(1) کاتێك زەوی ھاتە لەرزە بەلەرزینی خۆی
(2) وە زەوی ھەرچی شتی قورس وگرانی(ناوی) ھەیە ھەمووی فڕێدایە دەرەوە
(3) وە مرۆڤ لەو ڕۆژەدا دەڵێ: ئەوە زەوی چیەتی ؟
(4) لەو ڕۆژەدا(زەوی) دەنگ وباسی خۆی دەگێڕێتەوە
(5) کە پەروەردگاری تۆ (وای) وەحی بۆ کردوە
(6) لەو ڕۆژەدا خەڵکی دەردەچن بەپەڕاگەندە و پەشێوی تا(پاداشتی) کردەوەی خۆیان نیشان بدرێت
(7) ئەمجا ھەرکەسێك بە ئەندازەی ھەرە ووردیلەیەك چاکەی کردبێت دەیبینێتەوە
(8) وە ھەر کەسێك بە ئەندازەی ھەرە ووردیلەیەك خراپەی کردبێت دەیبینێتەوە