ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌زاق ئه‌لعه‌نقری - په‌رتوكه‌كان
ژمـاره‌ی پێكهاته‌كان: 1
- كوردی سۆرانی دانـراو : ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌زاق ئه‌لعه‌نقری وه‌رگـێران : پشتیوان سابیر عه‌زیز پێداچـونه‌وه : نیهاد جه‌لال حبیب الله چاپکار : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز
ئه‌مه بابه‌ته ده‌قى(چلینه‌ى قورئانی)(الاربعون القرانیه) یه، دانه‌ر خوا بیپارێزێت چل فه‌رمووده‌ى صه‌حیحى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) هێناوه سه‌باره‌ت به فه‌زڵ و گه‌وره‌یی قورئان و حوكم و ئادابه‌كانى تایبه‌ت به قورئانى پیرۆز. هه‌وڵی داوه ئه‌و فه‌رموودانه بێنێت كه ده‌ربڕینه‌كانى له یه‌كه‌وه نزیكن ودورودرێژ نین وزۆر روونن، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌م بۆ له‌به‌ركردن ئاسان بێت و هه‌م خوێنه‌ریش پێی سوودمه‌ند بێت و كار به‌و فه‌رمودانه بكات. وه ئه‌م په‌رتو‌كه له‌م به‌ندانه پێك دێت: به‌ندی یه‌كه‌م: ئه‌و فه‌رمودانه‌ی ده‌رباره‌ی فه‌زڵی خوێندنی قورئان هاتوون. به‌ندی دووه‌م: باسی ئاداب وئه‌حكامه‌كان. به‌ندی سێهه‌م: ئه‌و فه‌رمودانه‌ی هاتوون ده‌رباره‌ی فه‌زڵی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز وپاداشتی خاوه‌نه‌كه‌ی. به‌ندی چواره‌م: باسی هاندان له‌سه‌ر په‌یماندان به قورئان وپێداچونه‌وه‌ی. به‌ندی پێنجه‌م: ئه‌و فه‌رمودانه‌ی هاتوه ده‌رباره‌ی ده‌نگ خۆش كردن به خوێندنه‌وه‌ی قورئان. به‌ندی شه‌شه‌م: ئه‌و فه‌رمودانه‌ی هاتوه ده‌رباره‌ی ئیخلاص بوونی كار بۆ خوای گه‌وره. به‌ندی حه‌وته‌م: فه‌زڵی هه‌ندێ له سوره‌ته‌كانی قورئان.