فه‌زڵی به‌ربانگ كردنه‌وه‌ بۆ ڕۆژوه‌وان

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوڕی صالح ئه‌لمونه‌جید وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه : " ئایا ئه‌و پاداشته‌ چیه‌ كه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ ئاماده‌ كراوه‌ كه‌ به‌ربانگ ده‌كاته‌وه‌ بۆ ڕۆژوه‌وانێك " ؟.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    فه‌زڵی به‌ربانگ كردنه‌وه‌ بۆ ڕۆژوه‌وان

    < كوردي >

    شێخ محمد صالح المنجد

    —™

    وه‌رگـێران:ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    فضل تفطير صائم

    < كردي >

    فضيلة الشيخ محمد صالح المنجد

    —™

    ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز

    فه‌زڵی به‌ربانگ كردنه‌وه‌ بۆ ڕۆژوه‌وان

    ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه‌ :

    پرسیار : ئایا ئه‌و پاداشته‌ چیه‌ كه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ ئاماده‌ كراوه‌ كه‌ به‌ربانگ ده‌كاته‌وه‌ بۆ ڕۆژوه‌وانێك؟

    وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت :{ مَن فطَّر صائماً كان له مثل أجره غير أنه لا ينقص من أجر الصائم شيء } [ رواه الترمذي ( 807 ) وابن ماجه ( 1746 ) وصححه ابن حبان ( 8 / 216 ) والألباني في " صحيح الجامع " ( 6415) ].

    واتا : هه‌ركه‌سێك ڕۆژوو بۆ كه‌سێكی ڕۆژوه‌وان بشكێنێت، - واتا : به‌ربانگی بۆ بكاته‌وه‌ و خواردن و خواردنه‌وه‌ی بۆ ئاماده‌ بكات له‌كاتی به‌ربانگ كردنه‌وه‌دا – ئه‌وا پاداشتی ڕۆژووی ئه‌و كه‌سه‌ ڕۆژوه‌وانه‌ی بۆ هه‌ی لای خوای گه‌وره‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ له‌ پاداشتی ئه‌و كه‌سه‌ ڕۆژوه‌وانه‌ كه‌م ببێته‌وه‌ .

    شێخ الاسلام بان تیمیة ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌م باره‌یه‌وه‌ ووتویه‌تی : مه‌به‌ست له‌ به‌ربانگردنه‌وه‌ بۆ كه‌سێ ڕۆژوه‌وان ئه‌وه‌یه‌ تیری بكات ..

    پێشین و سه‌له‌فی صالحی ئه‌م ئومه‌ته‌ زۆر سوور بوون و پێداگریان كردووه‌ له‌سه‌ر به‌ربانگ كردنه‌وه‌ بۆ كه‌سانی ڕۆژوه‌وان، وه‌ به‌لایانه‌وه‌ وابوو كه‌ له‌باشترین و ئه‌فزه‌ڵترین عیباده‌ت وپه‌رستنه‌كان بووه‌ .

    وه‌ هه‌ندیك له‌وان ووتویانه‌ : ئه‌گه‌ر ده‌ هاوه‌ڵ له‌ هاوه‌ڵانم بانگ بكه‌م بۆ خوانی به‌ربانگ كردنه‌وه‌، و ئه‌و خواردنه‌یان بۆ ئاماده‌ بكه‌م كه‌ به‌لاینه‌وه‌ خۆشه‌، ئه‌وا به‌لامه‌وه‌ باشتر و خۆشه‌ویستره‌ له‌ ئازاد كردنی ده‌ له‌ نه‌وه‌كانی ئیسماعیل ..

    وه‌ زۆریك له‌ سه‌له‌فی ئه‌م ئومه‌ته‌ ( ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ) كاریگه‌ر بوون به‌ به‌ربانگ كردنه‌وه‌یان ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بووبن، له‌وانه‌یش عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ر ( خوایان لێ ڕازی بێت ) وه‌ داودی طائي و مالیكی كوڕی دینار، وئه‌حمه‌دی كوری حه‌نبه‌ل، ته‌نانه‌ت عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌تیوان و هه‌ژاران نه‌بوایه‌ به‌ربانگی نه‌ده‌كرده‌وه‌ .

    هه‌ندیكی تریان ( ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ) حه‌زیان كردووه‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ ئاماده‌ بكه‌ن بۆ برا ڕۆژوه‌وانه‌كانیان و خزمه‌تیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پاداشت وئه‌جری رۆژوه‌كه‌یاندا به‌شدار بن، له‌و كه‌سانه‌ش ئه‌م كاره‌یان كردووه‌، حه‌سه‌نی به‌صری و عبه‌دوڵای كوڕی موباره‌ك بوون ..

    ئه‌بو سیواری عه‌ده‌وی : ده‌ڵێت : پیاوانێك له‌ به‌نی عه‌دی له‌م مزگه‌وته‌دا نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌رگیز هیچ كه‌سێكیان به‌ته‌نها به‌ربانگی نه‌كردوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ده‌ست كه‌وتبێت له‌گه‌ڵیدا به‌ربانگی كردبێته‌وه‌ ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا به‌ربانگی كردوه‌ته‌وه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا خواردنه‌كه‌ی بردوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا خواردویه‌تی و خه‌ڵكیش له‌گه‌ڵ ئه‌ودا خواردویانه‌ ..

    په‌رستن وعیباده‌تی خواردن به‌خه‌ڵك دان و به‌ربان كردنه‌وه‌ هه‌ندیك عیباده‌ت و په‌رستنی دیكه‌یش به‌دوای خۆیدا ده‌هینێت، وه‌ك مه‌وه‌ده‌ت و خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خواردنه‌كه‌یان بۆ ئاماده‌ ده‌كه‌یت، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ چوونه‌ به‌هه‌شته‌وه‌، وه‌ك پیغه‌بمه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی :{ لا تدخلوا الجنة حتى تؤمنوا ولا تؤمنوا حتى تحابوا }[ رواه مسلم ( 54 ) ] واتا : ناچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ هه‌تاوه‌كو باوه‌ڕ نه‌هێنن، باوه‌ڕیشتان نیه‌ هه‌تاوه‌كو یه‌كیتریتان خۆش نه‌وێت ،،،، هه‌روه‌ك چۆن به‌ربان كردنه‌وه‌ و خواردندان به‌ ڕۆژوه‌وانان، ده‌بیته‌ مایه‌ی دانیشت له‌ مه‌جلیسی پیاوانی خواناس وله‌خواترس، و چاوه‌ڕیی پاداشت وه‌رگرتن لای خوای گه‌وره‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا كه‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ت پێداوون، ئه‌وه‌ش ده‌بیته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ زیاتر هیز و گوڕیان تێدا بێت بۆ عیباده‌ت و په‌رستنه‌كانی خوای گه‌وره‌ وپه‌روه‌ردگار ...

    خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ .

    سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ری ئیسلام پرسیار وه‌ وه‌ڵام ..

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان