهم زهكاتهكانیان دهردهكهن، لهم حاڵهتهدا دروسته زهكات دوابخرێت، چونكه لهو دواخستنهدا بهرژهوهندی كهسانی موستهحهقی تێدایه ..

    خوای گهورهش زاناتره ....

    سهرچاوه : ماڵپهڕی ئیسلام پرسیار و وهڵام ...