ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس - په‌رتوكه‌كان
ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 8
- كوردی سۆرانی دانـراو : ناجی ئیبراهیم ئه‌لعه‌فره‌ج دانـراو : پشتیوان سابیر عه‌زیز دانـراو : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس وه‌رگـێران : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
دوای ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ئاده‌می دروستكرد، تاكه په‌یامێكی ڕه‌سه‌ن به‌درێژایی مێژوو كه ئاڕاسته‌ی هه‌موو مرۆڤایه‌تی كراوه، ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره یه‌ك خوایه و ده‌بێت هه‌ر ئه‌ویش بپه‌رسترێت، له‌م پێناوه‌شدا په‌روه‌ردگار سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی وه‌ك ئاده‌م و نوح و ئیبراهیم و موسی و عیسی و موحه‌مه‌دی ڕه‌وانه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕێگای ڕاست و دروستی یه‌كخواپه‌رستی، ئه‌و خـــوایهی كه خالق و مهعبوده و شایانی ئه‌وه‌یه كه به‌ته‌نها هه‌ر ئه‌و بپه‌رسترێت ..
- كوردی سۆرانی دانـراو : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز وه‌رگـێران : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
په‌رتووكی ئادابه‌كانی سه‌ردانی كردنی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له نووسینی سه‌ماحه‌تی شیخ عبد العزیز بن باز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئه‌م كتێبه پێكهاتووه له كۆمه‌ڵێك ئاداب كه واجبه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ردانی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر ده‌كات ره‌چاوی بكات، سه‌ره‌تا له چوونه نێو مزگه‌وت و ئه‌نجامدانی دوو ڕكات نوێژی (تحیة المسجد) ئه‌گه‌ر كرا له ڕه‌وزه‌ی موباره‌ك باشتره، پاشان سه‌لام كردن له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) و هه‌ردوو هاوڕێكه‌ی، وپاشان سه‌ردانی كردنی گۆڕستانی به‌قیع و شه‌هیدانی ئوحود ودواتریش سه‌ردانی كردنی مزگه‌وتی قوباء ونوێژكردن تێیدا، وچه‌ند ئادابێكی تر ...
- كوردی سۆرانی دانـراو : شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین وه‌رگـێران : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
خوشك وبرایانی به‌ڕێز وخۆشه‌ویست بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره ومیهرهبان پله وپایه‌یه‌كی گه‌وره وبه‌رز وبه‌ڕێزی هه‌یه له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، چونكه كار وپیشه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خۆشه‌ویستی خودا بووه ( علیهم السلام )... خۆشه‌ویستان ئه‌م نامیلكه‌یه به زمانی شیرینی كوردی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرن..وه له‌م چه‌ند به‌شه‌ی خواره‌وه پێك دێیت: به‌شی یه‌كه‌م : واجب بوونی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره وڕوونكرنه‌وه‌ی فه‌زڵه‌كه‌ی . به‌شی دووه‌م : هۆكاره‌كانی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره وچۆنیه‌ی جێ به‌جێكردنی . به‌شی سێهه‌م : زه‌مینه‌كانی بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره . به‌شی چواره‌م : ئه‌و ڕه‌وشت وصیفاتانه‌ی كه پێویسته له‌بانگخوازدا هه‌بن . به‌شی پێنجه‌م : هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی بانگه‌واز .
- كوردی سۆرانی دانـراو : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز وه‌رگـێران : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
گومان له‌وه‌دا نیه خوای گه‌وره چه‌ند هۆكارێكی داناوه بۆ سه‌ركه‌وتنی ئیمانداران ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا چه‌ند هۆكارێكیش هه‌ن كه ده‌بنه هۆی سه‌ر شۆڕی وزه‌لیل بوونی ئیمانداران . له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر گرۆهی باوه‌ڕداران له هه‌وڵ وكۆشش وسه‌رجه‌م كاره‌كانیاندا ده‌ست بگرن به‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هۆی سه‌ركه‌وتنیان له‌گشت كات و شوێنێكدا، له مزگه‌وت وله‌ناو ماڵ وله‌سه‌ر ڕێگا وله‌كاتی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمن وله‌هه‌موو حاڵێكدا...
- كوردی سۆرانی دانـراو : كۆمه‌ڵێ له زانایان وه‌رگـێران : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێرانی ووتارێك سه‌باره‌ت به (سه‌ره‌تایه‌ك له زانستی قورئانی پیرۆز وه‌رگێرانی ماناكانی) له نووسینی ده‌سته بژێرێك له زانایان، له‌م ووتاره‌دا پێناسه‌ی قورئانی پیرۆز كراوه، له‌گه‌ڵ باسكردنی چۆنیه‌تی دابه‌زینی بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم )، پاشان باس له كۆكردنه‌وه‌ی قورئان وچۆنیه‌تیه‌كه‌ی ده‌كات، له‌گه‌ل ته‌رتیب كردنی سوره‌ت وجوزئه‌كان وحزبه‌كان، هه‌روه‌ها جۆره‌كانی ته‌فسیر و وه‌رگێرانی قورئان بۆ سه‌ر زمانه جیاوازه‌كانی تری غه‌یری عه‌ره‌بی .
- كوردی سۆرانی وه‌رگـێران : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
خوای گه‌وره منه‌ت ده‌كات به‌سه‌ر به‌نده‌كانیدا به‌وه‌ی كه ماڵ وسه‌ره‌وت وسامان ومناڵ ونه‌وه‌ی پێ به‌خشیون، بۆ ئه‌وه‌ی تاقیان بكاته‌وه له‌وه‌ی كه پێی عه‌طا كردوون، جا یان ده‌بێت به نــاز ونیعمه‌ت بۆ خــاوه‌نه‌كه‌ی، یان ( خوا په‌نامان بدات ) ده‌بێت به به‌ڵا وموصیبه‌ت بۆی...
- كوردی سۆرانی دانـراو : ئیبن قه‌ییم ئه‌لجه‌وزیه وه‌رگـێران : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
گومان ده‌به‌ن هیچ و بێ نرخن ( ٦٢ ) سزا بۆ گوناهـ وتاوان له دونیادا : ئیمامی ابن قیم الجوزیه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌ڵێت : گومانی تێدا نیه تاوان وگوناهـ زیانی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت، زیانه‌كه‌شی له‌سه‌ر دڵ وه‌ك زیانی ژه‌هر وایه له‌سه‌ر لاشه‌و جه‌سته، ئه‌مه‌ش به‌پێی بچوك وگه‌وره‌ی ئه‌و گوناهه ده‌گۆڕێت، ئایا له‌دونیا ودواڕۆژیشدا هیچ شه‌ڕ وخراپه‌یه‌ك هه‌یه كه هۆكاره‌كه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تاوان وگوناهكردن ...