سوود و ئیستفاده‌ وه‌رگرتن له‌و ماڵه‌ی كه‌ ده‌درێت به‌ ڕه‌هن

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن العثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" من كه‌سێكم پارچه‌یه‌ زه‌وی كشتوكاڵیم هه‌یه‌ ونامه‌وێت خۆم بیكه‌م به‌ كشتوكاڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستیه‌كی زۆرم به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك پاره‌ هه‌یه‌، ئایا دروسته‌ من ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌كه‌سێك وه‌ربگرم به‌و مه‌رجه‌ی منیش ئه‌و پارچه‌ زه‌ویه‌ی بخه‌مه‌ ره‌هنیه‌وه‌ وبۆماوه‌ی سێ ساڵ بیكات به‌ كشتوكاڵ، دواتر من پاره‌كه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی بگێرمه‌وه‌ وئه‌ویش زه‌ویه‌كه‌ بداته‌وه‌ به‌من، ئایا ئه‌م كاره‌ی من دروسته‌ ؟".

وه‌صفی فراوان

 

سوود و ئیستفاده‌ وه‌رگرتن له‌و ماڵه‌ی كه‌ ده‌درێت به‌ ڕه‌هن

 

 

ئه‌م پرسیاره‌ له‌ شێخ محمد بن صاڵح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كرا :

من كه‌سێكم پارچه‌یه‌ زه‌وی كشتوكاڵیم هه‌یه‌ ونامه‌وێت خۆم بیكه‌م به‌ كشتوكاڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویستیه‌كی زۆرم به‌ ئه‌ندازه‌یه‌ك پاره‌ هه‌یه‌، ئایا دروسته‌ من ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌كه‌سێك وه‌ربگرم به‌و مه‌رجه‌ی منیش ئه‌و پارچه‌ زه‌ویه‌ی بخه‌مه‌ ره‌هنیه‌وه‌ وبۆماوه‌ی سێ ساڵ بیكات به‌ كشتوكاڵ، دواتر من پاره‌كه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی بگێرمه‌وه‌ وئه‌ویش زه‌ویه‌كه‌ بداته‌وه‌ به‌من، ئایا ئه‌م كاره‌ی من دروسته‌ ؟

وه‌ڵامی شێخیش ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) به‌م شێوه‌یه‌ بوو :

نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌چێته‌ چوار چێوه‌ی سوود ( ربا ) وه‌رگرتنه‌وه‌، چونكه‌ تۆ ئه‌گه‌ر قه‌رزێكت له‌كه‌سێك داواكرد وله‌به‌رامبه‌ردا زه‌ویه‌كت لێ وه‌رگرت، ئه‌مه‌ خۆی له‌خۆیدا قه‌رزدان وقه‌رز وه‌رگرتنه‌، كه‌مه‌بست پێی به‌رامبه‌ر پێكردنه ( المعاوضة ) یه‌، ئه‌مه‌ش قه‌رزێكه‌و به‌دوای خۆیدا ئیستفاده‌ و سوودی ڕاكێشاوه‌، زانایان و ئه‌هلی عیلمیش ووتویانه‌ ( كل قرضٍ جر منفعةً فهو ربا = هه‌ر قه‌رزێك سوود ومه‌نفه‌عه‌ ڕابكێشێت ئه‌وه‌ - ربا -  یه‌ ) چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و زه‌ویه‌ت نه‌دایه‌ پێی بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌ربگرێت ئه‌ویش ئاماده‌ نه‌بوو ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بدات به‌ تۆ به‌قه‌رز، له‌م كاته‌شدا ئه‌م قه‌رزپێدانه‌ مه‌به‌ست لێی وه‌رگرتنی شتێكه‌ له‌به‌رامبه‌ریدا نه‌ك مه‌به‌ست پێی ( ارفاق = یارمه‌تیدان ونه‌رمی نواندن وهاریكاری ) بێت، له‌ بنه‌ماشدا قه‌رزپێدان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌سی خاوه‌ن قه‌رز یارمه‌تی و هاریكاری ونه‌رمی بنوێنیت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه‌دا كه‌ قه‌رزه‌كه‌ی ئه‌داتێ، ئه‌گینا حه‌رام ده‌بوو، هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر تۆ درهه‌مێك له‌كه‌سێك بكڕیت به‌درهه‌مێك به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌و كۆڕ ومه‌جلیسه‌دا درهه‌مه‌كه‌ی لێ وه‌ربگریت ئه‌وه‌ دروست نیه‌ وده‌بێت به‌ ( ربا )، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو درهه‌مێكت له‌كه‌سێك به‌قه‌رز وه‌رگرت و پاش ماوه‌یه‌ك بۆت گێڕایه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ دروسته‌ چونكه‌ مه‌به‌ستت له‌پێدانی ئه‌و قه‌رزه‌ به‌رامبه‌ر پێكردن ومعاوضه‌ وبازرگانی وده‌ست كه‌وتێك نه‌بووه‌، به‌ڵكو مه‌به‌ستت لێی ( ارفاق = یارمه‌تیدان ونه‌رمی نواندن وهاریكاری ) كه‌سێكی خاوه‌ن پێویستی بووه‌، جا ئه‌گه‌ر قه‌رزدان له‌و مه‌به‌سته‌ سه‌ره‌كیه‌ی خۆی ده‌رچوو كه‌ ئیسلام دایناوه‌ وگۆڕا به‌مه‌به‌ستی به‌رامبه‌ر پێكردن و بازرگانی و سوود وه‌رگرتن ده‌چێته‌ چوار چێوه‌ی وه‌رگرتنی ( ربا =  سووده‌ ) وه‌، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ مه‌به‌سته‌كه‌ له‌ گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌دا كه‌ قه‌رز پێدانه‌ ده‌رده‌چێت ومه‌به‌سته‌ سه‌ره‌كیه‌كیه‌ی خۆی وون ده‌كات، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌ڵێین : هه‌ر قه‌رزێك ئه‌گه‌ر سوودێك بۆ خاوه‌ن قه‌رزه‌كه‌ ڕابكێشێت ئه‌وه‌ ئه‌و زیاده‌یه‌ ده‌بێته‌ ( ربا = سوود ) وحه‌رامه‌ ودروست نیه‌ وه‌ربگیرێت .

خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌مووان شاره‌زاتره‌

سه‌رچاوه‌ : مالپه‌ڕی شێخ محمد بن صاڵح العثیمین و فه‌تواكانی به‌رنامه‌ی ( نور على الدرب ).

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان