وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ عبد العزیز بن باز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت)، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا حوكمی ئه‌و كه‌سانه‌ چیه‌ كه‌ داوای جێ به‌جێكردنی بنه‌ماكانی ئیشتراكیه‌ت وشیوعیه‌ت ده‌كه‌ن، له‌هه‌مان كاتیشدا دژایه‌تی حوكمی ئیسلام ده‌كه‌ن، وه‌ ئایا حوكمی ئه‌و كه‌سانه‌ش چیه‌ یارمه‌تی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن كه‌داوای ئیشتراكیه‌ت و شیوعیه‌ت ده‌كه‌ن ؟ وهه‌مه‌یشه‌ به‌خراپه‌ باسی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ داوای جێ به‌جێكردنی حوكمی ئیسلام ده‌كه‌ن؟ وه‌ تانه‌ وته‌شه‌ره‌یان لێ ده‌ده‌ن ودرۆ به‌ده‌میانه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئایا دروسته‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ بكرێن به‌ ئیمام و ووتاربێژ له‌ مزگه‌وته‌كاندا ؟

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان