ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌ له‌كاتی نزا وپاڕانه‌وه‌دا

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سه‌ماحه‌تی شێخ محمد كوڕی صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه : " ئایا ڕێكخه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌كان له‌كاتی نزا وپاڕانه‌وه‌دا چیه‌ " ؟ .

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌ له‌كاتی نزا وپاڕانه‌وه‌دا

    < كوردي >

    شێخ محمد كوڕی صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت )

    —™

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    رفع اليدين في الدعاء

    < كردي >

    سماحة الشيخ محمد بن صالح العثيمين ( رحمه الله )

    —™

    ترجمة: فريق القسم الكردي بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز

    ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌ له‌كاتی نزا وپاڕانه‌وه‌دا

    ئه‌م پرسیاره‌ ئاڕاسته‌ی شێخ محمد بن صالح العثیمین كراوه‌ ( ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت )

    پرسیار : ئایا ڕێكخه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌كان له‌كاتی نزا وپاڕانه‌وه‌دا چیه‌ ؟

    وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌كانت له‌كاتی نزا وپاڕانه‌وه‌دا ده‌كرێت به‌سێ به‌شه‌وه‌ :

    به‌شی یه‌كه‌م : ئه‌و ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ی كه‌ له‌ سوننه‌تیشدا هاتووه‌، دیاره‌ ئه‌مه‌ش سوننه‌ته‌ مرۆڤ له‌كاتی نزا وپاڕانه‌وه‌كانیدا ده‌ست به‌رز بكاته‌وه‌، وه‌ك : ده‌ست به‌رزكرنه‌وه‌ له‌ كاتی نزای پاڕانه‌وه‌ بۆ باران بارین، ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك له‌ ووتاری نوێژی هه‌ینیدا داوای باران بارینی كرد له‌خوای گه‌وره‌ سونه‌ته‌ ده‌سته‌كانی له‌كاتی نزاكانیدا به‌رز بكاته‌وه‌، یان له‌ ووتاری نوێژه‌ بارانه‌دا كاتێك داوای باران بارین ده‌كات له‌خوای گه‌وره‌ سونه‌ته‌ ده‌سه‌كانی به‌رز بكاته‌وه‌، وه‌ یان ده‌ست به‌رز كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر صه‌فا و مه‌روه‌ كاتێك له‌خوا ده‌پارێته‌وه‌، وه‌ یان كاتێك له‌ عه‌ره‌فه‌ دوعا ده‌كات و له‌خوای گه‌وره‌ ده‌پاڕێته‌وه‌ دیسان سونه‌ته‌ ده‌سه‌كانی به‌رز بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ لای جه‌مه‌ره‌ی یه‌كه‌م و ناوه‌ڕاستی ڕه‌می كردن له‌ ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ حه‌ج شه‌ش شوێن و جێگا هه‌یه‌ كه‌ سونه‌ته‌ له‌كاتی نزا وپاڕانه‌وه‌ ده‌سه‌كانتی تێدا به‌رز بكه‌یته‌وه‌، یه‌كه‌م : له‌سه‌ر صه‌فا، دووم : له‌سه‌ر مه‌روه‌، سێهه‌م : له‌ عه‌ره‌فه‌، چواره‌م : له‌ موزده‌لیفه‌ له‌ پاش نوێژی به‌یانی، پێنجه‌م : له‌پاڵ جه‌مه‌ره‌ی یه‌كه‌م دوای ڕه‌می كردن، شه‌شه‌م: له‌پاڵ جه‌مه‌ره‌ی ناوه‌ڕاست پاش ڕه‌می كردن له‌ ڕۆژانی جه‌ژنی قورباندا، ئه‌م به‌شه‌ گومانی تێدا نیه‌ كه‌ سونه‌ته‌ مرۆڤ له‌كاتی نزا وپاڕانه‌وه‌كانیدا ده‌سه‌كانی به‌رز بكاته‌وه‌، چونكه‌ به‌ڵگه‌ی صه‌حیحی سوننه‌ت له‌م باره‌یه‌وه‌ هاتووه‌ .

    به‌شی دووه‌م : به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌كاتی نزا وپاڕانه‌وه‌ تێیدا ده‌ست به‌رز ناكرێته‌وه‌، وه‌ك نزا وپاڕانه‌وه‌كانی ناو نوێژ، پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) نوێژه‌كانی به‌م نزا وپاڕانه‌وه‌یه‌ ده‌ست پێده‌كرد : " اللهم باعد بینی وبین خطایاي كما باعدت بین المشرق والمغرب " هه‌روه‌ها له‌ نێوان هه‌ردوو سوژده‌كه‌دا ئه‌م نزایه‌ی ده‌كرد : " رب اغفر لي " له‌ ته‌حیاتی دووه‌میشدا پاش ئه‌وه‌ی ته‌حیاتی ده‌خوێند نزای ده‌كرد، له‌هه‌موو ئه‌م جێگایانه‌دا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌سته‌كانی به‌رز كرد بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ ووتاری هه‌ینیدا نزای ده‌كرد و ده‌پاڕایه‌وه‌ به‌ڵام ده‌سه‌كانی به‌رز نه‌ده‌كرده‌وه‌، له‌و كاته‌دا نه‌بێت ئه‌گه‌ر بهاتایه‌ داوای باران بارینی بكردایه‌ له‌خوای گه‌وره‌، بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك له‌م حاڵه‌تانه‌دا ده‌ستی به‌رز بكاته‌وه‌ له‌كاتی پاڕانه‌وه‌ و نزاكانیدا ئه‌وه‌ پێی ده‌ڵێن ئه‌وه‌ كارێكی بیدعه‌یه‌ و ڕیگری لێ ده‌كه‌ین ..

    به‌شی سێهه‌م : ئه‌و كات و شوێنانه‌ی كه‌ ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌ و ده‌ست به‌رز كردنه‌وه‌شی تێدا باس نه‌كراوه‌، بۆیه‌ ده‌ڵێین : ئادابی نزا وپاڕانه‌وه‌ وایه‌ كه‌ مرۆڤ ئه‌گه‌ر نزای كرد ده‌سه‌كانی به‌رز بكاته‌وه‌، ئه‌ویش به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت :{ إن الله حيي كريم يستحي من عبده إذا رفع إليه يديه أن يردهما صفرا } واتا : خوای گه‌وره‌ زیندوو و زۆر به‌رێزه‌، شه‌رم ده‌كات له‌ به‌نده‌كه‌ی كاتێك ده‌سه‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه‌ بۆ لای به‌ به‌تاڵی بیانگێڕێته‌وه‌، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ وفه‌رموویه‌تی : { الرجل یطیل السفر، أشعث أغبر یمد یدیه إلی السماء، یارب، یارب ! ومطعمه حرام، وملبسه حرام، وغذي بالحرام، فأنی یستجاب لذلك } واتا : پیاوێك سه‌فه‌رێكی درێژ ده‌كات، وقژ ومووی سه‌ری بژ ده‌بێت و ته‌پوتۆزاوی ده‌بێت، وده‌سه‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئاسمان و ده‌ڵێت : ئه‌ی په‌روه‌ردگارم، ئه‌ی په‌روه‌ردگارم، كه‌چی خواردنی حه‌رامه‌، جلوبه‌رك وپۆشاكی حه‌رامه‌، و له‌ حه‌رام ته‌غزیه‌ ده‌كرێت، ئیتر چۆن دوعا ونزای گیرا ده‌بێت لای خوا..

    پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئاسمانی به‌هۆكاری گیرا بوونی نزا وپاڕانه‌وه‌ داناوه‌، به‌ڵام هۆكاری تر هه‌یه‌ كه‌ ناهێڵێت گیرا ببێت وه‌ك ئه‌وه‌ی خواردن وخواردنه‌وه‌ وپۆشاكی له‌ ماڵ وسامانێك بێت كه‌ حه‌رام بیت ..

    ئه‌وه‌ی باسمانكردن به‌شه‌كانی ئه‌و جێگایانه‌ بوو كه‌ ده‌ست به‌ركدرنه‌وه‌ی تێیاندا ڕوون كرایه‌وه‌، هێنده‌ هه‌یه‌ ئایا له‌و به‌شه‌ی كه‌ ده‌ستی تێدا به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌ نزا وپاڕانه‌وه‌كه‌ی بوویه‌وه‌ دسه‌كانی ده‌هێنێت به‌ ده‌مو چاویدا ؟

    صه‌حیح و ڕاست ودروست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ست نه‌هێنێت به‌ده‌م وچاویدا، چونكه‌ ئه‌و فه‌رموودانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه‌ هاتوون لاوازن و ناكرێن به‌ به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌و مه‌سئه‌له‌یه‌، جا ئه‌گه‌ر كه‌سێكمان بینی ئه‌و كاره‌ی كرد و له‌پاش نزا وپاڕانه‌وه‌كانی ده‌ستی هێنا به‌ده‌م وچاویدا، پاش ئه‌وه‌ی له‌ نزا وپاڕانه‌وه‌كه‌ی بوویه‌وه‌، بۆی ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سوننه‌ت وایه‌ ده‌ست نه‌هێنیت به‌ده‌م وچاودا، چونكه‌ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی له‌م باریه‌وه‌ هاتووه‌ لاوازه‌ ..

    خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ ..

    سه‌رچاوه‌ : زنجیره‌ چاوپێكه‌وتنه‌ كراوه‌كان ژماره‌ ( 51)، سلسلة لقاءات الباب المفتوح، الرقم ( 51 )

    پۆڵینه‌ زانستیه‌كان:

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان