له‌سه‌رده‌می ڕۆمانی كۆنداو له‌كۆتایی سه‌ده‌ی سێهه‌مدا، ڕاهیبێكی گاور هه‌بوه، ناوی ڤالانتاین بوه، گه‌نجانی هانداوه بۆ ئه‌نجامدانی هاوسه‌رێتی، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه كلودیوسی ئیمپراتۆر توڕه ببێت، چونكه ئه‌و پێی وابوه كه خێزانداره‌كان و هاوسه‌رداره‌كان ناتوانن ببنه سه‌ربازی به‌هێز بۆیه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ژنهێنانی دا. به‌ڵام (ڤالانتاین)ی قه‌شه، به‌شه‌و و له ئه‌شكه‌وته‌كاندا به‌نهێنی و له‌تاریكی شه‌ودا، مه‌راسیمه‌كانی هاوسه‌رگیرێتی بۆ كوڕ‌و كچه‌كان ئه‌نجام ئه‌دا و گوێی به بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه نه‌ئه‌دا...