• كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : تاریق مه‌لا تاهیر پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    سه‌ره‌تا به‌باشى ده‌زانم هه‌ندێك باسى خۆشه‌ویستى بكه‌م به‌ مانا فراوانه‌كه‌ى، ئینجا بێینه‌ سه‌ر ڤاڵانتاین.كه‌واته‌: ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كه‌ینه‌ دوو خاڵ: خاڵى یه‌كه‌م: خۆشه‌ویستى به‌ مانا فراوانه‌كه‌ى... خاڵى دووه‌م: رۆژى ڤاڵانتاین و مێژووى سه‌رهه‌ڵدانى...

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : تاریق مه‌لا تاهیر پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    به‌ بۆنه‌ی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ زایینی‌ له‌ زۆر له‌ وڵاتانی‌ جیهان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و خۆشحاڵی‌ خۆیان ده‌رده‌بڕن و شیرنه‌مه‌نی‌ دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئینجا وێنه‌ی‌ دارێكی‌ سه‌وز ده‌كه‌ن و به‌ چرا ده‌ی‌ رازێننه‌وه‌، پاشان كه‌سێكی‌ ریش سپی‌ به‌ به‌رگێكی‌ سوور ده‌هێنن و ناویان ناوه‌ (بابا نویل)... جا له‌و نووسینه‌دا ده‌مه‌وێ‌ تیشكێك بخه‌مه‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ و له‌ سێ‌ خاڵدا باسی‌ بكه‌ین: خاڵی‌ یه‌كه‌م: حوكمی‌ ئاهه‌نگ گێڕان به‌ بۆنه‌ی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ زایینی‌ و پیرۆز بایی لێكردنیان. خاڵی‌ دووه‌م: بابا نویل كێیه‌؟ خاڵی‌ سێیه‌م: بابا نویل و په‌یوه‌ندی‌ به‌ گه‌لی‌ كورد.

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : تاریق مه‌لا تاهیر پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    شه‌وی‌ نیوه‌ی‌ شه‌عبان كه‌ له‌ناو گه‌لی‌ كوردا به‌ شه‌وی‌ (شه‌وبه‌رات) به‌ ناوبانگه‌ چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ ده‌رباره‌ی‌ گه‌وره‌یی ئه‌م شه‌وه‌دا هاتووه‌، جا ئێمه‌ له‌و بابه‌ته‌دا ده‌مانه‌وێ‌ بۆ خوێنه‌رانی‌ به‌ڕێز لێكۆڵینه‌وه‌ك بكه‌ین و بزانین پله‌ی‌ ئه‌و فه‌رموودانه‌ له‌چ ئاستێكدانه‌؟ ئایا راست و سه‌حیحن، یانیش لاوازن، یانیش هه‌ڵبه‌ستراو؟ وه‌ ئایا دروسته‌ موسڵمانان ئه‌م شه‌وه‌ زیندوو بكه‌نه‌وه‌ به‌ شه‌ونوێژو خواپه‌رستی‌ و به‌رۆژیش به‌ڕۆژوو ببن؟

  • كوردی سۆرانی

    نوسـه‌ر : تاریق مه‌لا تاهیر پێداچـونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    دیارده‌ی ته‌ڵاقدان به‌داخه‌وه‌ له‌ناو گه‌لی كوردا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بڵاوبویته‌وه‌ و روو له‌زیاد بووندایه‌، زۆربه‌شی له‌ سه‌ره‌تادا چه‌ند كێشه‌یه‌كی بچووكه‌ له‌ناو خێزان سه‌ر هه‌ڵده‌دا، پاشان له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئاشت ببنه‌وه‌ و یه‌كتری قه‌بوول بكه‌ن، یه‌كسه‌ر پیاوه‌كه‌ په‌نا ده‌با بۆ ته‌ڵاق و ژیانی خۆیان تێك ده‌ده‌ن...

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان