هۆكاره‌كانی‌ دڵ ڕه‌قی و چاره‌سه‌ریان

وه‌سف كردن

یه‌كێك له‌و‌ به‌ڵا گه‌ورانه‌ی كه‌وا ئوممه‌تی ئیسلامی توشی بووه‌، بریتیه‌ له‌ به‌ڵای دڵ ڕه‌ق بوون.
بۆیه‌ خۆشحاڵین كه‌وا له‌م‌ بابه‌ته‌ باسی هۆكاری دڵ ڕه‌ق بوون بكه‌یه‌ن پاشان بزانین چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ چیه‌.

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    هۆكاره‌كانی‌ دڵ ڕه‌قی چاره‌سه‌ریان

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    سه‌رباز حه‌مید كه‌ركوكی

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2013 - 1434

    قسوة القلوب أسبابها وعلاجها

    « باللغة الكردية »

    سرباز حميد

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    هۆكاره‌كانی‌ دڵ ڕه‌قی چاره‌سه‌ریان

    برا وخوشكی موسڵمانم...

    السلام علیكم ورحمه‌ الله وبركاته

    یه‌كێك له‌و‌ به‌ڵا گه‌ورانه‌ی كه‌وا ئوممه‌تی ئیسلامی توشی بووه‌، بریتیه‌ له‌ به‌ڵای دڵ ڕه‌ق بوون.

    بۆیه‌ خۆشحاڵین كه‌وا له‌م‌ بابه‌ته‌ باسی هۆكاری دڵ ڕه‌ق بوون بكه‌یه‌ن پاشان بزانین چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه‌ چیه‌.

    پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله‌ علیه‌ وسلم له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی‌ دا ئه‌فه‌رمێت: «ألا وإن فی الجسد مضغة‌، إذا صلحت صلح سائر الجسد، وإذا فسدت فسد سائر الجسد. ألا وهي القلب».

    واته:‌(له‌ لاشه‌ی‌ مرۆف دا پارچه‌ یه‌ك هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر باش بوو ئه‌وا هه‌موو لاشه‌ باش ئه‌بێت وه‌ ئه‌گه‌رئه‌و پارچه‌ گۆشته‌ خراپ بوو ئه‌وا هه‌موو لاشه‌ خراپ ئه‌بێت . مه‌گه‌ر ئه‌و پارچه‌ دڵ نی‌ یه‌

    بۆیه‌ تاكی‌ موسڵمان ئه‌بێت ئاگای‌ له‌ دڵی‌ بێت ڕه‌ق نه‌بێت و هۆكاره‌كانی‌ نه‌حۆش كه‌وتنی‌ بزانێت و چاره‌ سه‌ری‌ بكات نه‌بێته‌ لانه‌ی‌ شه‌یتان.

    هۆكاره‌كان:

    ئه‌م هۆكارانه‌ی‌ خواره‌وه‌ هۆكار گه‌لێكن بۆ ڕه‌ق بوونی‌ دڵ، پێویسته‌ له‌سه‌رمان حاكمی‌ لاشه‌ی‌ مرۆف كه‌ دڵه‌ نه‌هێڵن خراپ بێـت، چونكه‌ له‌ ڕۆژی‌ قیامه‌ت سوته‌مه‌نی‌ دۆزه‌خ به‌ردو لاشه‌ی‌ مرۆڤه،‌ خوای‌ گه‌وره‌ په‌نامان بدات.

    1-خۆشه‌ویستی‌ دنیا به‌جۆرێك باوه‌ش بكه‌یت به‌دنیا به‌ته‌مایی‌ مردن نه‌بیت.

    2-زۆری‌ هیواو ئاوات و له‌ بیر چوونی‌ مردن.

    3-هۆگر بوون به‌ غه‌یری‌ خوای‌ گه‌وره.‌

    4-خه‌یاڵ پلاَوی‌ و شوێن كه‌وتنی‌ ئاره‌زووه‌ به‌تاڵه‌كان.

    5- خه‌وتنی‌ زۆر.

    6-زۆر خواردن وخواردنه‌وه‌.

    7-ته‌مه‌ڵی‌ له‌ په‌رستشه‌كان.

    8- خواردنی‌ حه‌رام (خواردن بێت یان خواردنه‌وه‌ بێـت) یاخود هه‌رشتێكی‌ تر كه‌ حه‌رام بێـت.

    9- له‌بیركردنی‌ تاوانی‌ ڕابردوو زۆر كردنی‌ تاوان و كه‌ڵه‌كه‌ كردنی‌.

    10-پێكه‌نینی‌ زۆر و یاری‌ و سوعبه‌ت و گاڵته‌جاڕی‌.

    11-خۆبه‌گه‌وه‌ره‌ زانین و لوت به‌رزی‌ و به‌خۆنازین.

    12-ڕق لێبوونه‌وه‌ و به‌خیلی‌ و بوغزاندنی‌ خه‌ڵكی‌ و ڕاكردن به‌ره‌و ده‌سكه‌وتنی‌ دنیا.

    13- ڕق لێبوونه‌وه‌ له‌ خه‌ڵكی‌ و گومانی‌ خراپ بردن به‌خه‌ڵكی.‌

    14- ڕژدوو چروكی‌ و ده‌ست نوقاندن له‌ ئاستی‌ كاری‌ خێرو چاكه‌دا.

    15-بێ‌ ئاگا بوون له‌یادوو زیكری‌ خوای‌ گه‌وره‌و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌سوپاس گوزاری‌ خوای‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كانی.

    ١٦-بێ‌ ئاگابوون له‌ نوێژو به‌هه‌ده‌ر دانی‌ كاته‌كانی‌ نوێژ.

    17- واز هێنان له‌ ئاماده‌بوونی‌ نوێژه‌كان به‌جه‌ماعه‌ت به‌بێ‌ هۆكار.

    18-نه‌مانی‌ خشوع وبێ‌ ئاگابوون له‌ نوێژ.

    19- گوێ‌ نه‌دان به‌ شوبوهات.

    20-زۆر تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندو ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌هلی‌ دنیان.

    21-تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی‌ بیدعه‌كارو ئه‌هلی‌ هه‌واو نه‌فسن.

    22- گوێگرتن له‌ گۆرانی‌ و مۆسیقا.

    23-به‌هه‌ده‌ر دانی‌ كاتێكی‌ زۆر له‌ سه‌یركردنی‌ كه‌ناڵه‌ بێ‌ سووده‌كان.

    24-نه‌مانی‌ خۆشه‌ویستی‌ و ڕق لێبوونه‌وه‌ له‌به‌ر خوا(الولاء والبراء).

    25- وازهێنان له‌ سونته‌كانی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا صلی‌ الله‌ علیه‌ وسلم.

    26-بێ په‌یمانی‌ و خیانه‌ت كردن له‌ په‌یمان.

    27- زۆر قسه‌ كردن به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ یادی‌ خوای‌ گه‌وره‌ بكه‌یت.

    28-گوێڕایه‌ڵی‌ شه‌یتان و شوێن كه‌وتنی.

    ٢٩-شوێن كه‌وتنی‌ هه‌واو نه‌فسی‌ به‌د خو نه‌فسێك كه‌ حه‌ز به‌تاوان ئه‌كات.

    30-خۆشوبهاندن به‌ بێ‌ باوه‌ڕان (زۆر كه‌س خۆی‌ ئه‌شوبهێنێت به‌گۆرانی‌ بێژێك یاخود یاریزانێك كه‌ ئه‌صله‌ن باوه‌ڕێ‌ به‌ خوا نی‌ یه‌).

    31- خۆشوبهاندنی‌ ئافره‌ت به‌ پیاو یاخود پیاو به‌ ئافره‌ت له‌ جل و به‌رگ و قژ و هه‌ڵسوكه‌وت دا.

    32-زۆرداری‌ و زیادڕه‌وی‌ كردنه‌ سه‌ر خه‌ڵكی‌ به‌ ناڕه‌واو سه‌ركه‌ش بوون و یاخی‌ بوون.

    33- نه‌فامی‌ به‌رامبه‌ر به‌دین و ژین.

    34- غه‌ش و فرت و فێڵ و نانه‌وه‌ی‌ ئاژاوه‌ له‌ نێوان موسڵمانان.

    35- زۆر خوێندنه‌وه‌ی‌ كتێب و شیعرو ئه‌وانه‌ی‌ بانگه‌شه‌ بۆ كوفرو بێ‌ باوه‌ڕی‌ ئه‌كه‌ن یاخود زیاده‌ ڕه‌وی‌ كردن له‌ ئاره‌زو بازی‌ و سه‌رجێ‌ ی‌ كردن.

    36- دووری‌ له‌ قورئان خوێندن وته‌ده‌بوور نه‌كردن له‌خوێندنی‌ داو قورئان و له‌به‌رنه‌ كردن.

    37- دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ یادی‌ مردن و نه‌چوون بۆ گۆڕستان تا بیری‌ مردن بكه‌ویته‌وه‌ یاخوود له‌ بیركردن ی‌ به‌رزه‌خ و حه‌شرو ڕۆژی‌ قیامه‌ت.

    38- سه‌رپێچی‌ كردنی‌ دایك و باوك و پچڕانی‌ سۆزی‌ خزمایه‌تی‌ هاتوو چۆنه‌كردنی‌ خزمان و ناڕه‌حه‌ت كردنی‌ ده‌رو دراوسێ.

    ٣٩- ڕق لێبونه‌وه‌ له‌ یاوه‌ڕان و هاوه‌لاَنی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا صلی‌ الله‌ علیه‌ وسلم.

    40-واز هێنان له‌ فه‌رمان به‌ چاكه‌و ڕیگرتن له‌ خراپه‌و واز هێنان له‌ ئامۆژگاری‌ كردنی‌ خه‌ڵكی‌.

    41-واز هێنان له‌ سونه‌ت و ته‌مه‌ڵی‌ كردن له‌ جێبه‌جێكردنیدا.‌

    42- هاوڕێ‌ یه‌تی‌ كردن و تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی‌ خوانه‌ناس و بێ‌ باوه‌ڕدا.

    43- ده‌وڵه‌ندی‌ یه‌ك كه‌ توشی‌ و له‌ خۆباین نت بكات و سه‌ركه‌ش و یاخی‌ ببیت پێ.

    ٤٤- ته‌مه‌ڵی‌ (مه‌به‌ست له‌ ته‌مه‌ڵی‌ كاتێك توشی‌ تاوانێك ئه‌بێت ته‌مه‌ڵی‌ ئه‌كه‌یت له‌ ته‌وبه‌ كردن یاخود ئه‌ته‌وێت كارێكی‌ خێر بكه‌یت به‌ سستی‌ ئه‌چیت به‌ده‌می‌ یه‌وه‌).

    45-په‌له‌ كردن و گوێ‌ نه‌دان به‌ كارو باری‌ خۆت و خه‌ڵكی‌ تر.

    46- هێنده‌ چاو قایم بیت له‌سه‌ر گوناه و تاوان گوێ‌ به‌سنوره‌كانی‌ خوای‌ گه‌وره‌ نه‌ده‌یت هه‌ر كات تاوانتێكت كرد به‌وه‌ خۆت هه‌ڵبخه‌ڵه‌ تێنی‌ كه‌ خوا ی‌ گه‌وره‌ خاوه‌ن لێبوردن و میهره‌بانه‌وه

    ٤٧-دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌پارێز كارو به‌ ته‌ قوان

    48-ته‌عامول كردن له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكی‌ دا به‌ڕه‌قی

    ٤٨- به‌ چاوی‌ كه‌م سه‌یری‌ گوناهه‌ بچوكه‌ كان بكه‌یت (واتاگوناهه‌ بچوكه‌كانت لا كه‌م بێـت هه‌روه‌كو ئه‌و قسه‌ باوه‌ی‌ لای‌ خۆمان ئه‌ڵێت ئه‌م گوناهه‌ بچوكه‌ به‌ ئاوی‌ ده‌ستنوێژه‌وه‌ ئه‌ڕوات)

    50- خوو گرتن به‌ درۆو بوهتان

    51- زه‌م كردنی‌ خه‌ڵكی‌ و قسه‌ هێنان و بردن جوێًندان و ده‌رخستن و باس كردنی‌ عه‌یب و عاری‌ خه‌ڵكی‌ به‌ شێوه‌ی‌ گاڵته‌جاڕی‌ و باسكردنی‌ له‌ ناو خه‌ڵكی‌ دا

    چاره‌سه‌ره‌كان:

    ١- فێربوونی زانستی شه‌رعی له‌ قورئان وسوننه‌ته‌وه‌.

    ٢-به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز.

    ٣-خوێندنه‌وه‌ی ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم.

    ٤-به‌خشین( گرنگی دان به‌ به‌خشینی نهێنی).

    ٥-به‌زه‌یی به‌رامبه‌ر هه‌ژار وپه‌كه‌وتوان وده‌ستهێنان به‌سه‌ر سه‌ری هه‌تیواندا.

    ٦-فه‌رمان به‌چاكه‌ ونه‌هی كردن له‌ خراپه‌.

    ٧-چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵ دایك باوكدا.

    ٨-به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی خزم وكه‌س وكار.

    ٩-سه‌ردانی نه‌خۆش.

    ١٠-سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ی مردووانی تێدا ده‌شۆنه‌وه‌.

    ١١-سه‌ردانی قه‌به‌رسان ( ته‌نها بۆ پێوان ).

    ١٢- كردنی زیكری خوای گه‌وره به‌ زۆری‌.

    ١٣-ئه‌نجامدانی شه‌و نوێژ.

    ١٤- ته‌وازع ڕه‌وشت جوانی.

    ١٥-زوو ڕۆشتن بۆ نوێژ له‌ مزگه‌وت.

    ١٦- سه‌لام كردن له‌وه‌ی ‌ دیناسیت وئه‌وه‌ی ‌ نایناسیت.

    ١٧-موحاسه‌به كردنی‌ نه‌فس.

    ١٨-ئه‌نجامدانی نوێژه‌ سوننه‌ته‌كان.

    ١٩-هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ پیاوچاكان.

    ٢٠-ئه‌نجامدانی كاری چاكه‌.

    ٢١-دونیا نه‌ویستی.

    ٢٢-بیر كردنه‌وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت.

    ٢٣-تۆڵه‌ نه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ به‌ر خاتری نه‌فس ولێخۆشبوون له‌و كه‌سه‌ی سته‌می لێكردویی.

    ٢٤-بانگه‌وازكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی بێباوه‌ڕن بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام.

    ٢٥-خۆ پاراستن له‌ تاوان وگوناه.

    ٢٦-به‌شداری كردن له‌ دروست كردنی مزگه‌وت.

    ٢٧-رۆژوو گرتن.

    ٢٨-چاكسازی له‌ نێوان خه‌ڵكیدا.

    ٢٩-بیركردنه‌وه‌ له‌ به‌هشت و خۆشیه‌كانی.

    ٣٠-بیركردنه‌وه‌ له‌ دۆزه‌خ وناخۆشیه‌كانی.

    ٣١-باس كردنی نیعمه‌ته‌كانی خوا.

    ٣٢-بیركردنه‌وه‌ له‌ مردن وناڕه‌حه‌تیه‌كانی.

    ٣٣-پاڕانه‌وه‌ی زۆر.

    بزانه‌ برای موسڵمانم...خوشكی موسڵمانم...

    به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر تاوان وگوناه هۆكارێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ دڵ ڕه‌ق بوون، وه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌وا به‌نده موفه‌ق نه‌بێت به‌‌ ده‌رئه‌نجامێكی چاك‌، وه‌ ته‌مه‌ن بریتیه‌ له‌ هه‌لێك وه‌ دووباره‌ نابێته‌وه‌، بۆیه‌ سوود وه‌رگره‌ له‌ بوونی خۆت له‌م ژیانه‌ ئه‌ویش به‌ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی چاك ودوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ تاوان و گوناه، وه‌ با ئومێد وهیوات درێژ نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مردن له‌ ناكاوه‌ دێت، بۆیه‌ پێویسته‌ ته‌وبه‌ بكه‌ین و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:: ﴿وَلَيْسَتِ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ حَتَّى إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ إِنِّي تُبْتُ الآنَ﴾ [النساء:18].

    واته‌: په‌شیمانی(وه‌رگرتن) نی یه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی تاوانی زۆر ده‌که‌ن هه‌تا کاتی سه‌ره‌ مه‌رگی یه‌کێکیان دێ ده‌ڵێت: به‌ڕاستی من ئێستا ته‌وبه‌م کرد وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ش نی یه‌ که‌ ده‌مرن به‌ بێ بڕوایی ئه‌وانه‌ی(باسکران) ئاماده‌مان کردووه‌ بۆیان سزایه‌کی ئازار ده‌ر.

    وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:‏ ‏« (لَلَّهُ أَشَدُّ فَرَحًا بِتَوْبَةِ عَبْدِهِ الْمُؤْمِنِ مِنْ رَجُلٍ فِي أَرْضٍ دَوِّيَّةٍ مَهْلِكَةٍ، مَعَهُ رَاحِلَتُهُ عَلَيْهَا طَعَامُهُ وَشَرَابُهُ، فَنَامَ، فَاسْتَيْقَظَ وَقَدْ ذَهَبَتْ، فَطَلَبَهَا حَتَّى أَدْرَكَهُ الْعَطَشُ، ثُمَّ قَالَ: أَرْجِعُ إِلَى مَكَانِيَ الَّذِي كُنْتُ فِيهِ فَأَنَامُ حَتَّى أَمُوتَ، فَوَضَعَ رَأْسَهُ عَلَى سَاعِدِهِ لِيَمُوتَ، فَاسْتَيْقَظَ وَعِنْدَهُ رَاحِلَتُهُ وَعَلَيْهَا زَادُهُ وَطَعَامُهُ وَشَرَابُهُ، فَاللَّهُ أَشَدُّ فَرَحًا بِتَوْبَةِ الْعَبْدِ الْمُؤْمِنِ مِنْ هَذَا بِرَاحِلَتِهِ وَزَادِهِ). » [رواه مسلم].

    واته‌: (به‌ڕاستی خوا زۆر دڵخۆشتره‌ له‌ ته‌وبه‌ی به‌نده‌یه‌كی باوه‌ڕداری خۆی له‌پیاوێك له‌بیابانێكی چۆڵی فه‌وتێنه‌ردا كه‌ وڵاخی سواریه‌كه‌ی خۆیی پێ بێت، خۆراك و خواردنه‌وه‌كه‌یی له‌سه‌ر بێت، خه‌وی پیابكه‌وێت، كاتێ خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه‌ سه‌یر بكات وڵاخه‌كه‌ی ڕۆیشتووه‌، ئه‌ویش به‌ شوێنیدا بگه‌ڕێت تا تینوێتی زۆری بۆ دێنێت، پاشان له‌به‌رخۆیه‌وه‌ بڵێت: ئه‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ تیا بووم ئه‌خه‌ومه‌وه‌ تا ده‌مرم. سه‌ربنێته‌وه‌ سه‌ر باڵی تا بمرێت، به‌ڵام كاتێ خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه‌ سه‌یر بكات وا وڵاخه‌كه‌ی به‌خواردن و خواردنه‌وه‌كه‌یه‌وه‌ به‌لایه‌وه‌ وه‌ستاوه‌، ده‌ی خوا زۆر خۆشحاڵتره‌ به‌ته‌وبه‌ی به‌نده‌ی باوه‌ڕدار له‌و پیاوه‌ به‌ وڵاخ و توێشووه‌كه‌ی).

    خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ﴿قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوالْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴾ [الزمر:53].

    واته‌: ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بڵێ: ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ خۆتان زۆر گوناهبار کردووه‌ نائومێد مه‌بن له‌ میهره‌بانی و به‌زه‌یی خوا چونکه‌ بێگومان خوا له‌ هه‌موو گوناهه‌کانتان خۆش ده‌بێت به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌ لێبورده‌ی به‌ به‌زه‌یی یه‌.

    له‌ كۆتاییدا داواكارم له‌ خوای گه‌وره‌ دڵه‌كانمان نه‌رم بكات و باوه‌ڕمان به‌ هێز بكات وجێگرمان بكات له‌ سه‌ر ئاینه‌ پیرۆزه‌كه‌ی.

    وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

    سه‌رچاوه‌: نامیلكه‌ی(قسوة القلوب أسبابها وعلاجها ) له‌ سایتی ( الكلمات ) وه‌رگیراوه‌ ـ به‌ ده‌ستكاریه‌وه‌.

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان