به‌كارهێنانی سیواك له‌ڕۆژی ڕه‌مه‌زان و قوتدانی لیكه‌كه‌ی

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوڕی صالح ئه‌لمونه‌جید دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه : " ئایا حوكمی به‌كارهێنانی سیواك له‌ ڕۆژی ڕه‌مه‌زاندا چیه‌، وه‌ ئایا دروسته‌ دواتر ئه‌و ئاو لیكه‌ی له‌ده‌متدا ده‌مێنێته‌وه‌ قوتی بده‌یت ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    بهكارهێنانی سیواك لهڕۆژی ڕهمهزان و قوتدانی لیكهكهی

    < كوردي >

    شێخ موحهمهد كوڕی صالح ئهلمونهجید

    —™

    وهرگـێران:دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    استعمال السواك للصائم وبلع الريق بعده

    < كردي >

    الشيخ محمد بن صالح المنجد

    —™

    ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتیوان صابر عهزیز

    بهكارهێنانی سیواك لهڕۆژی ڕهمهزان و قوتدانی لیكهكهی

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی ماڵپهڕی ئیسلام پرسیار و وهڵام كراوه :

    پرسیار : ئایا حوكمی بهكارهێنانی سیواك له ڕۆژی ڕهمهزاندا چیه، وه ئایا دروسته دواتر ئهو ئاو لیكهی لهدهمتدا دهمێنێتهوه قوتی بدهیت ؟

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهكار هێنانی سیواك سوننهته له ههموو كاتێكدا، له كاتی به ڕۆژوو بوون و غهیری بهڕۆژوو بونیش، له سهرهتای ڕۆژهوه بێت، یان له كۆتاییهكهیهوه بیت، بهڵگهش بۆ ئهمه : -

    1- روى البخاري (887) عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : {لَوْلا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي أَوْ عَلَى النَّاسِ لأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ مَعَ كُلِّ صَلاةٍ} .

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : ئهگهر بهاتایه لهسهر ئومهتهكهم یان لهسهر خهڵكی قورس وگران نهبوایه، ئهوا فهرمانم پێدهكردن كه لهگهڵ ههموو نوێژێكدا سیواكیان بهكار بهێنایه .

    2- روى النسائي عن عائشة رضي الله عنها أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : { السِّوَاكُ مَطْهَرَةٌ لِلْفَمِ ، مَرْضَاةٌ لِلرَّبِّ } . صححه الألباني في صحيح النسائي.

    واتا : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) دهفهرموێت : سیواك پاككهرهوهیه بۆ دهم، ومایهی ڕهزامهندی خوای گهوره وپهروهردگاریشه .

    ئهو فهرموودانهی سهرهوه بهڵگهن لهسهر سوننهت بوونی بهكارهێنانی سیواك لهههموو كاتێكدا، وپێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕۆژوهوانی جودا نهكردوهتهوه، بهڵكو گشتگیری فهرمووده وبهڵگهكان ڕۆژوهوان و غهیری ڕۆژوهوانیش دهگرێتهوه .

    سهبارهت به لیك و تهڕای سیواكیش بهڵێ دروسته ڕۆژوهوان قوتی بدات، مهگهر له حاڵهتێكدا نهبێت پارچهیهك له سیواكهكه وورد بووبێت لهناو دهمدا ولهگهڵ لیكی سیواكهكه تێكهڵاو بووبێت، لهم حاڵهتهدا دروست نیه قوت بدرێت، بهڵكو دهبیت ئهو پارچه وورد بووهی سیواكهكه فڕی بدرێت، دواتر ئهگهر لیكهكهی قوت دا هیچ گرفتێك نیه، ههروهك چۆن دروسته ڕۆژوهوان له كاتێكدا دهست نوێژ دهگرێت ئهو ئاوهی كه بهكاری هێناوه له غهرغهره كردنی ناو دهمیدا فڕیی بداته دهرهوه و بیتوفێتهوه، وپاشتر ئهگهر ههر لیك و تهڕاییهكی ناو دهمی قوتدا گرفتی نابێت، چونكه پێویست نیه لهسهری ناو دهمی ووشك بكاتهوه له ئاوی غهرغهره .

    ئيمامی نهوهوی ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) له مهجموع بهرگی (6/ لاپهڕه 327) دهڵێت : " الْمُتَوَلِّي وَغَيْرُهُ : إذَا تَمَضْمَضَ الصَّائِمُ لَزِمَهُ مَجُّ الْمَاءِ , وَلا يَلْزَمُهُ تَنْشِيفُ فَمِهِ بِخِرْقَةٍ وَنَحْوِهَا بِلا خِلافٍ " واتا : موتهوهلی و غهیری ئهویش دهڵێن : ئهگهر ڕۆژوهوان غهرغهرهی كرد به ئاو لهناو دهمیدا واجبه پاشتر ئاوهكهی بتفێتهوه، بهڵام لهسهری نیه ناو دهمی به پهڕۆیهك یان دهستهسڕ وهاوشێوهكانی ووشك بكاتهوه .

    ئیمامی بوخاری ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) دهڵێت : " بَاب سِوَاكِ الرَّطْبِ وَالْيَابِسِ لِلصَّائِمِ . . . قَالَ أَبُو هُرَيْرَةَ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : { لَوْلا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي لأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ عِنْدَ كُلِّ وُضُوءٍ } . قال البخاري : وَلَمْ يَخُصَّ الصَّائِمَ مِنْ غَيْرِهِ . وَقَالَتْ عَائِشَةُ عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( السِّوَاكُ مَطْهَرَةٌ لِلْفَمِ ، مَرْضَاةٌ لِلرَّبِّ ) . وَقَالَ عَطَاءٌ وَقَتَادَةُ : يَبْتَلِعُ رِيقَهُ .

    واتا : بهشی سیواكی تهڕ و ووشك بۆ ڕۆژوهوان : ئهبو هورهیره له پێغهمبهری خواوه ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : ئهگهر بهاتایه گران وقورس نهبوایه لهسهر ئومهتهكهم ئهوا فهرمانم پێدهكردن لهكاتی ههموو دهست نوێژ گرتنێكدا سیواكیان بهكار بهێنایه،،،، بوخاری له ڕاڤهی ئهم فهرموودهیهدا دهڵێت : ڕۆژوهوان جودا نهكراوهتهوه لهغهیری ڕۆژوهوان، عائیشهش ( ڕهزای خوای لێ بیت ) ووتویهتی : پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : سیواك پاككهرهوهی دهم و مایهی ڕهزامهندی خوای گهوره وپهروهردگاره .

    عهطاء و قهتاده ووتویانه : " دروسته ڕۆژوهوان لیكی سیواك قووت بدات .

    ابن حهجهریش له كتێبی ( فتح الباریء ) له ڕاڤهی ئهم فهرموودهیهدا دا ووتویهتی : " أَشَارَ بِهَذِهِ التَّرْجَمَةِ إِلَى الرَّدِّ عَلَى مَنْ كَرِهَ لِلصَّائِمِ الاسْتِيَاكَ بِالسِّوَاكِ الرَّطْبِ . . . وَقَدْ تَقَدَّمَ قِيَاسُ اِبْنِ سِيرِينَ السِّوَاكَ الرَّطْبَ عَلَى الْمَاء الَّذِي يُتَمَضْمَضُ بِهِ . . ."وَلَمْ يَخُصَّ صَائِمًا مِنْ غَيْره" أَيْ وَلَمْ يَخُصَّ أَيْضًا رَطْبًا مِنْ يَابِسٍ , وَبِهَذَا التَّقْرِيرِ تَظْهَرُ مُنَاسَبَةُ جَمِيعِ مَا أَوْرَدَهُ فِي هَذَا الْبَاب لِلتَّرْجَمَةِ , وَالْجَامِعُ لِذَلِكَ كُلِّهِ قَوْله فِي حَدِيث أَبِي هُرَيْرَة : ( لأَمَرْتهمْ بِالسِّوَاكِ عِنْدَ كُلّ وُضُوءٍ ) , فَإِنَّهُ يَقْتَضِي إِبَاحَتَهُ فِي كُلِّ وَقْتٍ وَعَلَى كُلّ حَالٍ .

    (وَقَالَ عَطَاء وَقَتَادَةُ يَبْتَلِعُ رِيقَهُ ) مُنَاسَبَتُهُ لِلتَّرْجَمَةِ مِنْ جِهَة أَنَّ أَقْصَى مَا يُخْشَى مِنْ السِّوَاك الرَّطْب أَنْ يَتَحَلَّلَ مِنْهُ فِي الْفَمِ شَيْءٌ وَذَلِكَ الشَّيْءُ كَمَاءِ الْمَضْمَضَةِ فَإِذَا قَذَفَهُ مِنْ فِيهِ لا يَضُرُّهُ بَعْدَ ذَلِكَ أَنْ يَبْتَلِعَ رِيقَهُ " ئهمه ئاماژهیه بۆ بهرپهرچدانهوهی ئهو كهسانهی كه بهكارهێنانی سیواكی تهڕ بۆ ڕۆژوهوان به مهكروه دهزانن، پێشتری باسی ئهو قیاسهمان كرد كه ابن سیرین قیاسی سیواكی تهڕی كردبوه سهر ئهو ئاوهی كه غهرغهرهی پێدهكرێت .

    ڕۆژوهوانی جودا نهكردوهتهوه له غهیری ڕۆژوهوان، واتا : سیواكی تهڕی له سیواكی ووشك جودا نهكردوهتهوه، بهم جێگیر كردنهش موناسهبهی ههموو ئهو باسهی له ڕاڤهی ئهم فهرموودهدا ههبوو دهردهكهوێت .. كۆكهرهوهی ههموو ئهم باسهش ئهو فهرموودهیهیه كه ئهبو هوریهیره ڕیوایهتی كردووه و پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فهرموویهتی : لهكاتی ههموو دهست نوێژێكدا فهرمانم پێدهكردن به سیواك كردن،،، ئهمهش دروستی بهكارهێنانی سیواك لهههموو كات و لهههموو حاڵهتێكدا دهگهیهنێت،، عهطا وقهتادهش ووتویانه : لیكهكهی قووت دهدا، ئهمهش موناسهبه بوونی ڕاڤه كردنی فهرموودهكه دهگهیهنێت، ئهویش بهوهی ئهوهی لێی بترسیت له كاتی سیواكی تهڕ بهكارهێناندا ئهوهیه كه پارچهیهك له سیواكهكه لهناو دهمدا وورد بووبێت، ئهو پارچه وورد بوهیش وهك ئاوی غهرغهرهی كاتی دهست نوێژگرتن وایه، ئهگهر هاتوو ئاوهكهی توفیهوه ئیتر دوای ئهوه هیچ زیانی نیه ئهگهر لیكی دهمیشی قوت بدات .

    شێخ ابن عوثهیمین یش ووتوویهتی : " الصواب أن التسوك للصائم سنة في أول النهار وفي آخره " واتا : ڕاست وایه كه سیواك كردن بۆ ڕۆژوهوان سوننهته لهسهرهتای ڕۆژهوه بێت یان له كۆتاییهكهیهوه بێت .

    شێخ محمد بن ناصر السعديش ووتویهتی : " والسواك سنّة للصائم في جميع النهار وإن كان رطبا ، وإذا استاك وهو صائم فوجد حرارة أو غيرها من طَعْمِه فبلعه أو أخرجه من فمه وعليه ريق ثم أعاده وبلعه فلا يضره " واتا : سیواك كردن سوننهت بۆ ڕۆژوهوان له ههموو ڕۆژگاری ڕهمهزاندا، ئهگهر تهڕیش بێت، وه ئهگهر هاتوو سیواكی كرد و بهڕۆژوو بوو، ههستی به تیژیهك یان ههر تامێكی تر كردو قوتی دا، یان تفیهوه، پاشان لیكی سیواكهكه لهناو دهمی مایهوه وو قوتیدا، هیچ زیانی بۆ ڕۆژوهكهی نابێت .

    بهڵام دهبێت ئهو مادانهی كه لهگهڵ سیواكی سهوزدا تێكهڵاو دهكرێت، لهتامی وهك تامی لیمۆ و نهعنا و هاوشێوهكانی دهبێت له دهم بكرێته دهرهوه و به دهست ئهنقهصد قوت نهدرێت،،،

    خوای گهورهش زاناتره ..