ڕۆچوون له ئاییندا دیارده‌یه‌كی كۆنه‌و ته‌مه‌نی به‌قه‌د ته‌مه‌نی مرۆڤایه‌تی ده‌بێت، مرۆڤایه‌تیی به درێژایی مێژووی خۆی، له هه‌ر قۆناغێكدا به شێوازێك به‌م كێشه‌و قه‌یرانه‌وه تلاوه‌ته‌وه، هۆكاری سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنی له‌سه‌رده‌مێكه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵێ ڕۆچوون بابه‌تێكی تازه نییه‌و نامۆ نییه به مرۆڤایه‌تیی و له شوێنكه‌وته‌ی هه‌موو ئایین و ڕێبازێكدا به ڕێژه‌ی جیاواز حوزووری هه‌بووه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ئایینی پیرۆزی ئیسلامیشه‌وه ئه‌م نه‌خۆشییه ترسناكه سه‌ری هه‌ڵداوه‌و زیانێكی گه‌وره‌ی به قه‌واره‌ی ئیسلامیی و كۆمه‌ڵگای ئیسلامیی گه‌یاندووه، ناحه‌زانی ئیسلامیش زۆر جار ئه‌م بابه‌ته‌یان قۆستۆته‌وه‌و فویان پێداكردووه..