ذیكری مه‌شروع له‌كاتی به‌ربانگ كردنه‌وه
< كوردي >
شێخ موحه‌مه‌د كوڕی صالح ئه‌لمونه‌جید
وه‌رگـێران:ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
الذكر المشروع عند الإفطار
< كردي >
الشيخ محمد بن صالح المنجد
ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
ذیكری مه‌شروع له‌كاتی به‌ربانگ كردنه‌وه
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : ئایا حوكمی ئه‌و پاڕانه‌وه وذیكرانه‌ی كه له‌م فه‌رموودانه‌دا هاتوون چیه، كه ده‌ڵێن فه‌رمووده‌كان لاوازن ؟
1- له‌كاتی به‌ربان كردنه‌وه بڵێیت : اللهم لك صمت وعلى رزقك أفطرت " .
2- خوێندنی نزای : " أشهد أن لا إله إلا الله أستغفر الله أسألك الجنة وأعوذ بك من النار "
3- ئایا مه‌شروعه ؟ دروسته، دروست نیه، یان مه‌كروهه، ڕاسته، یان ناڕاسته ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
یه‌كه‌م : ئه‌و نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی كه باستكردووه له‌كاتی به‌ربانگ كردنه‌وه‌دا، له فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازدا هاتووه، كه ئه‌بو داود ڕیوایه‌تی كردووه، به فه‌رمووده‌ی ژماره ( 2358 )، فه‌رمووده‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه : عَنْ مُعَاذِ بْنِ زُهْرَةَ أَنَّهُ بَلَغَهُ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ إِذَا أَفْطَرَ قَالَ: { اللَّهُمَّ لَكَ صُمْتُ وَعَلَى رِزْقِكَ أَفْطَرْتُ }. واتا : موعازی كوڕی زوهره، ده‌گێڕێته‌وه كه پێی گه‌یشتوه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم) له‌كاتی به‌ربانگ كردنه‌وه‌دا ده‌یفه‌رموو : ئه‌ی خوایه بۆ تۆ به‌ڕۆژوو بووم، وه له‌سه‌ر ڕزق و ڕۆزی تۆ به‌ربانگم كرده‌وه .
وه‌ك ووتمان ئه‌م فه‌رمووده‌یه، فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازه، به‌ڵام ئه‌م ڕیوایه‌ته‌ی تر كه هه‌ر ئه‌بو داود به فه‌رمووده‌ی ژماره ( 2357 ) ڕیوایه‌تی كردووه و شێخ محمد ناصر ا‌لدین ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نی داناوه، جێگای ئه‌وه‌ت بۆ پڕ ده‌كاته‌وه، فه‌رمووده‌كه‌ش ئه‌مه‌یه : عن ابن عمر رضي الله عنهما قال كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا أَفْطَرَ قَالَ : ( ذَهَبَ الظَّمَأُ وَابْتَلَّتْ الْعُرُوقُ وَثَبَتَ الأَجْرُ إِنْ شَاءَ اللَّهُ ) .
واتا : عه‌بدوڵای كوڕی عومه‌ر ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم) هه‌ر كاتێك به‌ربانگی بكردایه‌ته‌وه وده‌یفه‌رموو : تینویه‌تیه‌كان ڕۆشتن، وده‌مار وڕه‌گه‌كانی جه‌سته ته‌ڕ وپاراو بوونه‌وه، وپاداشت وثه‌وابی ڕۆژووه‌كه‌شمان لای خوای گه‌وره جێگیر بوو إن شا‌ء الله ..
دووه‌م : سوننه‌ته ڕۆژوه‌وان له‌كاتی ڕۆژوو گرتن و له‌كاتی ڕۆژوو شكاندندا له‌خوای گه‌وره بپاڕێته‌وه و نزا بكات، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی كه ئیمامی ئه‌حمه‌د به فه‌رمووده‌ی ژماره (8030) ڕیوایه‌تی كردووه : عن أبي هريرة رضي الله عنه قال : قُلْنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّا إِذَا رَأَيْنَاكَ رَقَّتْ قُلُوبُنَا وَكُنَّا مِنْ أَهْلِ الآخِرَةِ وَإِذَا فَارَقْنَاكَ أَعْجَبَتْنَا الدُّنْيَا وَشَمَمْنَا النِّسَاءَ وَالأَوْلادَ قَالَ:{ لَوْ تَكُونُونَ أَوْ قَالَ لَوْ أَنَّكُمْ تَكُونُونَ عَلَى كُلِّ حَالٍ عَلَى الْحَالِ الَّتِي أَنْتُمْ عَلَيْهَا عِنْدِي لَصَافَحَتْكُمْ الْمَلائِكَةُ بِأَكُفِّهِمْ وَلَزَارَتْكُمْ فِي بُيُوتِكُمْ وَلَوْ لَمْ تُذْنِبُوا لَجَاءَ اللَّهُ بِقَوْمٍ يُذْنِبُونَ كَيْ يَغْفِرَ لَهُمْ قَالَ قُلْنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ حَدِّثْنَا عَنْ الْجَنَّةِ مَا بِنَاؤُهَا قَالَ لَبِنَةُ ذَهَبٍ وَلَبِنَةُ فِضَّةٍ وَمِلاطُهَا الْمِسْكُ الأَذْفَرُ وَحَصْبَاؤُهَا اللُّؤْلُؤُ وَالْيَاقُوتُ وَتُرَابُهَا الزَّعْفَرَانُ مَنْ يَدْخُلُهَا يَنْعَمُ وَلا يَبْأَسُ وَيَخْلُدُ وَلا يَمُوتُ لا تَبْلَى ثِيَابُهُ وَلا يَفْنَى شَبَابُهُ ثَلاثَةٌ لا تُرَدُّ دَعْوَتُهُمْ الإِمَامُ الْعَادِلُ وَالصَّائِمُ حَتَّى يُفْطِرَ وَدَعْوَةُ الْمَظْلُومِ تُحْمَلُ عَلَى الْغَمَامِ وَتُفْتَحُ لَهَا أَبْوَابُ السَّمَاءِ وَيَقُولُ الرَّبُّ عَزَّ وَجَلَّ وَعِزَّتِي لأَنْصُرَنَّكَ وَلَوْ بَعْدَ حِينٍ} [ ئه‌م فه‌رمووده‌یه شێخ شوعه‌یب ئه‌رناوط له ته‌حقیق كردنی موسنه‌دی ئیمام ئه‌حمه‌دا ده‌ڵێت : ئه‌م فه‌رمووده‌یه فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحه ] .
واتا : ئه‌بو هوره‌یره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ئه‌گێڕێته‌وه و ئه‌ڵێت : ووتمان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئێمه كاتێك جه‌نابت ده‌بینین دڵمه‌كانمان نه‌رم ده‌بێت و ده‌بین به ئه‌هلی دواڕۆژ – واتا دونیامان له‌پش چاو ده‌كه‌وێت -، به‌ڵام كاتێك له‌جه‌نابت جیا ده‌بینه‌وه حه‌زمان له‌دونیا ده‌بێت، وبۆن وبه‌رامه‌ی ژن و ماڵ‌و مناڵ ده‌كه‌ین – واتا : حه‌زمان پێیان ده‌بێت و تێكه‌ڵاوی خۆشیه‌كانی دونیا ده‌بین، له‌وه‌ڵامیاندا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر بهاتایه له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه لای منن بمانایه‌ته‌وه، ئه‌وا فریشته‌كان له له‌پی ده‌سته‌كانیان ته‌وقه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردن، و سه‌ردانیان ده‌كردن له‌ماڵه‌كانی خۆتاندا، وه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێوه تاوان وگوناه نه‌كه‌ن، ئه‌وا خوای گه‌وره گه‌ل وهۆزێكی تر ده‌هێنێت كه تاوان وگوناه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی لێیان خۆش بێت، ئه‌بو هوره‌یره ده‌ڵێت : ووتمان : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌باره‌ی به‌هه‌شته‌وه بۆمان باس بكه، بینا ودیواره‌كانی چۆنن ؟ له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : خشتێكی له زێره، خشتێكی له زیووه، وئه‌وه‌شی له‌ێوانیاندایه - بۆ به‌ستنه‌وه‌ی خشته‌كان – میسكی بۆن خۆشه، وورده به‌رده‌كانیشی مرواری و یاقوتن، گڵه‌كه‌شی زه‌عفه‌رانه، هه‌ركه‌سێك بچێته ئه‌و به‌هه‌شته‌وه، ئاسووده وخۆشبه‌خست ده‌بێت و هه‌رگیز مه‌ئویس نابێت، وه به‌هه‌میشه‌ی تێێدا ده‌مێنێته‌وه و هه‌رگیز نامرێت، جلوبه‌رگه‌كانی هه‌رگیز ناڕزێن، و گه‌نجیه‌تی له به‌هه‌شتدا كۆتایی نایه‌ت و مرۆڤ پیر نابێت، سێ كه‌س نزا وپاڕانه‌وه‌یان ناگێڕێته دواوه، پێشه‌وایه‌كی دادپه‌وه‌ر، وڕۆژوه‌وانێك تا به‌ربانگ ده‌كاته‌وه، وه نزا وپاڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه زوڵم وسته‌می لێكراوه، به هه‌وره‌كان هه‌ڵده‌گیرێن و ده‌رگاكانی ئاسمانی بۆ ده‌كرێته‌وه، په‌روه‌ردگارت پێی ده‌فه‌رموێت : سوێند به عیزه‌ت و گه‌وره‌ی و جه‌لالی خۆم سه‌رت ده‌خه‌م – و تۆڵه‌ت بۆ ده‌كه‌مه‌وه - ئه‌گه‌ر پاش ماوه‌یه‌كی تریش بێت ...
له ڕێوایه‌تی ئیمامی تیرموذیدا به‌م شێویه هاتووه : { وَالصَّائِمُ حِينَ يُفْطِرُ ...}واتا : نزا وپاڕانه‌وه‌ی ڕۆژوه‌وان كاتێك ڕۆژوه‌كه‌ی ده‌شكێنێت، [ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش شێخ محمد ناصر ا‌لدین ئه‌لبانی به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه ] .
جا برای به‌رێز ده‌توانیت هه‌ر نزا وپاڕانه‌وه و داواكاریه‌ك هه‌ته له‌خوای داوا بكه‌یت، داوای به‌هه‌شت كردن و په‌نا گرتن به‌خوا له دۆزه‌خ، ئیستغفار وداوای لێ‌خۆش بوون له په‌روه‌ردگار، جگه له‌مانه‌ش هه‌ر نزا و پاڕانه‌وه‌یه‌كی تری مه‌شروع له‌كاتی ڕۆژوو گرتن و به‌ربانگ كردنه‌وه‌دا له‌خوای كه‌وره پێیان بپاڕێیته‌وه، به‌ڵام نزا ودوعایه‌كی ڕێكخراو به‌و شێوه‌یه‌ی كه باست كردووه " أشهد أن لا إله إلا الله أستغفر الله أسألك الجنة وأعوذ بك من النار " ئێمه به‌رچاومان نه‌كه‌وتووه و پێی شك نابه‌ین ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .