باسی فه‌رمان به‌دانه‌وه‌ی سپارده‌‌

وه‌سف كردن

باسی ڕاسپارده‌ فراوانه‌، له‌ بنچینه‌دا بریتیه‌ له‌ سپارده‌ له‌ مافه‌كانی خوای گه‌وره‌ وسپارده‌ له‌ مافه‌كانی مرۆڤ....

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    باسی فه‌رمان به‌دانه‌وه‌ی سپارده‌‌

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    پشتیوان صابر عزیز

    2014 - 1435

    باب الأمر بأداء الأمانة

    « باللغة الكردية »

    بشتيوان صابر عزيز

    2014 - 1435

    باسی فه‌رمان به‌دانه‌وه‌ی سپارده‌‌

    ئایه‌تی قورئانی پیرۆز:

    خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{إِنَّ اللهَ يَأْمُرُكُمْ أَنْ تُؤَدُّوا الأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا } [ النساء : 58].

    واته‌: به‌ڕاستی خوا فه‌رمانتان پێ ده‌کات به‌دانه‌وه‌ی گشت سپارده‌کان بۆ خاوه‌نه‌کانیان.

    فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رﷺ‬ :

    عن أَبي هريرة t : أن رَسُول الله ﷺ‬ ، قَالَ : (( آيةُ المُنافقِ ثلاثٌ : إِذَا حَدَّثَ كَذَبَ ، وَإِذَا وَعدَ أخْلَفَ ، وَإِذَا اؤْتُمِنَ خَانَ )) [مُتَّفَقٌ عَلَيهِ ].

    واته‌: (ابوهریره‌)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (نیشانه‌ی مونافیق سیانه‌: ئه‌گه‌ر قسه‌ی كرد درۆ بكات، ئه‌گه‌ر به‌ڵێنیدا نه‌یباته‌ سه‌ر، ئه‌گه‌ر سپارده‌ی لادانرا خیانه‌تی لێبكات).

    ڕاڤه‌ وروونكردنه‌وه‌:

    یه‌كه‌م: باسی ڕاسپارده‌ فراوانه‌، له‌ بنچینه‌دا بریتیه‌ له‌ سپارده‌ له‌ مافه‌كانی خوای گه‌وره‌ وسپارده‌ له‌ مافه‌كانی مرۆڤ.

    دووه‌م: خوای گه‌روه‌ بۆ خۆی فه‌رمانی كردوه‌ به‌دانه‌وه‌ی گشت سپارده‌کان، ئه‌مه‌ش گرنگی ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ ده‌گه‌یه‌نێت. ‌

    سێهه‌م: ‌دانه‌وه‌ی سپارده‌ به‌ خاوه‌نه‌که‌ی مانای پارێزگاركردنی‌ سپارده‌كه‌یه‌.

    چواره‌م: دانه‌وه‌ی سپارده‌ نیشانه‌ی باوه‌ڕداریه‌.

    پێنجه‌م: مونافیق ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌وا به‌ ڕواڵه‌ت ئیسلام پیشان ده‌دات وبه‌نهێنیش كوفر ده‌شارێته‌وه‌.

    شه‌شه‌م: یه‌كێك له‌ نیشانه‌كانی مونافیق ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر سپارده‌ی لادانرا خیانه‌تی لێبكات.

    له‌ كۆتاییدا داواكارم له‌ خوای گه‌وره‌ یارمه‌تیمان بدات بۆ پاراستنی گشت سپارده‌كان.