حوكمی به‌شوم دانانی ماڵ و خانوو

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ محمد كوڕی صالح كوڕی عوثه‌یمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌ : كه‌سێك له‌ خانوویه‌كدا نیشته‌جێ بوو، چه‌ند نه‌خۆشی و نه‌هامه‌تیه‌كی تووش بوو، ئه‌مه‌ش وای له‌و كه‌سه‌ و خێزانی و مالومناڵی كرد كه‌ ڕه‌ش بین و شومیان هه‌بێت بۆ ئه‌و خانووه‌، ئایا دروسته‌ له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ ئه‌و خانووه‌ به‌جێ بهێڵن و بڕۆن بۆ جێگایه‌كی تر ؟؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    حوكمی به‌شوم دانانی ماڵ و خانوو

    حكم التشاؤم من الدار

    < كوردي >

    شێخ محمد كوڕی صالح كوڕی عوثه‌یمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت)

    الشيخ محمد بن صالح بن عثيمين (رحمه الله )

    —™

    وه‌رگێرانی : ده‌سته‌ی به‌شی كوردی ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس

    مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز

    حوكمی به‌شوم دانانی ماڵ و خانوو

    پرسیار : كه‌سێك له‌ خانوویه‌كدا نیشته‌جێ بوو، چه‌ند نه‌خۆشی و نه‌هامه‌تیه‌كی تووش بوو، ئه‌مه‌ش وای له‌و كه‌سه‌ و خێزانی و مالومناڵی كرد كه‌ ڕه‌ش بین و شومیان هه‌بێت بۆ ئه‌و خانووه‌، ئایا دروسته‌ له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ ئه‌و خانووه‌ به‌جێ بهێڵن و بڕۆن بۆ جێگایه‌كی تر ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌ ..

    وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    پێده‌چێت هه‌ندێك خانوو، یان هه‌ندێك له‌ ئۆتۆمبیل و ئه‌سپ و ماین و ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌ مرۆڤ بۆ سوار بوون به‌كاریان ده‌هێنێت، یان هه‌ندێك له‌ هاوسه‌ران شوم و ڕه‌ش بن بۆ خاوه‌نه‌كانیان، كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ حیكمه‌تی خۆی وای دانابێت ئه‌و كه‌سه‌ تووشی زیان و له‌ده‌ستدانی هه‌ندێك سوود وقازانج ببێته‌وه‌ به‌ مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمانكردن، جا بۆیه‌ هیچ گرفتێك نابینرێت له‌ فرۆشتنی ئه‌و خانووه‌ و گواستنه‌وه‌ی بۆ خانوویه‌كی تر، به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ تووشی خێر و چاكه‌ی بكات له‌و خانووه‌ نوێیه‌ی كه‌ تێدا نیشته‌جێ ده‌بێت، پێغه‌مبه‌ری خوایش ( صل الله علیه وسلم ) له‌م باره‌یه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : " الشؤوم في ثلاثة في الفرس والمرأة والدار " { رواه البخاري ( 2858) ومسلم (2225) .

    واتا : ڕه‌ش بینی و شووم به‌سێ شته‌وه‌یه‌ : به‌ ئه‌سپ و هاوسه‌ر و خانووه‌وه‌ یه‌ .

    بۆیه‌ هه‌ندێك له‌و هۆكارانه‌ی كه‌ مرۆڤ سواریان ده‌بێت – له‌ ئه‌سپ و ماین وگوێدرێژ و له‌م سه‌رده‌مه‌یشدا ئۆتۆمبیل - شوم و خراپن، وه‌ هه‌ندێك له‌ هاوسه‌رانیش جۆرێك له‌ شوم وخراپه‌یان پێوه‌یه‌، وه‌ هه‌دێك له‌ خانوو وماڵه‌كانیش ڕه‌شی و شومیان پێوه‌یه‌، جا هه‌ركاتێك مرۆڤ شتێكی له‌و شێوه‌یه‌ی بینی، ئه‌وه‌ با بزانێت هه‌مووی قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌یه‌، وه‌ په‌روه‌ردگار به‌ حیكمه‌تی خۆی ئه‌وه‌ی ته‌قدیر كردووه‌، و با بگوازێته‌وه‌ بۆ جێگایه‌كی تر، خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ ..

    سه‌رچاوه‌ : المجموع الثمین من فتاوی الشیخ ابن عثیمین به‌رگی 1 / لاپه‌ڕه‌ 7- 71 .

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان