دیاره ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێکی زۆر هه‌ستیاره، و ده‌بێت قوتابی زانستی شه‌رعی زۆر به‌شێوازێکی جوان و شه‌رعی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا بکات، هه‌ر بۆیه به‌پێویستم زانی وه‌ك قوتابی یه‌کی قوتابخانه‌ی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ت، به‌تێگه‌شتنی سه‌له‌فی صاڵح وه‌ك ئه‌هلی نقڵ له کتێبی زانایان و مامۆستایانی به‌ڕێز باسێکی(خه‌واریج) بکه‌ین خه‌واریج: یه‌كه‌م تاقم بوون كه له مێژووی ئیسلامدا په‌یدا بوون، و ده‌رچوون له‌فه‌رمانی پێشه‌وای بڕوادارن عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵیب (خوا لێی ڕازی بێت).