پرسیارێكه له لایه‌ن زانای به‌ڕێز ابن سه‌ڵاحی شاره‌زوری ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه:"كه‌سانێك خۆیان خه‌ریك دههكهن به‌خوێندن و فێركردنی عیلمی(فه‌لسه‌فه‌و مه‌نتیق(ژیربیژی)، ئایا شه‌رعی خودا ڕێگه‌ی داوه به‌فێربوون و زانینی عیلمی مه‌نتیق(علم المنطق)؟ وه ئايا سه‌حابه وتابیعین وئیمامانی چوار مه‌زهه‌به‌كه وسه‌له‌فی ساڵح خۆیان مه‌شغوڵ كردوه به‌فێربوونی ئه‌م عیلمه وڕێگه‌یان داوه به‌فێربوون و ووتنه‌وه‌ی ئه‌م عیلمه؟ وه‌ئایا درووسته به‌كارهێنانی زاراوه‌ی مه‌نتیقی(المصطلحات المنطقية) بۆ سه‌لماندنی حوكمه شهرعيهكان...؟".