ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له نوێژخوێنان له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت نوێژیان كرد و له‌كاتی نوێژدا كاره‌با كوژایه‌وه
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
إذا صلى بعض المأمومين خارج المسجد وانقطع التيار الكهربائي
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له نوێژخوێنان له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت نوێژیان كرد و له‌كاتی نوێژدا كاره‌با كوژایه‌وه
پرسیار : دره‌نگ هاتم بۆ نوێژی خه‌وتنان ( عشاء ) و كاتی گه‌شتمه ئه‌وێ له‌ناو مزگه‌وت جێگا نه‌مابوو، ناچار له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت نوێژه‌كه‌مان كرد، به‌ڵام له ڕكاتی كۆتاییدا ته‌زووی كاره‌با كوژایه‌وه و ده‌نگی مایكرۆفۆنه‌كان نه‌مان و گوێمان له‌ده‌نگی ئیمامه‌كه نه‌ما، ئایا له حاڵه‌تێكی ئاوه‌هادا چی بكه‌ین ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ندێك له نوێژخوێنه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت نوێژیان كرد، و له‌به‌ر بچڕانی ته‌زووی كاره‌با نه‌یانتوانی شوێن ئیمامه‌كه بكه‌ون، له‌حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه‌دا باش وایه وكارێكی ڕێگا پێدراویشه كه یه‌كێك له‌و نوێژخوێنانه‌ی له ده‌رگای مزگه‌وته‌كه‌وه نزیكه ده‌نگ به‌رز بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نوێژخوێنه‌كانی تری ده‌ره‌وه گوێ بیستی ببن و بتوانن شوێنی ئیمامه‌كه بكه‌ون، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌یان نه‌كرد ئه‌وا باشتر وایه یه‌كێك له‌م دوو كاره بكه‌ن :
یه‌كه‌م : هه‌ركه‌سه‌یان به جیا نوێژ بۆ خۆی بكات .
دووه‌م : یان یه‌كێك له نوێژخوێنه‌كان ببێت به ئیمامی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ن و نوێژه‌كه‌یان به جماعه‌ت ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ی دواییان باشتر و خێرتره، بۆ ئه‌وه‌ی نوێژخوێنه‌كان به‌هۆی گوێ لێ نه‌بوونیان له ئیمامه‌كه تووشی دڵه‌ڕاوكێ و ڕاڕای نه‌بن .
له‌م باره‌یه‌شه‌وه پرسیاریان كرد له شێخ محمد بن صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه بوو : كۆمه‌ڵه كه‌سێك له ژێر زه‌مینی مزگه‌وت نوێژی هه‌ینیان كرد، به‌ڵام له‌كاتی ئه‌نجامدانی نوێژه‌كه‌دا ته‌زووی كاره‌با بچڕا، و نوێژخوێنه‌كان گوێیان له ده‌نگی ئیمامه‌كه نه‌ما، له‌م كاته‌دا یه‌كێك له نوێژخوێنه‌كان پێش ئه‌وانی تر كه‌وت و بوو به ئیمامیان و نوێژه‌كه‌ی به جه‌ماعه‌ت بۆ كردن، ئایا حوكمی ئه‌م كه‌سانه چیه، له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه به‌شێوه‌یه‌كیش پێشیان كه‌وت نوێژی هه‌ینی بۆ ئه‌نجامدان، وه ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێش نه‌كه‌وتایه چی‌یان بكردایه، ئایا دروست بوو هه‌ركه‌سه و بۆخۆی نوێژه‌كه‌ی بكردایه ؟ وه ئه‌گه‌ر دروست بێت، ئایا نوێژه‌كه‌یان وه‌ك نوێژی هه‌ینی بكه‌ن، یان وه‌ك نوێژی ئاسایی نیوه‌ڕۆ ؟ ئه‌مه‌ش كاتێك بوو به ته‌واوی گوێبیستی ووتاری ووتاربێژه‌كه بوون، وله‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا یه‌ك ڕكاتیان ئه‌نجامدا ؟
به‌ڕێزیان به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی دایه‌وه :
ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و واقیعه وه‌ك ئه‌وه بێت كه ئه‌و پرسیاركه‌ره باسی لێوه‌كردووه، ئه‌وه نوێژی هه‌ر هه‌موویان ڕاست و دروسته، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی بگات به‌یه‌ك ڕكات نوێژی هه‌ینیدا، ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له سوننه‌تی صه‌حیحدا هاتووه و پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) باسی كردووه ئه‌و كه‌سه گه‌شتوه به هه‌موو نوێژی هه‌ینیدا و ته‌نها له‌سه‌ریه‌تی یه‌ك ڕكاتی تر بكات، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێكیش له‌و نوێژخوێنانه پێشیان نه‌كه‌وت و هه‌ركه‌سه و نوێژه‌كه‌ی بۆ خۆی ئه‌نجامدا، ئه‌وا ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ستانه‌وه و یه‌ك ڕكاتی تریان ئه‌نجامدا، به‌هه‌مان شێوه نوێژه‌كه‌یان دروسته و هیچ ئیشكالێكی نییه، چونكه وه‌ك ئه‌و كه‌سه وایه له ئیمام به ڕكاتێك دوا كه‌وتبێت و كاتێك گه‌یشته مزگه‌وت ئیمام یه‌ك ڕكاتی كردبوو، دوای ئه‌وه‌ی ئیمام سه‌لامی دایه‌وه هه‌ڵده‌سێته‌وه و بۆ خۆی ڕكاتێكی تر ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی گشتگیری ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : « من أدرك ركعة من الصلاة فقد أدرك الصلاة » واتا : هه‌ركه‌سیك بگات به ڕكاتێكی نوێژدا ئه‌وه گه‌یشتوه به نوێژه‌كه‌دا.
خوای گه‌وره زاناتره .
مجموع فتاوى ابن باز ( 12 / 331 )
سه‌رچاوه : سایتی ئیسلام پرسیار وه‌ڵام