ته‌وبه‌كردن وگه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره
وه‌سف كردن
ته‌وبه‌كردن بریتیه له گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه له گوناهو تاوان بۆ گوێڕایه‌ڵی وبه‌ندایه‌تی خوای گه‌وره.
خۆشه‌ویستان ئه‌م بابه‌ته بریتیه له ئایه‌ت وفه‌رموده‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ته‌وبه‌كردن وگه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره، له‌گه‌ڵ راڤه‌یه‌كی كورتی به‌سوود.
- 1
ته‌وبه‌كردن وگه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره
PDF 163.6 KB 2019-05-02
- 2
ته‌وبه‌كردن وگه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره
DOC 2.9 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
ته‌وبه‌كردن وگه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
التوبة والرجوع إلى الله تعالى
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
ته‌وبه‌كردن وگه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ▬ وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ♂ [النور: من الآية31].
واته: هه‌مووتان ته‌وبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا ئه‌ی ئیمان داره‌کان تا ڕزگار و سه‌رکه‌وتوو بن.
عن الأعز بن يسار المزني رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( يا أيها الناس، توبوا إلى الله واستغفروه ، فإني أتوب في اليوم مائة مرة)) [ رواه مسلم].
واته: له الأعز كوری یساری ئه‌لموزه‌نی (خوای لێ ڕازی بێت) وتی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ئه‌ی خه‌ڵكینه ته‌وبه بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای خوا، من خۆم له ڕۆژێكدا سه‌د جار ته‌وبه ده‌كه‌م له خزمه‌ت خوادا).
ڕاڤه:
ته‌وبه‌كردن بریتیه له گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه له گوناهو تاوان بۆ گوێڕایه‌ڵی وبه‌ندایه‌تی خوای گه‌وره.
وه‌هه‌ر مرۆڤێك ته‌وبه بكات وبگه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌وه دوو سوودی بۆی هه‌یه:
یه‌كه‌م: فه‌رمانی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی جێبه‌جێ كردوه، وه له جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی هه‌موو چاكه وپه‌خته‌وه‌ریه‌كی دونیا ودواڕۆژی تێدایه.
دووه‌م: به‌ده‌ستهێنانی شوێنكه‌وتنی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له ڕۆژێكدا سه‌د جار ته‌وبه‌ی ده‌كرد.
پۆڵینه زانستیه‌كان: