حوكمی نووسینی ڕاپۆرتی مانگانه‌ بۆ ئه‌و ده‌زگا بانگخوازیه‌ی كاری لێ ده‌كه‌یت

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وفه‌توادان له‌ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ده‌زگایه‌ك هه‌یه‌ كه‌ بانگخوازه‌كان لای خۆی داده‌مه‌زرێنێت له‌بواری بانگه‌وازكردن بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام، له‌كۆتایی هه‌موو مانگێكیشه‌وه‌ داوای ئه‌وه‌یان لێ ده‌كات كه‌ ده‌بێت ڕاپۆرتێك بنووسن له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ بانگخوازیانه‌ی ئه‌نجامیان داوه‌، له‌ وانه‌ ووتنه‌وه‌، وكۆڕگرتن، وموحاضره‌دان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزی بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خاوه‌ن وه‌قفه‌یه‌كه‌ ومووچه‌كه‌یان دابین ده‌كات، جا بۆیه‌ هه‌ندێك له‌و بانگخوازانه‌ شتێك له‌ده‌روونیاندا دروست بووه‌، واگومان ده‌به‌ن كه‌ ئه‌م ڕاپۆرت نووسینه‌ له‌ ئیخلاصیان كه‌م ده‌كاته‌وه‌، وبه‌ره‌وه‌ ڕیا و ڕوپامایی ڕایان ده‌كێشێت، پرسیاره‌كه‌ی من لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ : ئایا كارێكی له‌م شێوه‌یه‌ دروسته‌ ؟ مه‌به‌ستم داواكردنی نووسینی ڕاپۆرت له‌و بانگخوازانه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانیان كارێكی دروسته‌ ؟ وه‌ ئایا نووسینی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ ده‌بێته‌ هۆی نه‌هێشتنی ئیخلاص، یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

    حوكمی نووسینی ڕاپۆرتی مانگانه‌

    بۆ ئه‌و ده‌زگا بانگخوازیه‌ی كاری لێ ده‌كه‌یت

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی وفه‌توادان له‌ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2013 - 1434

    حكم المطالبة بالتقرير عن الأعمال الدعوية

    « باللغة الكردية »

    اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    حوكمی نووسینی ڕاپۆرتی مانگانه‌

    بۆ ئه‌و ده‌زگا بانگخوازیه‌ی كاری لێ ده‌كه‌یت

    پرسیار: ده‌زگایه‌ك هه‌یه‌ كه‌ بانگخوازه‌كان لای خۆی داده‌مه‌زرێنێت له‌بواری بانگه‌وازكردن بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام، له‌كۆتایی هه‌موو مانگێكیشه‌وه‌ داوای ئه‌وه‌یان لێ ده‌كات كه‌ ده‌بێت ڕاپۆرتێك بنووسن له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ بانگخوازیانه‌ی ئه‌نجامیان داوه‌، له‌ وانه‌ ووتنه‌وه‌، وكۆڕگرتن، وموحاضره‌دان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزی بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خاوه‌ن وه‌قفه‌یه‌كه‌ ومووچه‌كه‌یان دابین ده‌كات، جا بۆیه‌ هه‌ندێك له‌و بانگخوازانه‌ شتێك له‌ده‌روونیاندا دروست بووه‌، واگومان ده‌به‌ن كه‌ ئه‌م ڕاپۆرت نووسینه‌ له‌ ئیخلاصیان كه‌م ده‌كاته‌وه‌، وبه‌ره‌وه‌ ڕیا و ڕوپامایی ڕایان ده‌كێشێت، پرسیاره‌كه‌ی من لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ : ئایا كارێكی له‌م شێوه‌یه‌ دروسته‌ ؟ مه‌به‌ستم داواكردنی نووسینی ڕاپۆرت له‌و بانگخوازانه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانیان كارێكی دروسته‌ ؟ وه‌ ئایا نووسینی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ ده‌بێته‌ هۆی نه‌هێشتنی ئیخلاص، یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ؟

    وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، ودرود صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئه‌هل وبه‌یت وهاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌كانی و شوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    داواكردنی نووسینی ڕاپۆرت له‌سه‌ر كاروباری مانگانه‌ی ئه‌و ده‌زگا بانگخوازیه‌ له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ر وبه‌پرسه‌كانیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیخه‌نه‌ به‌رده‌ستی خاوه‌نی وه‌قفه‌كه‌ وئه‌و خێرخوازه‌ی كه‌ مووچه‌ ومه‌صروفاتی ده‌زگاكه‌ دابین ده‌كات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته‌ دروستكردنی خه‌له‌ل له‌ ئیخلاص ودڵسۆزی ئه‌و بانگخواز و داعیانه‌دا، ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌به‌ستی ئه‌و بانگخواز وداعیانه‌ له‌نووسینی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ ده‌رخستنی ئه‌ستۆپاكی ( إبراء الذمة) ی خۆیان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رپرس بیخاته‌ به‌رده‌م خاوه‌ن وه‌قفه‌كه‌، تاوه‌كو ئه‌ویش دڵینا بێت له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و پاره‌ وپوڵه‌ی كه‌ ده‌یدات به‌و ده‌زگاخێرخوازیه‌ له‌جێگای خۆیدا خه‌رج كراوه‌ ودراوه‌ به‌ بانگخوازه‌كان .

    نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵكو كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ ڕێكخستن وبه‌رێوه‌بردنێكی ڕێكوپێكی واده‌خوازێت كه‌ ده‌بێت بكرێت، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی هاندانی زیاتر له‌پێناو به‌رهه‌می باشتر وكاری چاكتر، وپێشبڕكێ له‌نێوان بانگخوازه‌كاندا له‌سه‌ر كاری چاكه‌ وزیاتر هه‌وڵدان بۆ خزمه‌تكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام .

    خوای گه‌وره‌ش زاناتره .

    سه‌رچاوه‌ : فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی به‌رگی 23 / لاپه‌ڕه‌ 410، فه‌توای ژماره‌ ( 18858 ) .

    پۆڵینه‌ زانستیه‌كان:

    ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان