ناوه‌ندگیری له گرێبه‌ستی
داواكاری بۆ دروستكردنی شتێك (الاستصناع)
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1436
الوساطة في عقد استصناع
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق القسم الكردي في موقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1436
ناوه‌ندگیری له گرێبه‌ستی
داواكاری بۆ دروستكردنی شتێك (الاستصناع)
ئـه‌م پـرسیــاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : من حه‌زم له كڕینی زه‌وی (یان خانوو) یه‌ك بوو، ئه‌كه‌وێته نێو پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوونه‌وه كه تا ئێستاش خه‌ریكی كاركردنن تیایدا، مه‌به‌ستیش له كڕینی ئه‌م خانو‌وه ئه‌وه‌یه پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م بیفرۆشمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قازانجێكی لێ بكه‌م، له‌كاتی واژووكردنی گرێبه‌ستی كڕین وفرۆشتنی ئه‌و خانووه‌دا ڕێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ده‌بێت بده‌م به خاوه‌نی پڕۆژه‌كه كه به‌شێكه له‌نرخی خانووه‌كه، پاش ئه‌وه من ده‌گه‌ڕێم به شوێن كڕێارێكدا تاوه‌كو ئه‌و خانو‌وه ته‌واو نه‌كراوه‌ی پێ بفرۆشمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی قازانجێك به‌ده‌ست بهێنم، به‌ڵام هێنده هه‌یه له‌م حاڵه‌ته‌دا گرێبه‌ستی كڕین وفرۆشتنه‌كه ته‌نها له‌نێوانی ئه‌م كڕیاره تازه و خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌دایه، ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ش زۆر به‌ربڵاوه له‌نێو هه‌موو خه‌ڵكیدا، ئایا ئه‌م جۆره كڕین وفرۆشتن ومامه‌ڵه‌یه دروسته ؟ وه ئه‌گه‌ر دروست نییه ئایا ده‌بێت چی بكه‌ین تاوه‌كو مامه‌ڵه‌كه به پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت ؟
وه ئایا حوكمی وه‌رگرتنی (عموله) چیه ئه‌گه‌ر هاتوو من وه‌ری بگرم وه‌ك نێوه‌ندگیرێك له‌نێوان كڕیاره تازه‌كه و خاوه‌ن پڕۆژه‌كه‌دا ؟ وه ئایا ئه‌گه‌ر دروست نییه، چی بكه‌م تاوه‌كو مامه‌ڵه‌كه به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت ؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
يه‌كه‌م : دروسته عه‌قارات و خانوبه‌ره له‌كاتێك كه ته‌واو نه‌بووبێت وسه‌رگه‌رمی كاردن بیت تێیدا به پاره‌ی حازر يان به (قسط) كڕین وفرۆشتنی پێوه بكرێت، ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی گرێبه‌ستی داواكاری دروستكردن ( عقد الاستصناع )، گرێبه‌ستی داواكاری دروستكردنیش وه‌ك گرێبه‌ستی (سه‌له‌م) وایه، به‌ڵام له‌ڕووی هه‌ندێك حوكمه‌وه له گرێبه‌ستی (سه‌له‌م) فراوانتره، له گرێبه‌ستی سه‌له‌مدا ئه‌و كاڵایه‌ی كڕین وفرۆشتنی پێوه ده‌كرێت ده‌بێت نرخه‌كه‌ی پێش وه‌رگرتنی كاڵه‌كه به‌یه‌كجار ته‌سلیم بكرێت، به‌ڵام له گرێ به‌ستی داواكاری دروستكردندا ( الاستصناع) دروسته نرخه‌كه‌ی پێشتر ته‌سلیم بكرێت، یان به‌شێوه‌ی به‌ش به‌ش ( تقسیط) .
له (الموسوعة الكویتیة) دا هاتووه و ده‌ڵێت : " يجوز عقد الاستصناع - وهو عقد مقاولة مع أهل الصّنعة على أن يعمل شيئاً - مع أنّه يخالف القواعد ؛ لأنّه عقد على المعدوم ، إلاّ أنّه أجيز للحاجة الماسّة إليه وفي منعه مشقّة وإحراج " [ الموسوعة الفقهية " (25/192)] .
واتا : گرێبه‌ستی ( الاستصناع) گرێ به‌ستێكی دروسته، كه بریتیه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌هلی (صنعه‌ت) دروستكردنی جۆرێكن له كه‌لوپه‌ل ڕێك بكه‌ویت له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داخوازی خۆت شتێكت بۆ دروست بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م گرێبه‌سته پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی كڕین وفرشتنه، چونكه گرێ به‌سته له‌سه‌ر شتێكی نادیار، به‌ڵام له‌به‌ر پێداویستی زۆری خه‌ڵكی وداخوازیان بۆی زانایان ڕیگایان پێداوه، چونكه ڕێگری كردن لێی ده‌بێته هۆی ناڕه‌حه‌تی و مه‌شه‌قت بۆ خه‌ڵك .
به نسبه‌ت ئه‌و گرێبه‌سته‌ی جه‌نابیشته‌وه دروست نییه ئه‌و خانوه‌ی كڕیوته بیفرۆشیت به‌یه‌كێكی تر تاوه‌كو وه‌ری نه‌گریت و نه‌بێته موڵكی ته‌واوی خۆت، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕیوایه‌ته : ( نهى أن يبيع الرجل ما ليس عنده ) [ رواه الترمذي (1232) ، والنسائي (4613) ، وأبو داود (3503) ، وابن ماجه (2187) ، وأحمد (14887) ، وصححه الألباني في " إرواء الغليل" (1292). ونهى عن ربح ما لم يضمن . رواه الترمذي (1234) وقال: وهذا حديث حسن صحيح، وأبو داود (3504) ، والنسائي (4629) ، وابن ماجه (2188) ، وأحمد (6591) ، وصححه الألباني في " الصحيحة" (1212) ] .
واتا: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ڕێگری كردووه له‌و كه‌سه‌ی كه كاڵایه‌ك بفرۆشێت وئه‌و خاوه‌نی نه‌بێت .
تۆیش ئێستا كه ئه‌و خانو‌وه ده‌فرۆشیت هێشتا نه‌بووه به موڵكی تۆ، قازانجیش له شتێك ده‌كه‌یت كه تۆ زه‌مانی نیت ئه‌گه‌ر فه‌وتان یان ڕوخانی به‌سه‌ردا هات .
ڕێگا چاره‌یش بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه ئه‌وه‌یه ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه ئه‌نجامت داوه له‌گه‌ڵ خاوه‌نی پڕۆژه‌كه هه‌ڵی بوه‌شێنیته‌وه، پاشان خاوه‌نی پڕۆژه‌كه له‌گه‌ڵ كڕیاڕه نوێیه‌كه‌دا ڕێك بكه‌ون له‌سه‌ر كڕینی ئه‌و خانو‌وه، جه‌نابیشت ته‌نها وه‌ك نێوه‌ندگیرێك بیت له نێوانیاندا – داوای ده‌ڵاڵانه‌ی خۆت له‌هه‌ردوو لا بكه‌یت – چونكه ڕواڵه‌تی پرسیاركه‌ی جه‌نابت ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت كه ئێمه لێی تێگه‌یشتوین، چونكه گرێبه‌سته‌كه ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان كڕیاڕه تازه‌كه و خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌دایه، نه‌ك جه‌نابت و كڕیاره‌كه‌دا .
ئه‌و پێشه‌كیشه كه داوته به خاوه‌نی پڕۆژه‌كه ده‌توانیت وه‌ری بگریته‌وه له كڕیاڕه‌كه، وه ده‌شتوانی له بریتی ئه‌و نێوه‌ند گیریه‌دا قازانجێك وه‌ك ده‌ڵاڵانه وه‌ربگریت .
دووه‌م : به‌نسبه‌ت ناوه‌ندگیریه‌كه‌شته‌وه له نێوان كڕیاری یه‌كه‌م وكڕیاری دووه‌م، كه پێی ده‌ڵێن (ده‌ڵاڵی) له سه‌ر ڕای په‌سه‌ند وصه‌حیحی زانایان كارێكی دروسته و وه‌رگرتنی ده‌ڵاڵانه‌یش (كرێیه‌ك) له‌هه‌ردوو لای كڕیار و فرۆشیار به‌پێی ڕێكه‌وتنی نێوانیان هیچ گرفتێكی تێدا نییه و دروسته .
له‌باره‌ی وه‌رگتنی كرێی ده‌ڵاڵانه‌یش پرسیار كرا له شێخ ابن باز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) :
به‌ڕێزیان له‌وه‌ڵامدا ووتیان :
هیچ گرفتێكی نییه كه ده‌ڵاڵ كرێی خۆی وه‌ربگرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی خانوویه‌ك یان پارچه زه‌ویه‌ك یان ووشترێك یان مه‌رێك یان به‌نده‌یه‌ك ده‌فرۆشێت، هیچی تێدا نییه كه ده‌ڵاڵانه‌ی خۆی وه‌ربگرێت، [ له‌ماڵپه‌ڕی شیخ ابن بازه‌وه وه‌رگیراوه ] .
جا مادام دروسته بۆ كڕیاری یه‌كه‌م بگه‌رێت به دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك ئه‌م خانو‌وه یان ئه‌م زه‌ویه بكڕێت، له‌هه‌مان كاتدا گرێبه‌ستی كڕینی خانووه‌كه‌ی یان زه‌ویه‌كه له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌یدا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، هیچ گرفتێك نییه كه خۆی بگه‌ڕێت به شوێن كڕیارێكی تردا كه زه‌ویه‌كه‌ی لێ بكرێت، یان له‌ڕێگای نێوه‌ن گێرێكه‌وه بێت .
له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش، هیچ گرفتێك نییه بۆ جه‌نابت كه ببیت به نێوه‌ندگیر له‌م مامه‌ڵه‌یه‌دا، پاش ئه‌وه‌ی تۆ گرێبه‌سته‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خاوه‌ن عه‌قاره‌كه‌دا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .