خوێندنی قورئانی پیرۆز به‌ بڵندگۆ ( مكبرة) له پێش ده‌ست پێكردنی ووتاری هه‌ینی

وه‌سف كردن

پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: له‌ زۆرێك له‌ مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێش ده‌ست پێكردنی ووتار و نوێژی هه‌ینی قورئانی پیرۆز به‌ بڵندگۆ ( مكبرة) ده‌خوێنرێته‌وه‌، ئایا حوكمی ئه‌م كاره‌‌؟

Download
له‌باره‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌وه‌ كۆمێنتێك بنێره‌ بۆ سه‌رپه‌رشتیار

وه‌صفی فراوان

خوێندنی قورئانی پیرۆز به‌ بڵندگۆ ( مكبرة) له پێش ده‌ست پێكردنی ووتاری هه‌ینی

] kurdish – كوردی – كردي [

ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

2012 - 1433

 قراءة القرآن في مكبرات الصوت قبل الجمعة

« باللغة الكردية »

فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

2012 - 1433

خوێندنی قورئانی پیرۆز به‌ بڵندگۆ ( مكبرة)

له پێش ده‌ست پێكردنی ووتاری هه‌ینی

پرسیار: له‌ زۆرێك له‌ مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پێش ده‌ست پێكردنی ووتار و نوێژی هه‌ینی قورئانی پیرۆز به‌ بڵندگۆ ( مكبرة) ده‌خوێنرێته‌وه‌، ئایا حوكمی ئه‌م كاره‌‌؟

وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

قورئان خوێندن له‌ موكه‌برات و بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ له‌ڕۆژانی هه‌ینی، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌دوایداچووبین، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعیمان له‌سه‌ر نه‌بینیوه‌ نه‌ له‌ قورئان ونه‌ له‌ سوننه‌ت و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ردمی زێڕێنی ئیسلامیشدا، وه‌ هیچ كه‌سێك له‌ خه‌لیفه‌كان و هاوه‌ڵانی به‌رێز و سه‌له‌فی صالحی ئوممه‌تی ئیسلام نه‌یانكردووه‌، بگره‌ نه‌ك هه‌ر هێنده‌ به‌ لێكدانه‌وه‌ی ( مصالح و مفاسد ) كه‌ قاعیده‌یه‌كی گه‌وره‌ی مه‌قاصدی ئیسلامه،‌ دروست نییه‌ قورئانی پیرۆز به‌و شێوه‌یه‌ بخوێنرێت، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی ناڕه‌حه‌تكردن و ئه‌زیه‌تدانی خه‌ڵكی، و ته‌نانه‌ت ئه‌و نوێژخوێنانه‌شی كه‌ زوتر دێنه‌ مزگه‌وت وخه‌ریكی نوێژ كردن، و قورئان خوێندنن، دیاره‌ ئه‌و بڵند گۆیانه‌ ده‌بنه‌ هۆی لێ تێكدان و ته‌شویشی بیركردنه‌وه‌ له‌قورئان خوێندنه‌كه‌یان، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « لا يجهر بعضكم على بعض بالقرآن » [ قال الحافظ بن حجر وهو صحيح من حديث البياضي في الموطأ وأبي داود وغيرهما]

واته‌ : با هه‌ندێكتان به‌ قورئان خوێندن ده‌نگ به‌رز نه‌كاته‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌ندێكی ترتاندا ... دیاره‌ ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ركه‌س بۆ خۆی قورئان بخوێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌هاوه‌ڵه‌كه‌ی تێك نه‌دات .

قورئان خویندن به‌ بڵندگۆی مزگه‌وته‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌قورئان خوێنانی ناو مزگه‌وتی تێك ده‌دات ده‌بیته‌ مایه‌ی بێزاركردنی دراوسێكانیش، پێغه‌مبه‌رش ( صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « من احدث فی أمرنا هذا ما لیس منه فهو رد » [ متفق علیه ] واتا : هه‌ر كه‌سێك له‌م ئاینه‌ی ئیمه‌دا شتێك دابهێنێت و تێیدا نه‌بێت ئه‌وه‌ لێی وه‌رناگیرێت و ده‌دریته‌وه‌ به‌سه‌رریدا ....

وه‌ك ووتیشمان ئه‌م كاره‌ نه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم) كردوویه‌تی و نه‌فه‌رمانیشی پێكردووه‌ و نه‌ له‌سه‌رده‌می هاوه‌ڵان و سه‌له‌فی صالحدا كراوه‌، كه‌ ئه‌وان نه‌یانكردبێت دیاره‌ هیچ مه‌شروعیه‌تێكی نییه‌، ئه‌گه‌ر باش بوایه‌ و خێری تێدا بوایه‌ ئه‌وان ئه‌نجامیان ده‌دا ...

خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ .

ڕای به‌رێزت گرنگه‌ بۆمان