ئارامگرتن ڕووناكییه

وه‌سف كردن

له‌ گرنگی ئارامگرتنه‌ خوای باڵاده‌ست و په‌یامبه‌ره‌که‌ی(صلی الله عليه وسلم) له‌ چه‌ند فه‌رمایشت و فه‌رمووده‌دا باسیان له‌ باشی ئارامگرتن کردووه‌،، تا ئه‌وه‌ی خوای میهره‌بان ئه‌فه‌رمووێ که‌ له‌گه‌گه‌ڵ ئارامگرانه‌.
خۆشه‌ویستان ئه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له ئایه‌ت وفه‌رموده‌یه‌ك ‌ده‌رباره‌ی ئارامگرتن ، له‌گه‌ڵ راڤه‌یه‌كی كورت به‌ هیوای ‌سوود وه‌رگرتن لێی. ‌

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    ئارامگرتن ڕووناكییه

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2013 - 1434

    الصبر ضياء

    « باللغة الكردية »

    بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    ئارامگرتن ڕووناكییه

    خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ▬يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَعِينُوا بِالصَّبْرِ وَالصَّلَاةِ ۚ إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ♂ [البقرة :١٥٣].

    واته: ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ بڕواتان هێناوه‌ پشت ببه‌ستن به‌خۆڕاگرتن و نوێژ(کردن) به‌ڕاستی خوا له‌گه‌ڵ خۆڕاگرانه‌.

    عَنْ أَبِي مَالِكٍ الْأَشْعَرِيِّ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): (الطُّهُورُ شَطْرُ الْإِيمَانِ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ تَمْلَأُ الْمِيزَانَ، وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ تَمْلَآَنِ -أَوْ: تَمْلَأُ- مَا بَيْنَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ، وَالصَّلَاةُ نُورٌ، وَالصَّدَقَةُ بُرْهَانٌ، وَالصَّبْرُ ضِيَاءٌ، وَالْقُرْآنُ حُجَّةٌ لَكَ أَوْ عَلَيْكَ. كُلُّ النَّاسِ يَغْدُو، فَبَايِعٌ نَفْسَهُ: فَمُعْتِقُهَا أَوْ مُوبِقُهَا). [ رواه مسلم].

    واته‌: (ابو مالك الاشعری)(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (پاكوخاوێنی به‌شێكی ئیمانه‌، (الحمد لله) ته‌رازو پڕده‌كات، (سبحان الله والحمد لله) نێوانی ئاسمانه‌كان و زه‌وی پڕده‌كه‌ن، نوێژ نووره،‌ خێركردن ڕاستی ئیمان و گوێڕایه‌ڵی بۆ خوا سه‌لماندنه‌، ئارامگرتن ڕووناكییه،‌ قورئانیش به‌ڵگه‌یه‌ بۆت یان له‌سه‌رت، خه‌ڵكی هه‌موویان به‌یانیان زوو ده‌ڕۆن خۆیان ده‌فرۆشن، به‌وه‌ش یان خۆی ڕزگار ده‌كات، یان خۆی تیاده‌بات). [واته‌: یان خۆی به‌خوا ده‌فرۆشێ و فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات و خۆی ڕزگار ده‌كات، یان خۆی به‌شه‌یتان ده‌فرۆشێ و فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات و خۆی تیاده‌بات].

    مانای خۆڕاگری وئارامگرتن له‌ شه‌رعدا: گرتنه‌وه‌ی ده‌روون له‌ سێ شت:

    یه‌كه‌م: له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌.

    دووه‌م: له‌سه‌ر نه‌كردنی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی خوا.

    سێهه‌م: له‌سه‌ر قه‌ده‌ره‌كانی خوای گه‌وره‌.

    له‌ گرنگی ئارامگرتنه‌ خوداوه‌ندی باڵاده‌ست و په‌یامبه‌ره‌که‌ی(صلی الله عليه وسلم) له‌ چه‌ند فه‌رمایشت و فه‌رمووده‌دا باسیان له‌ باشی ئارامگرتن کردووه‌،، تا ئه‌وه‌ی خوای میهره‌بان ئه‌فه‌رمووێ که‌ له‌گه‌گه‌ڵ ئارامگرانه‌.

    - ئارامگرتن ڕوناكی وتیشكه‌ له‌ دڵی مرۆڤی باوه‌ڕداردا، وه‌ ڕوشناییه‌‌ بۆی له‌ كاتی ناڕه‌حه‌تی وتاریكیدا، وه‌ ڕێگایه‌كه‌ بۆ گه‌یشتن به حه‌ق و‌ڕاستی.

    -‌ ئارامگرتن جوانیه‌که‌، که‌ جوانیه‌کی دی به‌ مرۆڤ ئه‌به‌خشێت، هۆیه‌کی تره‌ بۆ سه‌رکه‌وتن..

    - ئارامگرتن هۆیه‌کی تریشه‌ بۆ نزیکتر بوونه‌وه‌ له‌ خواوه‌ندی میهره‌بان، بۆیه‌ش هۆیه‌کی تر ئه‌بێت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی مرۆڤ..

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان