ئايا توڕه‌ بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) له‌و كه‌سه‌ی كه‌ فاطمه‌ توڕه‌ ده‌كات، ئه‌وه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت كه‌ فاطمه‌ مه‌عصوم و گوناهكه‌ر نه‌بێت ()

موحه‌مه‌د صاڵح المنجد

 

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه : " هه‌ندێك له‌ شیعه‌ی ڕافزه‌ ئه‌و ئیشكاله‌ دروست ده‌كه‌ن بۆ خه‌ڵكی، گوایه‌ فاطمه‌ی مه‌عصوم بێت ( خوای لێ ڕازی بێت ) ئه‌ویش به‌ڵگه‌ی به‌و فه‌رمووده‌یه ده‌هێننه‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی : ( فاطمة بضعة مني فمن أغضبها فقد أغضبني ) واتا : فاطمه‌ پارچه‌یه‌كه‌ له‌من، هه‌ركه‌سێك ئه‌و توڕه‌ بكات، ئه‌وه‌ بیگومان منی توڕه‌ كردوووه‌، ده‌ڵێن : مادام توڕه‌ كردنی فاطمه‌ ( خوای لێ ڕازی بێت )‌ توره‌ بوونی پێغه‌مبه‌ری لێده‌كه‌وێته‌وه‌، توه‌ڕه‌ كردنی پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) توڕه‌ بوونی خوای گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، بۆیه‌ فاطمه‌ ( خوای لێ ڕازی بێت ) هه‌روا له‌سه‌ر هیچی به‌تاڵ توره‌ نابێت، كه‌واته‌ : فاطمه‌ مه‌عصومه‌، ئایا ئێوه‌ وه‌ڵامتان چیه‌ بۆ ئه‌م ئیشكاله‌ ؟

|

 ئايا توڕه‌ بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) له‌و كه‌سه‌ی كه‌ فاطمه‌ توڕه‌ ده‌كات، ئه‌وه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت كه‌ فاطمه‌ مه‌عصوم و گوناهكه‌ر نه‌بێت ؟

< كوردي >

شێخ محمد صالح المنجد

—™

وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

هل يؤخذ من غضب النبي صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لغضب فاطمة أنها معصومة

< كردي >

محمد بن صالح المنجد

—™

ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز

 ئايا توڕه‌ بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) له‌و كه‌سه‌ی كه‌ فاطمه‌ توڕه‌ ده‌كات، ئه‌وه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت كه‌ فاطمه‌ مه‌عصوم و گوناهكه‌ر نه‌بێت ؟

ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌لام كراوه‌ :

پرسیار : هه‌ندێك له‌ شیعه‌ی ڕافزه‌ ئه‌و ئیشكاله‌ دروست ده‌كه‌ن بۆ خه‌ڵكی، گوایه‌ فاطمه‌ی مه‌عصوم بێت ( خوای لێ ڕازی بێت ) ئه‌ویش به‌ڵگه‌ی به‌و فه‌رمووده‌یه ده‌هێننه‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی : ( فاطمة بضعة مني فمن أغضبها فقد أغضبني ) واتا : فاطمه‌ پارچه‌یه‌كه‌ له‌من، هه‌ركه‌سێك ئه‌و توڕه‌ بكات، ئه‌وه‌ بیگومان منی توڕه‌ كردوووه‌، ده‌ڵێن : مادام توڕه‌ كردنی فاطمه‌ ( خوای لێ ڕازی بێت )‌ توره‌ بوونی پێغه‌مبه‌ری لێده‌كه‌وێته‌وه‌، توه‌ڕه‌ كردنی پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) توڕه‌ بوونی خوای گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، بۆیه‌ فاطمه‌ ( خوای لێ ڕازی بێت ) هه‌روا له‌سه‌ر هیچی به‌تاڵ توره‌ نابێت، كه‌واته‌ : فاطمه‌ مه‌عصومه‌، ئایا ئێوه‌ وه‌ڵامتان چیه‌ بۆ ئه‌م ئیشكاله‌ ؟

وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

بێگومان شیعه‌ی ڕافزه‌ گه‌ل وقه‌ومێكی سه‌رسه‌ختن، چونكه‌ هه‌میشه‌ خه‌ریكی ئه‌وه‌ن هه‌ندێك شوبهه‌ی بێ بنه‌ما بجوڵێنن، هینده‌ی ده‌ڵێنه‌وه‌ تاوه‌كو لای خه‌ڵكی وه‌ك ڕاستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر پێشانی بده‌ن، دواتریش ده‌یخه‌نه‌ به‌رده‌م خه‌ڵكی نه‌خوێنه‌وار بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به‌ به‌ڵگه‌ به‌سه‌ریانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ شاره‌زای كردبیت له‌ دینه‌كه‌ی خۆی، یان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆلای زانایان و ئه‌هلی عیلم، بیگومان ته‌واوی ئه‌و گومان و فڕوفێڵانه‌ی بۆ ئاشكرا ده‌بێت، بۆی ده‌ركه‌ویت كه‌ چه‌ندێك به‌لگه‌كانیان لاواز و كه‌م نرخن، وه‌ك ئه‌و شوبهه‌ و گومانه‌ی كه‌ ئه‌م برایه‌ پرسیاری له‌باره‌وه‌ كردووه‌، وه‌ڵامی ئه‌م گومانه‌یش له‌ چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌ :

یه‌كه‌م : شیعه‌ی ڕافزه‌ به‌ڵگه‌ به‌م فه‌رمووده‌یه‌ ده‌هێننه‌وه‌، وزۆریش دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ئه‌بو به‌كری صدیق ( خوای لێ ڕازی بیت ) له‌سه‌ر ناهه‌ق بووه‌، چونكه‌ فاطمه‌ی توڕه‌ كردووه‌ كاتیك داوای میراتی باوكی لێكرد و ئه‌ویش پێی نه‌دا و مه‌نعی كرد،جا مادام ئاوا بێت، كه‌واته‌ ئه‌بو به‌كر فاطمه‌ی توڕه‌ كردووه‌، ئه‌گه‌ر فاطمه‌یشی تووڕه‌ كرد، واتا : پێغه‌مبه‌ری خوای ( صلی الله علیه وسلم ) تووڕه‌ كردووه‌، له‌ كۆتایشه‌وه‌، واتا : خوای گه‌وره‌ی توره‌ كردووه‌، ئه‌مه‌ش له‌ بێ عه‌قڵی و نه‌زانینیانه‌وه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ له‌ بنه‌مادا له‌سه‌ر ئیمامی عه‌لی هاتووه‌ ( خوای لێ ڕازی بێت ) وه‌ك بوخاری و موسلیم ڕیوایه‌تیان كردووه‌ له‌ موسه‌وری كوڕی مه‌خره‌مه‌وه‌، كه‌ ووتویه‌تی : عه‌لی داوای كچه‌كه‌ی ئه‌بو جه‌هلی كردو چوویه‌ داخوازی، ئه‌وه‌ بوو فاطمه‌ بیستیه‌وه‌ و هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وپێی ووت : هۆزه‌كه‌ت وا گومان ده‌به‌ن كه‌ تۆ له‌سه‌ر خاتری كچه‌كانت توره‌ نابیت، ئه‌وه‌ عه‌لیه‌ چوه‌ته‌ داخوازی كچه‌كه‌ی ئه‌بو جه‌هل، پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ستایه‌ سه‌رپێ، ڕوای فه‌رمووده‌كه‌ ده‌ڵێت : گوێم لێ بوو كاتێك شه‌هاده‌تی هێناو و پاشان فه‌رمووی : كیژی خۆم له‌ ئه‌بوالعاصی كوڕی ڕه‌بیع ماره‌ بڕی و ئه‌ویش قسه‌ی بۆ كردم وپاشان به‌ڕاستیشی زانیم، بێگومان فاطمه‌ پارچه‌یه‌كه‌ له‌من، به‌ڕاستی پێم ناخۆشه‌ كه‌ تووشی زیان و خراپه‌ ببێت، سوێند بیت به‌خوا كیژی پێغه‌مبه‌ری خوا و كیژی دوژمنی خوا ( مه‌به‌ستی پێی ئه‌بو جه‌هل بوو ) لای پیاوێك پێكه‌وه‌ كۆ نابنه‌وه‌، ئه‌وه‌ بوو عه‌لی داخوازیه‌كه‌ی واز لێهێنا، له‌ ڕیوایه‌ته‌كه‌ی بوخاریدا به‌م شێوه‌یه‌ هاتووه‌: فاطمه‌ پارچه‌یه‌كه‌ له‌من، هه‌ركه‌سێك ئه‌و توره‌ بكات ئه‌وه‌ بیگومان منی توڕه‌ كردووه‌ .

به‌ وورد بوونه‌وه‌ له‌ ڕیوایه‌ته‌كه‌ ده‌رده‌كه‌ویت ئه‌گه‌ر كه‌سێك ڕووی ڕه‌خنه‌ وگله‌یی ئاڕاسته‌ بكرێت، ئه‌وه‌ بێگومان ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی عه‌لی بكرێته‌وه‌ ( خوای لێ ڕازی بێت )، چونكه‌ هۆكاری ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئه‌و چووبویه‌ داخوازی كیژی ئه‌بو جه‌هل، بۆ ئه‌وه‌ی بیهێنێت، ئه‌وه‌ بوو فاطمه‌یش تووڕه‌ بوو، زانایانی ئوصول یش له‌ بنه‌ما و قاعیده‌یه‌كی ئوصولیدا ووتویانه‌ : ( العبرة بعموم اللفظ لا بخصوص السبب ) واتا : په‌ند و گرنگ له‌ به‌ڵگه‌ كاندا به‌ گشتگیری له‌فزه‌كانیانه‌ نه‌وه‌ك به‌ تایبه‌تمه‌ندی هۆكاری ووتنه‌كانیان )، به‌ڵام ئه‌وه‌شیان ووتوه‌ : ئه‌و هۆكاره‌ی كه‌ به‌ڵگه‌كه‌ی بۆ ووتراوه‌ یه‌كه‌مجار حوكمی به‌لگه‌كه‌ شمولی ئه‌و ده‌كات، وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت لێی ده‌ربهێنرێت و لێی دوور بخرێته‌وه‌، جا ئه‌گه‌ر ڕافزه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ بكه‌ن به‌ به‌ڵگه‌ بۆ خراپی ئه‌بو به‌كر 0 خوای لێ ڕازی بێت ) ئه‌وا له‌ جه‌هل و نه‌زانین و شه‌یتانیانه‌وه‌یه‌ كه‌ بیانه‌وێت ئه‌م زه‌مكردنه‌ ئه‌گه‌ر دروست بێت بۆ ئه‌بو به‌كر، ئه‌وا پێش ئه‌و ده‌بێت ئیمامی عه‌لی بگرێته‌وه‌ ( خوای لێ ڕازی بێت ) .

دووه‌م : ئه‌و تووڕه‌ بوونه‌ی كه‌ له‌ فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه‌، وه‌ك باسمانكرد، ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێن كه‌ فاطمه‌ مه‌عصوم وگوناهكار نه‌بێت، وه‌ك شیعه‌ی ڕافزی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، نه‌خێر به‌لكو به‌لگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ست و سۆزی كیژه‌كه‌ی مه‌به‌ست بووه‌، ئه‌ویش به‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی فاطمه‌ توور بكات ئه‌ویش تووڕه‌ ده‌كات، ئه‌ویش به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ ڕیوایته‌كه‌ی موسلیمدا هاتووه‌ : ( ) واتا : فاطمه‌ پارچه‌یه‌كه‌ له‌من، ئه‌و شته‌ی ئه‌و ئازار بدات منیش ئازار ده‌دات، ئه‌م ئازاردانه‌ بۆ كه‌سی پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ ( صلی الله علیه وسلم ) وهیچ په‌یوه‌ندی به‌ مه‌عصومیه‌ته‌وه‌ نییه‌، هه‌روه‌ك شیعه‌ی ڕافزه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن .

سێهه‌م : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌ چه‌ند فه‌رموده‌یه‌كی صه‌حیحی تردا فه‌رموویه‌تی : هه‌ركه‌سێك گوێڕایه‌ڵی من بكات ئه‌وه‌ بێگومان گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ كردووه‌، وه‌ هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچی من بكات ئه‌وه‌ بێگومان سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ی كردووه‌، وه‌ هه‌ركه‌سێك گوێرایه‌ڵی كاربه‌ده‌ستێكی من بكات، ئه‌وه‌ بێگومان گوێرایه‌ڵی منی كردووه‌، وه‌ر هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچی كاربه‌ده‌ستێكی من بكات، ئه‌وه‌ بێگومان سه‌رپێچی منی كردووه‌، له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه‌ به‌ یه‌كده‌نگی هه‌موو لایه‌ك ( به‌ شیعه‌یشه‌وه‌ ) ئه‌وه‌ وه‌رناگیرێت كه‌ كاربه‌ده‌سته‌كانی ئیسلام مه‌عصوم و بێگوناه بن، به‌ڵكو هه‌ندێك له‌و كاربه‌ده‌ست وئه‌میرانه‌ش كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بۆ ئه‌نجامدانی كارێك ناردبوونی، كه‌وتونه‌ته‌ هه‌ڵه‌ و كه‌موكورتیشه‌وه‌، كه‌ پێچه‌وانه‌ی قورئان وسونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا بووه‌، بۆ نموونه‌ ئیمامی عه‌لی ده‌گێڕێته‌وه‌ : كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌سته‌یه‌ك له‌ هاوه‌ڵانی بۆ جێگایه‌ك ڕوانه‌ كرد و یه‌كیك له‌ پیاوانی ئه‌نصاری كرده‌ به‌رپرسیان و فه‌رمانی پێكردن كه‌ گوێرایه‌لێ بن، پاش ئه‌وه‌ی ڕۆشتن، ئه‌م به‌رپرسه‌ ئه‌ناصریه‌ خۆی تووره‌ كرد و به‌ هاوه‌ڵه‌كانی ووت : مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی پێ نه‌كردن كه‌ گوێرایه‌ڵی من بن ؟ ووتیان : به‌ڵێ فه‌رمانی پێكردین، ئه‌مجا به‌رپرسه‌كه‌یان پێی ووتن : ئاده‌ی دارم بۆ كۆ بكه‌نه‌وه‌، ئه‌وانیش بۆیان كۆكرده‌وه‌، ئه‌مجا فه‌رمانی پێكردن : ئاده‌ی ئاگری تێ به‌ربده‌ن، ئه‌وانیش ئاگریان تێ به‌ردا، ئه‌مجا فه‌رمانی پێكردن : ئاده‌ی بچنه‌ ناویه‌وه‌، ئه‌وانیش خه‌ریك بوون بچنه‌ ناویه‌وه‌،هه‌ندێكیان نه‌یانهێشت ئه‌وانی تر بچنه‌ ناو ئاگره‌كه‌وه‌، و ووتیان : ئیمه‌ بۆیه‌ ڕامان كرد بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) تاوه‌كو له‌ ئاگر ڕزگارمان بیت، به‌و شێوه‌یه‌ مانه‌وه‌ تاوه‌كو ئاگره‌كه‌ كوژایه‌وه‌ و دامرده‌وه‌، ئه‌وه‌ بوو به‌رپرسه‌كه‌شیان تووڕه‌ییه‌كه‌ی نیشته‌وه‌، ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ گه‌شته‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌ویش فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر بهاتایه‌ بچونایه‌ته‌ ناو ئه‌و ئاگره‌وه‌، ئه‌وا هه‌تا ڕۆژی دوایی لێی نه‌ده‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ گوێرایه‌ڵی به‌رپرسه‌كان ده‌بێت له‌سه‌ر كاری باش و خێر بێت، بۆیه‌ ده‌بینین پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) گوێرایه‌ڵی به‌رپرسانی به‌مه‌رجی كاری خێر به‌ پێویست زانیوه‌، هه‌روه‌ها توڕه‌یی فاطمه‌ش كه‌ ده‌وترێت تووڕه‌ی پێغه‌مبه‌ری ( صلی الله علیه وسلم ) لێده‌كه‌وێته‌وه‌، بێگومان ئه‌گه‌ر هاتوو تووره‌ بوونی فاطمه‌ له‌سه‌ر كارێكی باش بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو تووڕه‌ بوونی فاطمه‌ له‌ به‌رامبه‌ر شه‌رعی خوادا بێت، ئه‌وا كاری باش وچاك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شه‌رعی خوا جێ به‌جێ بكرێت، ئه‌گه‌ر تووڕه‌ بوونی فاطمه‌شی لێ بكه‌وێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بینین پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : سوێند بیت به‌خوا ئه‌گه‌ر فاطمه‌ی كچی موحه‌مه‌د دزی بكات ده‌ستی ده‌بڕم، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ئه‌ی فاطمه‌ ده‌روون و نه‌فسی خۆتان به‌‌خوای گه‌وره‌ بفرۆشن، چونكه‌ من ناتوانم لای خوای گه‌وره‌ هیچ شتێكیتان بۆ بكه‌م، له‌مال وسامانم چیتان ده‌وێت داوام لێ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ فاطمه‌ مه‌عصوم و بێ گوناه نییه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانن زیاتر سه‌ری په‌رتووكی ( منهاج السنة النبویة به‌رگی 4/ لاپه‌ڕه‌ 250 بكه‌ن ) .

خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ ..

سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام ..