ڕوو له دینی خوا بكه

وه‌سف كردن

برای موسڵمانم: گوێ مه‌ده‌ سه‌رپێچی كردنی خه‌ڵكی به‌رانبه‌ر به‌ خوا، ڕوو بكه‌ره‌ خوا و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر به‌ ته‌نهاش بووی، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ پشتیوانته‌ و ده‌تپاڕێزێت وه‌ چاودێرێت ده‌كات

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    ڕوو له دینی خوا بكه

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    ئیبن قه‌ییم ئه‌لجۆزیه‌

    وه‌رگێڕانی: فه‌رمان عه‌زیز نه‌جار

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2013 - 1434

    التوجه إلى الله

    « باللغة الكردية »

    ابن قيِّم الجوزية

    ترجمة: فرمان عزيز نجار

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    ڕوو له دینی خوا بكه

    (بشر)ی كوڕی (الحارث) ده‌ فه‌رمووێ: ئه‌وانه‌ی پیاوی دوا ڕۆژن سێ كه‌سن:

    1. عابید.

    2. زاهید.

    3. ڕاسگۆ.

    جا مرۆڤی (عابید) ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ به‌ندایه‌تی خوا ده‌كات به‌ڵام مباحه‌كانیش ئه‌نجام ده‌دات، (زاهید) یش ئه‌و كه‌سه‌یه‌ به‌ندایه‌تی خوا ده‌كات به‌ جۆرێك كه‌ واز له‌ مباحه‌كانیش ده‌هێنێت، (ڕاستگۆ)ش ئه‌و كه‌سه‌یه‌ به‌ندایه‌تی خوا ده‌كات له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی و ملكه‌چی خوا، ئه‌گه‌ر بزانێت شتێك له‌ دنیا مباحه‌ و پێویست ناكات ئه‌نجام بدرێت ئه‌و ده‌ستی لێ هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌گه‌ر بزانێت شتێك له‌ دنیا مباحه‌ و پێویسته‌ ئه‌نجام بدرێت ئه‌نجامی ده‌دات .

    ئاگاداربه‌ ئه‌گه‌ر خواو پێغه‌مبه‌ر له‌لایه‌ك بوون نه‌كه‌ی تۆ بچیه‌ لایه‌كی تر، چونكه‌ ئه‌و كاره‌ مرۆڤ ڕاده‌كێشێت بۆ سه‌رپێچی و دژایه‌تی، چونكه‌ ئه‌م دووانه‌ بنچینه‌ی هه‌موو خراپه‌یه‌كن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ له‌لایه‌كدا بێت ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌شی ده‌كات له‌لایه‌كی تر دابێت، دژایه‌تیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤه‌كه‌ له‌لایه‌كدابێت دووژمنه‌كه‌شی له‌ لایه‌كی تر، جا ئه‌وه‌ به‌ ساكار مه‌زانه‌، چونكه‌ سه‌ره‌تا و كه‌مه‌كه‌ی سه‌ر ده‌كێشێت بۆ زۆربوون و فراوان بوون، كه‌واته‌ ڕووبكه‌ ئه‌و لایه‌ و له‌و لایه‌ به‌ كه‌ خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی لێیه‌، ئه‌گه‌رچیش خه‌ڵكیش هه‌ر هه‌مووی له‌و لای تر بن، چونكه‌ ئه‌مه‌ بۆ چاه‌نووسی مرۆڤ زۆر باشتره‌، هیچ شتێك نیه‌ له‌ دنیادا له‌مه‌ سوودمه‌ندتر بێت بۆ مرۆڤ .

    زۆربه‌ی خه‌ڵكی له‌و ڕیزه‌نه‌ كه‌ خوا و پێغه‌مبه‌ری لێ نیه‌، به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر چاویان له‌ دنیا بێت، نزیكه‌ كه‌س به‌دی نه‌كه‌ی له‌ ڕیزی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا، به‌ڵكو ئوانه‌ی ڕێبازی خواو پێغه‌مبه‌ریان هه‌ڵبژاردووه‌ خه‌ڵكی به‌كه‌م عه‌قڵیان ده‌زانن و وا داده‌نوێن كه‌ نه‌یان زانیوه‌ چاكه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن، به‌ڵكو تۆمه‌ت باریان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌ شێت بوونه‌، ئه‌مه‌ش پیشه‌ی دووژمنانی پێغه‌مبه‌رانه‌ كه‌ به‌ میرات بۆیان ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌ ڕێزی ئه‌وان نه‌بێت تۆمه‌تی شێتی ده‌ده‌نه‌ پاڵی .

    به‌ڵام كه‌سێك ژیر بێت ده‌رزانێت پێویستی به‌ زانیاریه‌كی پته‌و هه‌یه‌ به‌و په‌یامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هێناویه‌تی تاكو هیچ گومانێكی له‌ دڵدا نه‌مێنێت، وه‌ ده‌زانێت پێویستی به‌ ئارامیه‌كی پته‌و هه‌یه‌ بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌و دوژمنانه‌ی دژایه‌تی ده‌كه‌ن، جا ئه‌مه‌شی چه‌نگ ناكه‌وێت مه‌گه‌ر به‌ خۆشه‌ویستیه‌كی به‌ هێز نه‌بێت بۆ خوا و ڕۆژیی دوایی نه‌بێت، كه‌ خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی به‌ جۆرێك بێت دوا ڕۆژ به‌سه‌ر دنیادا هه‌لبژێرێت، وه‌ خوا و پێغه‌مبه‌ری له‌ هه‌موو شتێك زیاتر خۆش بوێت، جا له‌سه‌ره‌تادا هیچ شتێك له‌مه‌ گرانتر نیه‌ له‌سه‌ر دڵی مرۆڤدا، چونكه‌ نه‌فس و هه‌واو ئاره‌زووات و شه‌یتان و براده‌رانی و خزم و كه‌سانی له‌ ڕیزی به‌دكارانن بانگی ده‌كه‌ن بێته‌ سه‌ر رێبازی ئه‌وان، جا ئه‌گه‌ر به‌گوێیان نه‌كات دژایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئارام بگرێت و به‌رده‌وام بێت ئه‌وه‌ خوا یارمه‌تی ده‌دات و كاره‌كانی بۆ ئاسان ده‌كات، وه‌ ناخۆشیه‌كانی بۆ ده‌گێڕێت به‌ خۆشی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای په‌روه‌ردگار سوپاسی كراوه‌، هه‌ر ده‌بێت ئه‌و خۆشیه‌ی پێ ببه‌خشێ كه‌ رووی كردۆته‌ خواو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ده‌بێت ئه‌م ڕێزه‌ی پیشان بدات تاكو دڵخۆش و كامه‌ران بێت .

    كه‌وابوو گوێ مه‌ده‌ سه‌رپێچی كردنی خه‌ڵكی به‌رانبه‌ر به‌ خوا، ڕوو بكه‌ره‌ خوا و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر به‌ ته‌نهاش بووی، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ پشتیوانته‌ و ده‌تپاڕێزێت وه‌ چاودێرێت ده‌كات، به‌ڵام بڕوا و ئارامیه‌كه‌ت تاقی ده‌كاته‌وه‌ .

    ئه‌وه‌ش بزانه‌ كه‌ دوای یارمه‌تی خوا گه‌وره‌ترین پشتیوانی بۆ په‌یوه‌ست بوونت به‌ رێبازی خوا، خۆ داماڵینه‌ له‌ چاوبرسیه‌تی و ترس، هه‌ر كاتێك خۆت داماڵی له‌م دووانه‌، ئه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوونت به‌ رێبازی خوا و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئاسان ده‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر رێبازیاندا، به‌ڵام هه‌ر كاتێك چاو برسی و ترس له‌ دڵتدا بوو ئه‌وه‌ چاوه‌رێی هیچ مه‌كه‌ .

    ئه‌گه‌ر گووتت به‌ چ شتێك بتوانم خۆم داماڵم له‌ چاوبرسیه‌تی و ترسنۆكی؟

    منیش ده‌ڵێم: به‌ یه‌كخواناسی و ته‌وه‌كول و بڕوا بوون به‌ خوا، بشزانیت ته‌نها خوا چاكه‌ت بۆ پێش دێنێت، ته‌نها خوا خراپه‌ له‌ مرۆڤ لا ده‌بات، هه‌موو شتێك و بریارێك هی خوایه‌ و هی كه‌سی تر نیه‌.

    پۆڵینه‌ زانستیه‌كان: