هۆكاره‌كانی ئاسووده‌ی دڵ و ده‌روون و حه‌وانه‌وه‌ی ویژدان
فه‌تـواده‌ر : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
وه‌رگـێران: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچـونه‌وه: پشتیوان سابیر عه‌زیز
چاپکار: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
وه‌سف كردن
پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ عبد العزیز بن باز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت)، وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه: " كاتێك ته‌مه‌ن له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا بوو، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌هۆی تاوان و گوناهاكردنه‌وه له‌ڕوونی ده‌روونیه‌وه زۆر له‌خۆ وه‌ڕه‌س وبێزار بووم، به‌ڵام هه‌رگیز واجبه‌كانی ئیسلامم واز لێنه‌هێناوه، وه‌ك نوێژه‌كانم، به‌ڵام ئێستا من ته‌وبه‌م كردووه و گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره ووازم هێناوه له ته‌واوی ئه‌و گوناهانه‌ی پێشووتر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تام و چێژی شیرینی ئیمان وباوه‌ڕ هه‌ست پێ ناكه‌م، وه له‌ڕاستیدا له دڵه‌ڕاوكی وبارێكی ده‌روونی بێزاردا ده‌ژیم، هه‌ست ده‌كه‌م كاتێك شه‌هاده‌ت دێنم ئه‌و شه‌هاده‌ته ناگاته ناخی دڵم، بۆیه من زۆر ئه‌ترسم خوای گه‌وره مۆری نابێت به دڵمدا، بۆیه داواكارم له‌به‌ڕێزتان ڕێنومایم بكه‌ن، خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه".
- 1
هۆكاره‌كانی ئاسووده‌ی دڵ و ده‌روون و حه‌وانه‌وه‌ی ویژدان
PDF 517.7 KB 2019-05-02
- 2
هۆكاره‌كانی ئاسووده‌ی دڵ و ده‌روون و حه‌وانه‌وه‌ی ویژدان
DOC 3.6 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
هۆكاره‌كانی ئاسووده‌ی دڵ و ده‌روون و حه‌وانه‌وه‌ی ویژدان
أسباب اطمئنان القلب وارتياح الضمير
< كوردي >
شێخ عبد العزيز بن باز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت)
الشيخ عبد العزیز بن باز (رحمه الله)
وه‌رگێرانی: ده‌سته‌ی به‌شی كوردی له ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
هۆكاره‌كانی ئاسووده‌ی دڵ و ده‌روون و حه‌وانه‌وه‌ی ویژدان
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ عبد العزیز بن باز كراوه (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) : -
پرسیار : كاتێك ته‌مه‌ن له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا بوو، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌هۆی تاوان و گوناهاكردنه‌وه له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه زۆر له‌خۆ وه‌ڕه‌س وبێزار بووم، به‌ڵام هه‌رگیز واجبه‌كانی ئیسلامم واز لێنه‌هێناوه، وه‌ك نوێژه‌كانم، به‌ڵام ئێستا من ته‌وبه‌م كردووه و گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره ووازم هێناوه له ته‌واوی ئه‌و گوناهانه‌ی پێشووتر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تام و چێژی شیرینی ئیمان وباوه‌ڕ هه‌ست پێ ناكه‌م، وه له‌ڕاستیدا له دڵه‌ڕاوكی وبارێكی ده‌روونی بێزاردا ده‌ژیم، هه‌ست ده‌كه‌م كاتێك شه‌هاده‌ت دێنم ئه‌و شه‌هاده‌ته ناگاته ناخی دڵم، بۆیه من زۆر ئه‌ترسم خوای گه‌وره مۆری نابێت به دڵمدا، بۆیه داواكارم له‌به‌ڕێزتان ڕێنومایم بكه‌ن، خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه ..
وه‌ڵام : سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره و میهره‌بان و درودو صهڵات و سه‌لام بۆ سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه ..
سه‌ره‌تا ئامۆژگاری و ڕێنومایت ده‌كه‌ین بۆ كه زۆر حه‌مد و سوپاسی خوای گه‌وره بكه‌یت كه منه‌تی ئه‌وه‌ی پێ به‌خشیویت كه ته‌وبه‌ت كردووه و گه‌ڕاویته‌وه بۆلای خوای گه‌وره، بۆیه هه‌وڵ بده زۆر كاری خێر و چاكه وئیحسان بكه‌یت، و تۆیش گومانی چاك به خوای گه‌وره وپه‌روه‌ردگار ببه‌یت، زۆریش به ته‌ده‌بور و تهفهكورهوه قورئان بخوێنه و یاد وذیكری په‌روه‌ردگارت زۆر بكه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوڕێیه‌تی و ههڤاڵێنی پیاو چاكان بكه، و دوور بكه‌وه‌ره‌وه له كه‌سانی خراپ، وه دڵت خۆش بێت به خێر وچاكه و عاقیبه‌ت خێری، إن شا‌ء الله له پاش ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره خێر وباشانه تام و چێژی ئیمان و باوه‌ڕ وشههادهت وبه‌روبومی ته‌وبه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه و نه‌صوح هه‌ست پێده‌كه‌یت، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ﴿ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَتَطمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكرِ ٱللَّهِ أَلَا بِذِكرِ ٱللَّهِ تَطمَئِنُّ ٱلقُلُوب﴾[ الرعد : 28] .
واتا : ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هیناوه‌و دڵ و ده‌روونیان ئارام ده‌بێت به قورئان و په‌یامه‌که‌ی خوای په‌روه‌ردگار، ئاگاداربن دڵه‌کان: هه‌ر به قورئان و یادی خوا‌و (پاپه‌ندبوون به ئاینه‌که‌یه‌وه) خۆشنوود ده‌بن و ده‌حه‌وێنه‌وه .
له‌جێگایه‌كی تردا فه‌رموویه‌تی: ﴿ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ﴾ [ النور : 31].
واتا : هه‌مووتان ئه‌ی ئیمانداران به‌ره‌و لای خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارو سه‌رفرازبن .
پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : { الإسلام یهدم ما قبله، والتوبة تهدم ما قبلها} رواه مسلم.
واتا : هاتنه ناو ئیسلامه‌وه ته‌واوی ئه‌و كاره خراپ وتاوان و گوناهانه‌ی پێشووتر له‌ناو ده‌به‌ن، وه‌ك چۆن ته‌وبه كردن و گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره كاروكرده‌وه خراپه‌كانی پیش خۆی له‌ناو ده‌بات .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : { التائب من الذنب كم لا ذنب له } رواه الطبراي فی المعحم الكبیر.
واتا : ئه‌و كه‌سه‌ی كه ته‌وبه له گوناه و تاوان ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه وایه كه هیچ تاوان و گوناهی نه‌بێت..
بۆیه هه‌ركه‌س زۆر یاد وذیكری خوای گه‌وره بكات و ڕاستگۆ بێت له ته‌وبه كردنه‌كه‌یدا، بێگومان سه‌رفراز وسه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و دڵ‌و ده‌روونی به ئیمان وباوه‌ر ئاسووده وئارام ده‌بێته‌وه و ویژدانیشی ده‌حه‌وێته‌وه ووناوان وگوناههكانیشی ده‌سڕرێته‌وه، و خوای گه‌وره‌ش دامه‌زرا و جێگری ده‌كات له‌سه‌ر هیدایه‌ت وبه‌رده‌وامی ده‌كات له‌سه‌ر خێر وچاكه وكاری په‌سه‌ند لای خۆی، هه‌ر ئه‌ویش باشترین وچاكترین كه‌سێكه به‌نده‌كانی لێی بپاڕێزنهوه و داوای لێ بكه‌ن ..
خوای گه‌وره‌ش زانا وشارهزاتره ..
سه‌رچاوه : مجموع فتاوی ومقالات متنوعة (ج5/57) للشیخ عبد العزیز بن باز
پۆڵینه زانستیه‌كان: