نیهاد جه‌لال حبیب الله - په‌رتوكه‌كان
ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 5
- كوردی سۆرانی دانـراو : نیهاد جه‌لال حبیب الله پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
مامۆستا نيهاد – خوا بیپارێزێت - له‌م په‌رتوكه باسی یه‌كێك له دایكی باوه‌ڕداران باس ده‌كات كه حه‌فصه‌ی كچی عومه‌ری كوری خه‌تتابه خوا له خۆی وباوكی ڕازی بێت، وه ناوه‌ڕۆكی په‌رتوكه‌كه بریتیه له: پێشه‌كیێك، ناو‌و ڕه‌چه‌ڵه‌كی حه‌فصه، برا وخوشكه‌كانی، له دایكبوونی، شووكردنی به پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ژیانی له ماڵی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، غیره‌ت له ژیانی حه‌فصه‌دا، ژیان وهه‌ڵوێسته‌كانی له پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، وه‌فات كردنی
- كوردی سۆرانی دانـراو : نیهاد جه‌لال حبیب الله پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
مامۆستا نهاد – خوا بیپارێزێت - له‌م په‌رتوكه باسی یه‌كێك له خۆشه‌ویسترین ونزكترین ولێكچووترین وپایه‌دارترینی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم ده‌كات كه حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لیه خوا له خۆی وباوكی ڕازی بێت، وه ناوه‌ڕۆكی په‌رتوكه‌كه بریتیه له: پێشه‌كیێك، ناو‌و ڕه‌چه‌ڵه‌كی حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی، برا وخوشكه‌كانی، مامه‌كانی، پوره‌كانی، خاڵۆكانی، له دایكبوونی، ناونانی، ژیانی له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ژیانی له‌سه‌رده‌می خوله‌فای راشدین، خیلافه‌ته‌كه‌ی، ڕێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ موعاویه، وه‌فات كردنی.
- كوردی سۆرانی دانـراو : ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌زاق ئهلعهنقری وه‌رگـێران : پشتیوان سابیر عه‌زیز پێداچـونه‌وه : نیهاد جه‌لال حبیب الله الناشر : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ئه‌مه بابه‌ته ده‌قى(چلینه‌ى قورئانی)(الاربعون القرانیه) یه، دانه‌ر خوا بیپارێزێت چل فه‌رمووده‌ى صه‌حیحى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) هێناوه سه‌باره‌ت به فه‌زڵ و گه‌وره‌یی قورئان و حوكم و ئادابه‌كانى تایبه‌ت به قورئانى پیرۆز. هه‌وڵی داوه ئه‌و فه‌رموودانه بێنێت كه ده‌ربڕینه‌كانى له یه‌كه‌وه نزیكن ودورودرێژ نین وزۆر روونن، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م بۆ له‌به‌ركردن ئاسان بێت و هه‌م خوێنه‌ریش پێی سوودمه‌ند بێت و كار به‌و فه‌رمودانه بكات. وه ئه‌م په‌رتوكه له‌م به‌ندانه پێك دێت: به‌ندی یه‌كه‌م: ئه‌و فه‌رمودانه‌ی ده‌رباره‌ی فه‌زڵی خوێندنی قورئان هاتوون. به‌ندی دووه‌م: باسی ئاداب وئه‌حكامه‌كان. به‌ندی سێهه‌م: ئه‌و فه‌رمودانه‌ی هاتوون ده‌رباره‌ی فه‌زڵی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز وپاداشتی خاوه‌نه‌كه‌ی. به‌ندی چواره‌م: باسی هاندان له‌سه‌ر په‌یماندان به قورئان وپێداچونه‌وه‌ی. به‌ندی پێنجه‌م: ئه‌و فه‌رمودانه‌ی هاتوه ده‌رباره‌ی ده‌نگ خۆش كردن به خوێندنه‌وه‌ی قورئان. به‌ندی شه‌شه‌م: ئه‌و فه‌رمودانه‌ی هاتوه ده‌رباره‌ی ئیخلاص بوونی كار بۆ خوای گه‌وره. به‌ندی حه‌وته‌م: فه‌زڵی هه‌ندێ له سوره‌ته‌كانی قورئان.
- كوردی سۆرانی دانـراو : موحه‌مه‌د ئهمهحزۆن وه‌رگـێران : نیهاد جه‌لال حبیب الله پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز الناشر : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ئیمامی ته‌به‌ری له نوسیني مێژووه گه‌وره‌كه‌یدا پشتى به دوو ڕه‌وتى سه‌رچاوه‌یی به‌ستووه، زاره‌كى كه به بیستن له مامۆستاكانى وه‌ریگرتووه.بۆ ئه‌مه‌ش ده‌ربڕینى(حدثنى)یان(اخبرنى) ، چه‌ند دانراوێكیش كه له گێڕانه‌وه‌كانى وه‌رگرتووه و لێى هێناون وه‌ك له نوسینه‌كانى واقدی و ئه‌بووموخه‌نه‌ف، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌قى(ذكر)یان(قال) یان(زعم)دێنێ.
- كوردی سۆرانی دانـراو : عه‌بدولعه‌زیز مه‌رزوق ئهلطریفی وه‌رگـێران : نیهاد جه‌لال حبیب الله پێداچـونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز الناشر : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
یه‌كێ له گه‌وره‌ترین ئه‌و واجبانهى له رووى عه‌قڵی و له‌رووی نه‌قڵیشه‌وه(واته بڕیارى قورئان و سوننه‌ت) واجبه، زانینین قه‌درى ئه‌و خوایه‌یه كه هه‌موو بوونه‌وه‌ر دان ده‌نێن به په‌روه‌ردگارێتی ئه‌ودا، هه‌موو نه‌فسێكیش له خودى خۆیدا بڕێ به‌ڵگه‌ى روونى هه‌ن كه گه‌وره‌یی بهدیهێنهرهكهىء شكۆمه‌ندى دروستكردن و داهێنانى نیشان ده‌ده‌ن، جا هه‌ر كه‌س خۆی بۆ خۆی بگه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌فسی خۆی و به وردى بڕوانێته خۆی و لێی ورد بێته‌وه ئه‌وا قه‌درى په‌روه‌ردگارى خۆی ده‌زانێت ئه‌م بابه‌ته باسی به‌گه‌وره‌دانانی خوای گه‌وره وحوكمی ئه‌وه‌ی قسه‌ی پێ ده‌ڵێیت ده‌كات.
Follow us: