پرسیارێكه له لایه‌ن شێخ سلێمان ماجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه، وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: یا شێخ من ده‌مه‌وێت كه ئۆتۆمبیله‌كه‌م بفرۆشم له بازاڕی مه‌زاددا ( الحراج ) و هه‌ندێك عه‌یب و كه‌موكورتی تێدایه، سیسته‌می بازاڕی مه‌زاد و حیراجیش چاوبه‌ستی و فڕوفێڵی تێدایه، ئایا من هیچ گوناهبار ده‌بم ؟ وه هه‌ندێك ووشه به‌كارده‌هێنن له‌كاتی فرۆشتنیدا وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن ( ئه‌مه پارچه ئاسنێكه ) یان ( وه‌ك شه‌كر وایه له ئاودا ) واتا : من به‌رپرس نییم له‌هیچ عه‌یب و كهموكورتیهكی؟