حوكمی وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ووڵاتانی بێباوه‌ڕ

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: زۆرێك له‌و موسڵمانانه‌ی كه‌ دێنه‌ ئه‌م ووڵاته‌ ومه‌به‌ستیان جێگیربوونه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكیش وه‌رده‌گرن، ئایا وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌زنامه‌ كارێكی دروسته‌؟ بۆ زانینیشتان ئه‌م ووڵاته‌ وڵاتی بێباوه‌ڕ وهاوه‌ڵ بڕیاردان وتوانه‌وه‌یه‌ له‌ناو كه‌لتوری بێباوه‌ڕاندا، چۆن ئه‌و كه‌سانه‌ خۆشه‌ویستی و وه‌لا وپشتگیری وپشتوانی خۆیان بۆ ئه‌م ووڵاته‌ ڕاده‌گه‌یه‌نن، وواز له‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی ووڵاته‌ ئیسلامیه‌كانی خۆیان دێنن، وڕازین به‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌م ووڵاته‌ وه‌ربگرن؟ ئایا حوكمی ئیسلام چیه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ بیانویان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نیه‌ت ومه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بانگه‌واز بۆ ئیسلام بكه‌ن وخه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی دینی خوا بن؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    حوكمی وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ووڵاتانی بێباوه‌ڕ

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2013 - 1434

    أخذ جنسية بلد كافرة

    « باللغة الكردية »

    اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء والدعوة والإرشاد

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    حوكمی وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ووڵاتانی بێباوه‌ڕ

    پرسیار: زۆرێك له‌و موسڵمانانه‌ی كه‌ دێنه‌ ئه‌م ووڵاته‌ ومه‌به‌ستیان جێگیربوونه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكیش وه‌رده‌گرن، ئایا وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌زنامه‌ كارێكی دروسته‌؟ بۆ زانینیشتان ئه‌م ووڵاته‌ وڵاتی بێباوه‌ڕ وهاوه‌ڵ بڕیاردان وتوانه‌وه‌یه‌ له‌ناو كه‌لتوری بێباوه‌ڕاندا، چۆن ئه‌و كه‌سانه‌ خۆشه‌ویستی و وه‌لا وپشتگیری وپشتوانی خۆیان بۆ ئه‌م ووڵاته‌ ڕاده‌گه‌یه‌نن، وواز له‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی ووڵاته‌ ئیسلامیه‌كانی خۆیان دێنن، وڕازین به‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌م ووڵاته‌ وه‌ربگرن؟ ئایا حوكمی ئیسلام چیه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ بیانویان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نیه‌ت ومه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بانگه‌واز بۆ ئیسلام بكه‌ن وخه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی دینی خوا بن .

    وه‌ڵام : دروست نییه‌ بۆ موسڵمان كه‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی خۆی بگۆڕێت بۆ ڕه‌گه‌زنامه‌ی ووڵاتێكی بێباوه‌ڕ، چونكه‌ ئه‌مه‌ هۆكارێكه‌ بۆ پشگیری و پشتیوانی وهاوڕابوون له‌گه‌ڵیان له‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی كه‌ باتڵ وناهه‌قن، به‌ڵام به‌نسبه‌ت وه‌رگرتنی ئیقامه‌ (مۆڵه‌تی مانه‌وه‌) له‌و ووڵاتانه‌دا، ئه‌صڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دروست نییه‌، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : (إِنَّ الَّذِينَ تَوَفَّاهُمُ الْمَلآئِكَةُ ظَالِمِي أَنْفُسِهِمْ قَالُواْ فِيمَ كُنتُمْ قَالُواْ كُنَّا مُسْتَضْعَفِينَ فِي الأَرْضِ قَالْوَاْ أَلَمْ تَكُنْ أَرْضُ اللَّهِ وَاسِعَةً فَتُهَاجِرُواْ فِيهَا فَأُوْلَـئِكَ مَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ وَسَاءَتْ مَصِيراً * إِلاَّ الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ لَا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلَا يَهْتَدُونَ سَبِيلًا ) [النساء:97، 98] واته‌ : بێگومان ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ که‌ سته‌میان له‌ خۆیان کردووه‌، به‌وه‌ی له‌ناو بتپه‌رسته‌کاندا ماونه‌ته‌وه‌، له‌کاتی گیان لێ سه‌ندنه‌وه‌یاندا مه‌لائیکه‌کان پێیان ده‌ڵێن: بۆچی به‌ زه‌لیلی له‌ناو بتپه‌رسته‌کاندا مانه‌وه‌و کۆچتان نه‌کرد، تا به‌باشی په‌یڕه‌وی ئایینه‌که‌تان بن؟! ئه‌وانیش له‌ وه‌ڵامدا ووتیان: بێ تواناو ده‌ستبه‌سه‌ر بووین.. ئینجا مه‌لائیکه‌کان ووتیان: بۆچی به‌ زه‌لیلی قایل بوون، ئایا سه‌ر زه‌وی خودا فراوان نه‌بوو کۆچ بکه‌ن تا له‌ بتپه‌رسته‌کان ڕزگارتان ببێت؟! ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به‌ ئایینه‌که‌یان قایم بوایه‌ له‌ کۆچکردن به‌جێ نه‌ده‌مان، له‌ حاڵێکدا که‌ کۆچ پێویست کرابوو له‌سه‌ریان.. بۆیه‌ جێگه‌یان دۆزه‌خه‌، که‌ سه‌ره‌نجامێکی زۆر ناخۆشه‌و خراپترین ئاکامه‌ * به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ڕاستیی بێ هێزو بێ توانان له‌ پیاوان و ئافره‌تان و منداڵان، ڕێگای کۆچکردنیان ئاسان نیه‌و بۆیان نالوێت، وه‌ توانایان نیه‌ هیچ هه‌وڵێك بده‌ن بۆ ڕزگارکردنی خۆیان. ئه‌وانه‌ سزا نایانگرێته‌وه‌و، ئومێد وایه‌ بکه‌ونه‌ به‌ر لێخۆشبوونی خودا، چونکه‌ خودا زۆر لێبورده‌و لێخۆشبووه .

    هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوداش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « أنا بريء من كل مسلم يقيم بين المشركين » ] أخرجه أبو داود (2645) والترمذي ((1604 ] واته‌ : من به‌ریم له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌نێو موشریك وهاوه‌ڵ بڕیارده‌راندا ده‌مێنێته‌وه‌.

    كۆمه‌ڵه‌ فه‌رمووده‌یه‌كی تریش هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ نه‌هی ده‌كه‌ن له‌ مانه‌وه‌ له‌نێو بێباوه‌ڕاندا، هه‌روه‌ها زانایانیش كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ واجبه‌ له‌سه‌ر موسڵمانان له‌ووڵاتی بێباوه‌ڕانه‌وه‌ كۆچ بكه‌ن بۆ ووڵاتی ئیسلام وموسڵمانان ئه‌گه‌ر توانیان و له‌ده‌سه‌ڵاتیاندا هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وكه‌سانه‌ی خاوه‌نی عیلم وزانستن و به‌ مه‌به‌ستی بانگه‌واز كردنی بێباوه‌ڕان بۆ لای خوای گه‌وره‌ وئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌و ووڵاتانه‌دا ده‌مێننه‌وه‌ هیچ گرفتێكی شه‌رعی تێدا نییه‌، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له‌ئاین ودینه‌كه‌یان خۆیان نه‌ترسن كه‌ كه‌لتور وداب ونه‌ریتی ئه‌و ووڵاتانه‌ كاریان تێ ده‌كه‌ن وله‌كۆتاییه‌وه‌ خۆیشیان ببنه‌ قوربانی ئیقامه‌ ومۆله‌تی مانه‌وه‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئومێدی ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه‌ ده‌عوه‌ و بانگه‌وازه‌كه‌یان كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌ڵكی وهیدایه‌تدانیان .

    خوای گه‌وره‌ كۆمه‌ك وپشتیوانی هه‌موولایه‌ك بێت ودرود وصه‌ڵات وسه‌لامیش له‌سه‌ر محمد وئال وبه‌یت وهاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    سه‌رچاوه‌ : مجموع فتاوى اللجنة الدائمة بالسعودية - المجلد السابع عشر - (العقیدة ) .

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان