باسی کۆمه‌کی یه‌کتر له‌سه‌ر چاکه وپارێزگاری
وه‌سف كردن
ئه‌گه‌ر خه‌زنه‌دار بیه‌وێت پاداشتی كه‌سی خێرخوازی ده‌ست كه‌وێت، ده‌بێت ئه‌م سیفاتانه‌ی تێدا بێت: موسڵمانیه‌تی، دستپاكی، جێبه‌جێ كردنی فه‌رمان، پێ خۆشنووده.
- 1
باسی کۆمه‌کی یه‌کتر له‌سه‌ر چاکه وپارێزگاری
PDF 385.9 KB 2019-05-02
- 2
باسی کۆمه‌کی یه‌کتر له‌سه‌ر چاکه وپارێزگاری
DOC 3.9 MB 2019-05-02
وه‌صفی فراوان
باسی کۆمه‌کی یه‌کتر له‌سه‌ر چاکه وپارێزگاری
] kurdish – كوردی – كردي [
پشتیوان صابر عزیز
2014 - 1435
باب التعاون على البر والتقوى
« باللغة الكردية »
بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1435
باسی کۆمه‌کی یه‌کتر له‌سه‌ر چاکه وپارێزگاری
ئایه‌تی قورئانی پیرۆز:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى }[المائدة:2] .
واتا: وه کۆمه‌کی یه‌کتری بکه‌ن له‌سه‌ر چاکه و پارێزگاری.
فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رﷺ:
عن أَبي موسى الأشعري t ، عن النَّبيّ ﷺ ، أنَّه قَالَ : (( الخَازِنُ المُسْلِمُ الأمِينُ الَّذِي يُنفِذُ مَا أُمِرَ بِهِ فيُعْطيهِ كَامِلاً مُوَفَّراً طَيِّبَةً بِهِ نَفْسُهُ فَيَدْفَعُهُ إِلَى الَّذِي أُمِرَ لَهُ بِهِ ، أحَدُ المُتَصَدِّقين )) مُتَّفَقٌ عَلَيهِ.
واتا: (أبو موسى الأشعري) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (به‌ڕاستی خه‌زنه‌داری موسڵمانی ده‌ستپاك كه [فه‌رمان] جێبه‌جێ ده‌كات وبه‌ته‌واوی پێی خۆشنوودهو ده‌یدات به‌و كه‌سه‌ی كه‌فه‌رمانی پێدراوه، به‌یه‌كێك له‌خێرخوازان ده‌درێته قه‌ڵه‌م).
ڕاڤه وروونكردنه‌وه:
1- ده‌بێت خه‌ڵكی هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن له‌سه‌ر چاکه وپارێزگاری.
2- ئه‌گه‌ر خه‌زنه‌دار بیه‌وێت پاداشتی كه‌سی خێرخوازی ده‌ست كه‌وێت، ده‌بێت ئه‌م سیفاتانه‌ی تێدا بێت: موسڵمانیه‌تی، دستپاكی، جێبه‌جێ كردنی فه‌رمان، پێ خۆشنووده.
3- خه‌زنه‌دار ده‌بێت ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی له لایه‌تی به پاكی وبێگه‌ردی ڕاده‌ستی ئه‌و كه‌سه‌ی بكات كه فه‌رمانی پێدراوه.
4- خه‌زنه‌دار ده‌بێت ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی له لایه‌تی به بێ كه‌م وكورتی ومننه‌ت كردن ڕاده‌ستی ئه‌و كه‌سه‌ی بكات كه فه‌رمانی پێدراوه..
5- نابێت خه‌زنه‌داری ئه‌مین وده‌ستپاك ته‌مبه‌ڵی بكات له جێبه‌جێ كردنی فه‌رماندا.
6- خه‌زنه‌داری بێباوه‌ڕ ئه‌گه‌ر ئه‌مینیش بێت هیچ ئه‌جر وپاداشتی نیه له دواڕۆژدا.
7- ئه‌و كه‌سه‌ی ڕێنمونی كه‌سێك بكات بۆ ئه‌نجامدانی كاری چاكه وتاعه، وه‌كو ئه‌وان پاداشتی هه‌یه.
له كۆتاییدا داواكارم له خوای گه‌وره یارمه‌تیمان بدات بۆ كۆمه‌كی كردنی برا موسڵمانه‌كانمان له‌سه‌ر چاكه وپارێزگاری.
پۆڵینه زانستیه‌كان: