تەوەسول كردن بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) سێ بەشە: بەشى یەكەم: تەوەسول كردن بە باوەڕ هێنان پێى و شوێن كەوتنى، ئەمە دروستە لە ژیانى و لەپاش مردنى. بەشى دووەم: تەوەسول كردن بە پاڕانەوەى، واتە: داوا لە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بكات دوعاى بۆ بكات، ئەمەیان لە ژیانیدا دروستە نەك لە پاش مردنى چونكە لەپاش مردنى ناگونجێت و ناشێت. بەشى سێ یەم: تەوەسول كردن بە خاتر و پلەو پایەى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لە لاى خواى گەورە، ئەمەیان دروست نى یە نە لەژیانیدا وە نەلە پاش مردنى.