حوكمی شاردنه‌وه‌ی موو یان نینۆك چیه‌ پاش بڕین وكردنیان

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن عثيمين ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" ئایا ‌حوكمی شاردنه‌وه‌ی موو یان نینۆك پاش بڕین و كردنیان چیه ‌‌؟‌".

وه‌صفی فراوان

 

حوكمی شاردنه‌وه‌ی موو یان نینۆك چیه‌ پاش بڕین وكردنیان

 

 

پرسیار : ئایا ‌حوكمی شاردنه‌وه‌ی موو یان نینۆك پاش بڕین و كردنیان چیه ؟

وه‌ڵام : هه‌ندێك له‌ئه‌هلی علم باسی ئه‌وه‌یان كردووه ‌كه‌شاردنه‌وه‌ی موو یان نینۆك شتێكی باش وچاكه‌، له‌م باره‌یه‌شه‌وه ‌هه‌ندیك ئه‌ثه‌ریان له‌هاوه‌ڵه ‌به‌ڕێزه‌كانه‌وه‌ باسكردوه ‌( خوایان لێ رازی بێت ) به‌ڵام به‌نسبه‌ت ئه‌وه‌ی هه‌ندیك كه‌س وا ده‌زانن فڕێ دانی موو یان نینۆك تاوان و گوناهه هیچی وا نیه‌، - چونكه‌ حوكمێكی له‌و شێوه‌یه ‌پێویستی به‌به‌ڵگه‌و ده‌لیل هه‌یه‌و له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه ‌كه ‌فڕێ دانی موو یان نینۆك به‌گوناهـ دابنێت - .

سه‌رچاوه‌: فتاوی المرأة المسلمة لاپه‌ڕه‌ 244 .‌

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان