كه‌سێك پێش خه‌وتن نوێژی ویتری كرد ودواتر پێش نوێژ به‌یانی هه‌ستایه‌وه

وه‌سف كردن

پرسیارێكه‌‌ له‌ لایه‌ن شێخ عبد الكریم الخضیر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره‌ زانایانی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ده‌قی پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه‌‌: «كه‌سێك پێش خه‌وتن نوێژی ویتری كرد ودواتر پێش نوێژی به‌یانی هه‌ستایه‌وه‌، ئایا سه‌ره‌تا یه‌ك ڕكات بكات تاوه‌كو ویتره‌كه‌ی نه‌هێڵت وپاشان ویتری كۆتایی شه‌و بكات؟».

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    كه‌سێك پێش خه‌وتن نوێژی ویتری كرد ودواتر پێش نوێژ به‌یانی هه‌ستایه‌وه

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ عبد الكریم الخضیر

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1433

    ﴿ من أوتر قبل النوم ثم قام قبل الفجر﴾

    « باللغة الكردية »

    فضيلة الشيخ عبد الكریم الخضیر

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    كه‌سێك پێش خه‌وتن نوێژی ویتری كرد ودواتر پێش نوێژ به‌یانی هه‌ستایه‌وه

    ئه‌م پرسیاره‌ له‌ شێخ عبد الكریم الخضیر كرا :

    پرسیار : كه‌سێك پێش خه‌وتن نوێژی ویتری كرد ودواتر پێش نوێژی به‌یانی هه‌ستایه‌وه‌، ئایا سه‌ره‌تا یه‌ك ڕكات بكات تاوه‌كو ویتره‌كه‌ی نه‌هێڵت وپاشان ویتری كۆتایی شه‌و بكات ؟

    وه‌ڵام : هه‌ركه‌سێك پێش ئه‌وه‌ی بخه‌وێت نوێژ ویتری كرد به‌پێی ئه‌و وه‌صیه‌ته‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆ هه‌ندێك له‌هاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كانی كردوه‌، وه‌ك ئه‌و وه‌صیه‌ته‌ی كه‌ بۆ ئه‌بو هوره‌یره‌ی‌ كرد (خوای لێ ڕازی بێت) و پێی فه‌رموو : " وأن أوتر قبل أنام " واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه‌صیه‌تی بۆ كردم كه‌ پێش ئه‌وه‌ی بخه‌وم نوێژی ویتر بكه‌م .

    به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو بۆی لوا له‌كۆتایی شه‌وه‌وه‌ خه‌به‌ری بوویه‌وه‌ و هه‌ستایه‌وه‌، گومانیشی تێدا نییه‌ كه‌ نوێژی ویتركردن پێش خه‌وتن بێگومان تره‌ وته‌ئكیدتره‌، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ویتره‌كه‌ی لێ نه‌فه‌وتێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بوو یان گومانی زیاتری وابوو كه‌ له‌كۆتای شه‌وه‌ وه‌ خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وه‌ بێگومان نوێژی ویتر له‌سێ یه‌كی كۆتایی شه‌وه‌وه‌ باشتره‌، كه‌ ده‌كاته‌ ئه‌و كاته‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ داده‌بزێته‌ ئاسمانی دونیا، وپێغه‌مبه‌ری خوداش (صلی الله علیه وسلم) هه‌میشه‌ له‌م كاته‌دا شه‌و نوێژی ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه‌ له‌و كه‌سانه‌ بوو كه‌ گومانی زۆری وانه‌بوو كه‌ له‌كۆتای شه‌وه‌وه‌ خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه‌ بۆ شه‌و نوێژكردن و له‌سه‌ره‌تای شه‌وه‌وه‌ نوێژی ویتری كرد، دواتریش ئه‌گه‌ر هه‌ستا و بۆی كرا شه‌و نوێژ بكات، هه‌ندێك له‌زانایان ڕایان وایه‌ سه‌ره‌تا ویتره‌كه‌ی به‌ كردنی ڕكاتێك جووت بكاته‌وه‌ وپاشان ده‌ست بكات به‌ كردنی ویتر، به‌ڵام ئه‌م ووته‌یه‌ صه‌حیح نییه‌، چونكه‌ له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : " لا وتران في لیلة " واته‌ : له‌شه‌وێكدا دووجار نوێژی ویتر ناكرێت، كردنه‌وه‌ی ویتر و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌م جۆره‌ وای لێ دێت كه‌ له‌یه‌ك شه‌ودا سێ جار ویتر ئه‌نجام بدرێت، له‌هه‌مان كاتدا ڕێگری كراوه‌ له‌ دووجار ویتر كردن، نه‌فی كردنیش كه‌ له‌فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر نه‌هی و ڕیگری لێ كردن، به‌م پێیه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ره‌تای شه‌وه‌وه‌ نوێژی ویتری كرد و دواتریش بۆی كرا له‌ كۆتای شه‌وه‌وه‌ هه‌ستێته‌وه‌ بۆ شه‌و نوێژ كردن ئه‌وا با دوو ڕكات دوو ڕكات شه‌و نوێژ بكات هه‌تا به‌یانی و ئه‌و ویتره‌یشی كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ كردوویه‌تی به‌سیه‌تی .

    خوای گه‌وره‌ له‌هه‌مووان زانا و شاره‌زاتره‌ .

    سه‌رچاوه‌ : به‌رنامه‌ی ( نور علی الدرب) زنجیره‌ی سێهه‌م به‌رواری 19 / 8 / 1431 كۆچی

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان