فه‌رمان به‌ چاكه‌ و جڵه‌وگیری و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ‌خراپه

وه‌سف كردن

جێبه‌جێكردنی فه‌رمان به‌ چاكه‌ و جڵه‌وگیری و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ‌خراپه نیشانه‌ی باوه‌ڕ بوونی مرۆڤه، وه‌ واوز لێهێنانیشی نیشانه‌ی نیفاق ولاوازی باوه‌ڕه‌‌.‌

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    فه‌رمان به‌ چاكه‌ و جڵه‌وگیری و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ‌خراپه

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    عه‌بدولره‌حمان ده‌له‌وی

    پێداچونه‌وه‌ی:پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2013 - 1435

    الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر

    « باللغة الكردية »

    عبد الرحمن الدلوي

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1435

    ‌ فه‌رمان به‌ چاكه‌ و جڵه‌وگیری و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ‌خراپه

    قال الله تعالى: (وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ) [آل عمران/104].

    واتا: ئه‌بێ له‌ ناو ئێوه‌دا کۆمه‌ڵێک ببێت، بانگه‌واز بکه‌ن بۆ چاکه‌ فه‌رمان بده‌ن به‌ هه‌موو چاکه‌یه‌ک وه‌ به‌رگری بکه‌ن له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ک ئه‌وانه‌ خۆیانن سه‌ر که‌وتوو.

    عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه قال: سمعتُ رسولَ الله صلی الله علیه وسلم يقول: «مَنْ رَأَى مِنْكُمْ مُنْكَراً فَلْيُـغَيِّرْهُ بِيَدِهِ، فَإنْ لَـمْ يَسْتَطِعْ فَبِلِسَانِـهِ، فَإنْ لَـمْ يَسْتَطِعْ فَبِقَلْبِـهِ، وَذَلِكَ أَضْعَفُ الإيمَانِ». [أخرجه مسلم].

    واتا: له‌ (ئه‌بو سه‌عیدی خودری) خوا لێی ڕازی بێت وتی: بیستوومه‌ ‌پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (هه‌ركه‌س له‌ئێوه‌ خراپه‌یه‌كی دی بابه‌ده‌ست بیگۆڕێت ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به‌زمانی، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به‌دڵی، ئه‌وه‌ش لاوازترین ئیمانه‌).

    ڕاڤه‌ ولێكدانه‌وه‌:

    1- ‌ جێبه‌جێكردنی فه‌رمان به‌ چاكه‌ و جڵه‌وگیری و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ‌خراپه نیشانه‌ی باوه‌ڕ بوونی مرۆڤه، وه‌ واوز لێهێنانیشی نیشانه‌ی نیفاق ولاوازی باوه‌ڕه‌‌.‌

    2- فه‌رمان به‌ چاكه‌ و جڵه‌وگیری و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ‌خراپه ‌زۆر زه‌روریه ‌بۆ جێبه‌جێ كردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر زه‌ویدا.

    3- ‌به‌هۆی فه‌رمان به‌ چاكه‌ و جڵه‌وگیری و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ‌خراپه خوای گه‌وره ‌كۆمه‌ڵی موسڵمانانی په‌یدا كردوه‌.

    4- فه‌رمان به‌ چاكه‌ و جڵه‌وگیری و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ‌خراپه جێبه‌جێكردنی ‌واجیبه ‌له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكی به‌توانا، تاك بێت یان كۆمه‌ڵ، پێاو بێت یان ئافره‌ت.

    5- هیچ بانگه‌وازێكی چاكسازی وبه‌ره‌و خوا چوون سه‌ركه‌وتوو نابێت ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا به‌ فه‌رمان به‌ چاكه‌ (كه‌ بریتیه‌ له‌ توحیدو یه‌كخواپه‌رستی)، وه‌ جڵه‌وگیری و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ خراپه‌( كه‌ بریتیه‌ له‌ واز هێنان له‌شیرك وهاوه‌ڵبڕیاردان بۆ خوا)‌ ده‌ست پێ نه‌كات.

    له‌ كۆتاییدا داواكارم له‌خوای گه‌وره یارمه‌تیمان بدات بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمان به‌ چاكه‌ و جڵه‌وگیری و قه‌ده‌غه‌كردنی‌ ‌خراپه...

    پۆڵینه‌ زانستیه‌كان:

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان